فایل و فۆڵدەر

زانیاری سەرەکی

ڕوونکردنەوە

فایل و فۆڵدەر

فۆڵدەرەکان ئیتر وەبیرهێنەری ڕۆژانی قوتابخانە و پۆلی خوێندن نین. بەڵکوو ئەمڕۆ بوونەتە یەکێک لە کەرستە پیشەیی و گرنگەکانی کەشە کاری و فێرکارییەکان. ئەم بەرهەمانە ڕۆڵیکی گرنگ دەگێڕن لە ڕێکخستن و پاراستنی لاپەڕە و بەڵگەنامە گرنگەکان و یارمەتیی هەمووان دەدەن هەر لە خوێندکارەوە بگرە تا فەرمانبەر و بەڕێوەبەر، تاوەکوو بتوانن شوێنی کارکردنێکی ڕێکوپێکتریان هەبێت. 

فایلە مودێرنەکان بە دیزاینی هەمەچەشن و ڕەنگی پڕۆفیشناڵ و کوالیتیی بەرز، نەک تەنیا دیمەنێکی جوانیان هەیە بەڵکوو کاراییەکی ورد و کاراشیان هەیە. ئەوانە بە ڕێگریکردن لە لۆچ بوون، دڕان یان ونبوونی بەڵگەنامەکان، دەبن هۆی بەرزکردنەوەی ئاستی باوەڕبەخۆبوون و ڕێکوپێکی لە کاری ڕۆژانەدا. 

  • جۆرەکانی فۆڵدەر: مەقەبایی، پلاستیک، هەڵواسراو
  • تایبەتمەندیەکان: تەڵخ یان ڕووناک، بە کلیپس یان بەبێ کلیپس، دەتوانرێت لەناو چەکمەجە و کەنتۆر هەڵبگیرێت
  • فایلەکان: بۆ پاراستن و هەڵگرتنی لاپەڕەکان، بە مۆدێلی دوگمەدار، کێشدار یان بەندار

بەم ئامرازانە بەڵگەنامەکانت هەمیشە ڕێکخراو و پارێزراو دەبێت و بە ئاسانی دەتوانیت دەستت پێیان ڕا بگات.

ناساندنی تەکنیکیی بەرهەم

فایلەکان: ئامرازێکی مۆدێرن بۆ ڕێکخستن

فایلەکان ئیتر وەبیرهێنەری یادەوەرییە خۆشەکانی قوتابخانە نین، ئەمڕۆکە بوونەتە یەکێک لە کەرستە پیشەیی و گرنگەکان بۆ ڕێکخستن، پاراستن و  پۆلینکردنی بەڵگەنامەکان. ئەم بەرهەمە پراکتیکییانە، بە دیزانە مودیرن و توخمە قایمەکەیانەوە، پێگەیەکەی تایبەتیان هەیە لە شوێنە کاری، فێرکاری و کەسییەکاندا. 

هەر مودیل فایلێک، بە لەبەرچاوگرتنی دیزاین، توخم و پێکهاتەکەی، بۆ ئامانجێکی تایبەت بەرهەم هێنراوە؛ هەر لە فایلی دوگمەدارەوە کە بۆ هەڵگرتنی بەڵگەنامەی ڕۆژانە دروست کراوە بگرە تا مودیلی زنجیردار و شێوە ستاند کە بۆ بەڵگەنامە فەرمی و گرنگەکانن. ئەم فرەچەشنییە وا دەکات هەر تاکێک بە پێ پێویستیی خۆی، فایلێک هەڵبژێرێت کە هەم کارایە و هەم دیمەنێکی ڕێکوپێک و پڕۆفیشناڵ بە مێزی کار یان جانتاکەی دەبەخشێت. 

ڕێکوپێکیی زیرەک لە دەستەکانی تۆدا؛ ناساندنی جۆرەکانی فۆڵدەر و فایلی پاپکۆ

پاپکۆ بە دیزاینکردنی فایل و فۆڵدەری هەمەچەشن، ڕێکارێکی کارا و شیکی بۆ ڕێکخستنی بەڵگەنامە فرمییەکان و لاپەڕە ئاسایی و ڕۆژانەکان پێشکەش کردووە. ئەم بەرهەمانە تێکەڵێکن لە قایمی، جوانی و کارایی و هەڵبژاردەیەکی ئایدیالن بۆ نووسینگە و کەشە فێرکاری و پەروەردەییەکان و بۆ بەکارهێنانی کەسی. 

