جانتای پاپکۆ

زانیاری سەرەکی

ڕوونکردنەوە

جانتای پاپکۆ، دیزاینێکی هۆشمەندانە بۆ هەڵگرتن و بەکارهێنان

جانتاکانی پاپکۆ کەرستەی زۆر پراکتیکی و هۆشمەندانەن بۆ هەڵگرتن و گواستنەوەی کەلوپەلی کەسی و بەڵگەنامە و کتێب و تەنانەت کەرەستەی ئەلیکترۆنی وەک تابلێت و لاپتۆپ. ئەم جانتایانە بە پێکهاتەی ڕێکوپێک و بەشبەشکراو، ڕێگەت پێدەدەن کەلوپەلەکانت پۆلێن بکەیت بۆ ئەوەی هەمیشە بە ئاسانی دەستت پێیان بگات. توخمی قایم و بەهێزی جانتاکانی پاپکۆ پاراستنی تەواوەتی کەلوپەلەکانی ناوی، لە بەرامبەر کاریگەری و شێ و سووان گەرەنتی دەکات و دەبێت بە هۆی ئەوەی بەکارهێنانی ڕۆژانەیان سادە بێت. هەروەها دیزاینی ئەرگونۆمی و سوکی جانتاکان وا دەکات هەڵگرتن و گواستنەوەیان بە درێژایی ڕۆژ ئاسان بێت و ئەزموونێکی پڕۆفیشناڵ و ڕێکوپێک بۆ بەرێوەبردنی کەلوپەلە کەسییەکانتان فەراهم بکات. 

ناساندنی تەکنیکیی بەرهەم

جانتای پاپکۆ؛ کۆمپاکت، پراکتیکی، هاوڕێیەکی هەمیشەیی

جانتاکانی پاپکۆ ئامرازێکی پراکتیکی و هۆشمەندانەن بۆ بەکارهێنان و هەڵگرتن و ڕێکخستنی کەلوپەلی کەسی و بەڵگەنامە گرنگەکان. ئەم جانتایانە بە دیزاینێکی ورد و گیرفانی زۆر، ڕێگە بە پۆلێنکردنی خێرا و دەستڕاگەیشتن بە ناوەڕۆکەکان دەدەن و بە هەبوونی شوێنی گونجاو بۆ بەڵگەنامە و کەلوپەلە لاوەکییەکان، ڕێگری لە ونبوون یان تێکچوونیان دەکەن. ئەم جانتایانە بە دیزاینی پڕۆفیشناڵ و تایبەتمەندیی پاراستنی چەند لۆ، کەلوپەلەکان دەپارێن و ڕێکوپێکی بۆ بەکارهێنەران دەستەبەر دەکەن:

  • بەشەکان و گیرفانەکانی ناوەوە: ڕێگە بە دەستڕاگەیشتنی خێرا و ڕێکوپێک دەدات بۆ بەڵگەنامەکان و  کەلوپەلی کەسی و ئامێرەکان
  • توخمی بەرگەگر و کوالیتیبەرز: پاراستنی کەلوپەلەکان لە زەڕبە و دڕان و شێ 
  • قایش و دەسکەی ئەرگۆنۆمی: هەڵگرتنی ئاسوودە و پارێزراو لە ڕێگە دورەکاندا
  • کەڤەری دژە ئاو (لە هەندێک مۆدێلدا): پاراستنی کەلوپەلە هەستیارەکان لە کەشوهەوای جیاوازدا 

تایبەتمەندی تەکنیکی و دیزاینی پڕۆفیشناڵ

جانتاکانی پاپکۆ لە کەرستەی کوالیتیبەرز وەکوو پلاستیکی قایم، قوماشی بەهێزکراو و چەرمی دەستکرد بەرهەم دێن تاوەکوو هاوکات هەم قایم بن و هەم دیمەنێکی لەباریان هەبێت. ئەم جانتایانە لە مودیلی جۆراوجۆر دیزاین کراون و ناوەوەیان بەش بەش کراوە و شوێنی جیاوازیان هەیە بۆ هەڵگرتنی بەڵگەنامە و ئامێری ئەلیکترۆنی و کەلوپەلە بچووکەکان. هەندێک لە مودیلەکان تایبەتمەندیی زیرەکیان هەیە لەوانە شوێنی بزنس کارت، شوێنی هەڵگرتنی لاپتۆپ و بەشی تایبەت بۆ هەڵگرتن و پاراستنی بەڵگەنامە و کەلوپەلی لاوەکی. دیزاینی وردی جانتاکان بووە بە هۆی ئەوەی پێداویستییەکانی بەکارهێنەران لە شوێنی کار و شوێنە فێرکارییەکان و شوێنە کەسییەکان دابین بکرێت.

بەرهەمە هاوشێوەکان

بینینی هەموو بەرهەمەکان
فایل و فۆڵدەر

فایل و فۆڵدەر

فایل و فۆڵدەر

فۆڵدەرەکان ئیتر وەبیرهێنەری ڕۆژانی قوتابخانە و پۆلی خوێندن نین. بەڵکوو ئەمڕۆ بوونەتە یەکێک لە کەرستە پیشەیی و گرنگەکانی کەشە کاری و فێرکارییەکان. ئەم بەرهەمانە ڕۆڵیکی گرنگ دەگێڕن لە ڕێکخستن و پاراستنی لاپەڕە و بەڵگەنامە گرنگەکان و یارمەتیی هەمووان دەدەن هەر لە خوێندکارەوە بگرە تا فەرمانبەر و بەڕێوەبەر، تاوەکوو بتوانن شوێنی کارکردنێکی ڕێکوپێکتریان هەبێت. 

فایلە مودێرنەکان بە دیزاینی هەمەچەشن و ڕەنگی پڕۆفیشناڵ و کوالیتیی بەرز، نەک تەنیا دیمەنێکی جوانیان هەیە بەڵکوو کاراییەکی ورد و کاراشیان هەیە. ئەوانە بە ڕێگریکردن لە لۆچ بوون، دڕان یان ونبوونی بەڵگەنامەکان، دەبن هۆی بەرزکردنەوەی ئاستی باوەڕبەخۆبوون و ڕێکوپێکی لە کاری ڕۆژانەدا. 

  • جۆرەکانی فۆڵدەر: مەقەبایی، پلاستیک، هەڵواسراو
  • تایبەتمەندیەکان: تەڵخ یان ڕووناک، بە کلیپس یان بەبێ کلیپس، دەتوانرێت لەناو چەکمەجە و کەنتۆر هەڵبگیرێت
  • فایلەکان: بۆ پاراستن و هەڵگرتنی لاپەڕەکان، بە مۆدێلی دوگمەدار، کێشدار یان بەندار

بەم ئامرازانە بەڵگەنامەکانت هەمیشە ڕێکخراو و پارێزراو دەبێت و بە ئاسانی دەتوانیت دەستت پێیان ڕا بگات.

پەیوەندی بکە بۆ نرخەکان
کارگە و پیشەسازیی پارسا پلاستیک (پاپکۆ) logo

دەربارەی بزنسەکە

کارگە و پیشەسازیی پارسا پلاستیک (پاپکۆ)

ناونیشان:
  • نووسینگەی سەرەکی: ئێران، تاران، شەقامی شەهید بەهەشتی، لەنێوان چوارڕێیانی ئەندیشە و سوهرێوەردی، بینای پاپکۆ، ژمارە ٦٦
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

پاپکۆ؛ هەڵبژاردەیەکی ئێرانی و سەرسوڕهێنەر لە جیهانی پەڕاوگەدا

کۆمپانیای پارسا پلاستیک بە ناوی براندی ناسراوی پاپکۆ، یەکێکە لە براندە سەرکەوتوو و بەناوبانگەکانی ئێران لە بواری کەرستەی نووسین، کەرەستەی ئۆفیس و بەرهەمی بەڕێوەبردن، کە لە ساڵی 1984ەوە دەستی بە کار کردووە. پاپکۆ بە جەختکردن لە سەر  پێداویستییە کلتووری، فێرکاری و ڕێکخراوەییەکانی کۆمەڵگا توانیویەتی پێگەیەکی تایبەت لە بازاڕە ناوخۆییەکان و تەنانەت لە ناوچەکەدا بۆ خۆی مسۆگەر بکات. ئەم کۆمپانیایە بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو و دیزاینی داهێنەرانە و بەرهەمهێنانی کوالیتی بەرز، کۆمەڵێک بەرهەمی جۆراوجۆر پێشکەش دەکات لەوانە دەفتەر، فۆڵدەر، ستاندی کاغەزگری بەڕێوەبەری، کتێبی ڕەنگاوڕەنگ، فایل و فۆڵدەری ئەرشیف، پێداویستی سیمینار و جۆرە جیاوازەکانی جانتای ئۆفیس و قوتابخانە .