جۆرەکانی فایل

دەتوانرێت فایلەکان دابەش بکرێت بەسەر دوو بەشی سەرەکیدا: 

  • فایلی مەقەبایی
    ئەم جۆرە فایلانە سادە و سووکن و  بۆ ئەرشیفی کورتخایەن لە کەشە ئیداری و فێرکارییەکاندا گونجاون. بژاردەیەکی پراکتیکی و هەرزانن بۆ پاراستن و ڕێکخستنی لاپەڕەکان بۆ ماوەی کورت. بەرکارهێنانی ئەم فایلانە لەبەر ساختاری گۆڕاو و توخمی قایمیان  لەبەرانبەر لۆچبوون یان دڕان،  لە شوێنە ئیداری و فێرکاری و کارە ڕۆژانەکاندا زۆر باوە. ئەم فایلانە بۆ دەرس، پڕۆژە، ڕاپۆرت یان بەڵگەنامەی کاریی کاتی، وەکوو هەڵبژاردەیەکی گونجاو هەژمار دەکرێت و سەرباری ئەوەی کە زۆر سادەن بەڵام دیمەنێکی لەبار و ڕێکوپێک بە مێز یان جانتاکەتان دەبەخشن.  
  • فایلی پلاستیکی
    فایلە پلاستیکییەکانی پاپکۆ هەمەچەشنن و تایبەتمەندیی جۆراجۆریان هەیە و ژێرپۆلینی جیاواز لەخۆ دەگرن؛ لەوانە مودیلەکانی تەڵخ یان ڕووناک کە لە توخمی PP، فۆم یا مەتالیک چێ کراون. هەندێک لە مودیلەکان کلیپسیان هەیە و بۆ هەڵگرتنی بەڵگە پانچکراوەکان بە کار دەهێنرێن، لە حاڵێکدا مودیلە بێ کلیپسەکان بۆ بەڵگە بێ‌پانچەکان گونجاون. جگە لەوەش فۆڵدەری هەڵواسراو بۆچەکمەجە و کەنتۆری ڕێڵدار و مۆدێلی فەنەردار  بۆ ئەرشیفکردنی بەڵگەنامەکان بەردەستە.

ژمارەی ستانداردی ئەم فایلانە 50 فایلە لە هەر پاکەتێکدا. ڕەنگی سپی و دیزاینە سادەکەیان دیمەنێکی ڕێکوپێک و پیشەیی بە شوێنە ئیدارییەکان دەبەخشێت. ئەم فایلانە زۆر بەسوودن بۆ پۆلێنکردن و هەڵگرتنی بەڵگەنامە پانچکراوەکان.

زەرفەکان؛ فۆڵدەری پارێزەر و کارا

زەرفەکان جۆرێک لە فایلی داخراون کە بۆ پاراستنی بەڵگەنامە و لاپەڕەکان دیزاین کراون. ئەم مودیلانە جیا لە ڕێکوپێکی، بەڵگەنامەکان لە تۆز و خۆڵ و زیانی فیزیکی دەپارێزن. زەرفەکانی پاپکۆ لە توخمی پلاستیکی یان مەقەبایی بەرهەم دێن و لە دوو جۆری تەڵخ یان رووناکدا دەخرێنە بازارەوە. توخمەکەیان لەوانەیە لە PP، فۆم یان مەتالیک بێت کە هەر کامەیان تایبەتمەندیی خۆی هەیە. شێوازەکانی داخستنی هەر کام لە زەرفەکان جۆراوجۆرە بریتین لە مودیلی دوگمەدار، کێشدار و بەندار. هەندێک لە مودیلەکان شوێنی بزنس کارت یان گیرفانی زیادەشیان هەیە کە کاراییان لە شوێنی کار زۆرتر دەکات. 

قەبارە و جۆراوجۆری زەرفەکان

زەرفەکانی پاپکۆ لە قەبارەی جۆراوجۆردا دەخرێنە بازاڕەوە تاوەکوو پێداویستییە جیاجیاکانی بەکارهێنەران دابین بکەن. قەبارە باوەکان بریتین لە A3، A4، B5، FC، زەرفی نامە و مۆدێلی بچووکتر بۆ لاپەڕە یان کارتی تایبەت. بە کەڵکوەرگرتن لە فایل و فۆڵدەرە مودیرنەکانی پاپکۆ، بەڵگەنامەکان هەمیشە بە ڕێکوپێک و پارێزراوی و لەبەردەستدا هەڵدەگیرێن. دیزاینی جوان، توخمی قایم و فرەچەشنی لە مودیلەکاندا بووەتە هۆی ئەوەی ئەم بەرهەمانە بژاردەیەکی ئایدیال بن بۆ قوتابییان، خوێندکاران، فەرمانبەران و بەڕێوەبەران.  