ئەو شتەی  پاپکۆ لە ڕکابەرەکانی جیا دەکاتەوە، تێکەڵکردنی شوناسی ئێرانی و ستانداردە جیهانییەکانە لە بواری دیزاین و بەرهەمهێناندا. ئەم براندە بە دروشمی کوالیتی و متمانە و داهێنان توانیویەتی کۆمەڵێک بەردەنگی وەفادار لە ڕێکخراوە حکومییەکان و وەزارەتەکان و ناوەندە پەروەردەیی و ڕۆشنبیرییەکان و هەروەها بەکارهێنەرانی تاکەکەسی بەدەست بهێنێت. بەرهەمەکانی پاپکۆ بە مانەوەی باش و نرخی گونجاو، ڕێژەیەکی بەرفراوان لە پێداویستییە ڕۆژانە و پیشەییەکان دابین دەکات و هەر ئەم تایبەتمەندییانە وایان کردووە پاپکۆ ببێت بە یەکێک لە پێشەنگترین بەرهەمهێنەرانی کەرستەی نووسینی ئێرانی. 

پاپکۆ هێمای داهێنان و متمانەیە لە پیشەسازیی کەرستەی نووسینی ئێراندا؛ براندێک کە بەدرێژایی دەیان ساڵ، سەرەڕای کێبڕکێی توندی بەرهەمە بیانییەکان، توانیویەتی بە پشتبەستن بە کوالیتی بەرهەمهێنان و سەروسەلیقەی ئێرانی، ڕێڕەوی گەشەی بەردەوامی خۆی بپارێزێت و ئەمڕۆش، وەک هەڵبژاردەیەکی نایابی ئێرانی لە جیهانی کەرستەی نووسیندا بناسرێت.

پاپکۆ لە کۆڕە زانستی و کلتوورییەکاندا

 بەرهەمەکانی پاپکۆ لە هەموو سیمینار و کۆنفڕانس و پڕۆژەیەکی فێرکاریدا، وەک ئامرازێکی جێی متمانە و کارا ناسراون و توانیویانە متمانەی کۆڕە زانستی و فێرکارییەکان لەسەر ئاستی نیشتمانی و نێودەوڵەتی بەدەست بهێنن.

پاپکۆ بەردەوام بەدوای داهێنان  لە بواری دیزاین و پەرەپێدانی بەرهەم و باشترکردنی پرۆسەکاندا دەگەڕێت. ئەم کۆمپانیایە بە بیرکردنەوە لە دواڕۆژ، توانیویەتی بەرهەمی هەمەچەشن و کارا و سەرنجڕاکێش پێشکەش بە کۆمەڵێک کڕیاری بەرفراوان بکات. هەر لە ڕێکخراوە حکومییەکان و زانکۆکانەوە بگرە تا دەگاتە فەرمانگە  و ناوەندە کلتوورییەکان، هەموویان بەدوای بەرهەمی قایم و کارا و جواندا دەگەڕێن، پاپکۆش هەمیشە وەڵامی ئەو پێداویستیانەی داوەتەوە.

پاپکۆ بە ئەزموونی زیاتر لە چوار دەیە، هێمای متمانە و کوالیتی و داهێنانی ئێرانییە. ئەم براندە نەک تەنیا  لە بواری بەرهەمهێنانی کەرستەی نووسین و بەڕێوەبردنی بەڵگەنامەکان پێشەنگە، بەڵکوو وەک هاوڕێیەکی متمانەپێکراو بۆ هەموو ناوەندە زانستی و پەروەردەیی و کارگێڕییەکان ناسراوە. هەڵبژاردنی پاپکۆ بە واتای هەڵبژاردنی کوالیتی و قایمی و پیشەیی بوونە لە پاکێجێکی تەواو ئێرانیدا.

پاپکۆ هەر لەسەرەتاوە کوالیتی خستە سەرووی هەموو شتێکەوە و بە بەرهەمهێنانی کۆمەڵێک بەرهەم بە ستانداردی باڵا، متمانەی کڕیاری ڕێکخراوەیی و تاکەکەسی بۆ لای خۆی ڕا کێشا. ئەم براندە توانی بە تێکەڵکردنی نرخی گونجاو و کوالیتی بێهاوتا ڕکابەری بەرهەمە بیانییەکان بکات لە بازاڕدا و پێگەیەکی تایبەت لە نێو ڕێکخراوەکان و وەزارەتەکان و زانکۆکان و ناوەندە ڕۆشنبیرییەکان بۆ خۆی مسۆگەر بکات.

کەرستەی نووسینی پاپکۆ هەمەچەشنی و کوالیتی و بەکارهێنان لە یەک هەڵبژاردندا

کەرستەی نووسینی پاپکۆ مەجمووعەیەکی فراوان و هەمەچەشنە کە پێداویستیی خوێندکاران و پرۆفیسۆر و کارمەندان و بەڕێوەبەران دەگرێتە خۆ. لە قەڵەمی ئاسایی و قەڵەم سۆفت و قەڵەم جافەوە بگرە  تا ئەلبووم و دەفتەر و فۆڵدەر و ئامێری سیمینار، هەر بەرهەمێکی پاپکۆ بە کوالێتی بەرز و مانەوەی درێژخایەن دیزاین و دروست کراوە. ئەم هەمە چەشنییە دەبێت بە هۆی ئەوەی هەر بەکارهێنەرێک بتوانێت بە متمانە و ڕەزامەندی تەواوەوە ئەو ئامرازە هەڵبژێرێت کە پێویستی پێیەتی.

پاپکۆ بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای بەرهەمهێنانی مۆدێرن و ستانداردە توندەکانی کۆنترۆڵکردنی کوالیتی،  لەوە دڵنیا دەبێتەوە کە هەر بەرهەمێک نەک تەنیا لە ڕووی رواڵەتەوە سەرنجڕاکێش بێت، بەڵکوو کاراییەکی بێ کەموکوڕی  و تەمەنێکی درێژی هەبێت. ئەم تایبەتمەندییە وای کردووە بەرهەمەکانی پاپکۆ لە فەرمانگە و قوتابخانە و زانکۆ و ناوەندە ڕۆشنبیرییەکان وەکوو کەرستەی متمانەپێکراو و کارا بناسرێن.

جۆراوجۆری و بەکارهێنانی کەلوپەلی نووسینی پاپکۆ

  • قەڵەم و پێنووس: گونجاو بۆ نووسینی تێبینیی ڕۆژانە و نووسین و نیگارکێشان 
  • دەفتەر و ئەلبووم: ئایدیاڵە بۆ تۆمارکردنی تێبینی و پڕۆژە و یادەوەرییە پەروەردەییەکان
  • فۆڵدەر و ستاندی کاغەزگر: ئامرازی کارگێڕی و پۆلێنکردنی بەڵگەنامەکان
  • پێداویستییەکانی سیمینار و بەڕێوەبردن: گونجاوە بۆ کۆنفڕانس و کۆبوونەوە و فەرمانگە

ئەم جۆراوجۆرییە بەرفراوانە وا دەکات پاپکۆ ببێت بە بژاردەیەکی تەواو و متمانەپێکراو بۆ هەر ژینگەیەکی پەروەردەیی و کارگێڕی و کولتووری .

بۆچی کەرستەی نووسینی پاپکۆ؟

بەرهەمەکانی پاپکۆ بە تێکەڵەیەک لە کوالیتی ئێرانی و توانای کێبڕکێ لەگەڵ مۆدێلە بیانییەکان، جێگەیەکی تایبەتی لە نێو بەکارهێنەراندا دۆزیوەتەوە. ئەم بەرهەمانە بە مانەوەی درێژخایەن و کارایی متمانەپێکراو و دیزاینێکی پراکتیکی و جوان، پێداویستی بەکارهێنەرانی لە تەمەن و پیشە جیاجیاکاندا، دابین کردووە.  هەڵبژاردنی بەرهەمەکانی پاپکۆ لە ڕاستیدا هەڵبژاردنێکی هۆشمەندانەیە لە نێوان فرەچەشنی و کوالیتی و کارایی لە شێوەی پاکێجێکی تەواو و شیاوی شانازیپێکردنی ئێرانیدا.