بەرهەمە هاوشێوەکان

بینینی هەموو بەرهەمەکان
کارگە و پیشەسازیی پارسا پلاستیک (پاپکۆ) logo

دەربارەی بزنسەکە

کارگە و پیشەسازیی پارسا پلاستیک (پاپکۆ)

ناونیشان:
  • نووسینگەی سەرەکی: ئێران، تاران، شەقامی شەهید بەهەشتی، لەنێوان چوارڕێیانی ئەندیشە و سوهرێوەردی، بینای پاپکۆ، ژمارە ٦٦
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

پاپکۆ؛ هەڵبژاردەیەکی ئێرانی و سەرسوڕهێنەر لە جیهانی پەڕاوگەدا

کۆمپانیای پارسا پلاستیک بە ناوی براندی ناسراوی پاپکۆ، یەکێکە لە براندە سەرکەوتوو و بەناوبانگەکانی ئێران لە بواری کەرستەی نووسین، کەرەستەی ئۆفیس و بەرهەمی بەڕێوەبردن، کە لە ساڵی 1984ەوە دەستی بە کار کردووە. پاپکۆ بە جەختکردن لە سەر  پێداویستییە کلتووری، فێرکاری و ڕێکخراوەییەکانی کۆمەڵگا توانیویەتی پێگەیەکی تایبەت لە بازاڕە ناوخۆییەکان و تەنانەت لە ناوچەکەدا بۆ خۆی مسۆگەر بکات. ئەم کۆمپانیایە بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو و دیزاینی داهێنەرانە و بەرهەمهێنانی کوالیتی بەرز، کۆمەڵێک بەرهەمی جۆراوجۆر پێشکەش دەکات لەوانە دەفتەر، فۆڵدەر، ستاندی کاغەزگری بەڕێوەبەری، کتێبی ڕەنگاوڕەنگ، فایل و فۆڵدەری ئەرشیف، پێداویستی سیمینار و جۆرە جیاوازەکانی جانتای ئۆفیس و قوتابخانە .

ئەو شتەی  پاپکۆ لە ڕکابەرەکانی جیا دەکاتەوە، تێکەڵکردنی شوناسی ئێرانی و ستانداردە جیهانییەکانە لە بواری دیزاین و بەرهەمهێناندا. ئەم براندە بە دروشمی کوالیتی و متمانە و داهێنان توانیویەتی کۆمەڵێک بەردەنگی وەفادار لە ڕێکخراوە حکومییەکان و وەزارەتەکان و ناوەندە پەروەردەیی و ڕۆشنبیرییەکان و هەروەها بەکارهێنەرانی تاکەکەسی بەدەست بهێنێت. بەرهەمەکانی پاپکۆ بە مانەوەی باش و نرخی گونجاو، ڕێژەیەکی بەرفراوان لە پێداویستییە ڕۆژانە و پیشەییەکان دابین دەکات و هەر ئەم تایبەتمەندییانە وایان کردووە پاپکۆ ببێت بە یەکێک لە پێشەنگترین بەرهەمهێنەرانی کەرستەی نووسینی ئێرانی. 

پاپکۆ هێمای داهێنان و متمانەیە لە پیشەسازیی کەرستەی نووسینی ئێراندا؛ براندێک کە بەدرێژایی دەیان ساڵ، سەرەڕای کێبڕکێی توندی بەرهەمە بیانییەکان، توانیویەتی بە پشتبەستن بە کوالیتی بەرهەمهێنان و سەروسەلیقەی ئێرانی، ڕێڕەوی گەشەی بەردەوامی خۆی بپارێزێت و ئەمڕۆش، وەک هەڵبژاردەیەکی نایابی ئێرانی لە جیهانی کەرستەی نووسیندا بناسرێت.

پاپکۆ لە کۆڕە زانستی و کلتوورییەکاندا

 بەرهەمەکانی پاپکۆ لە هەموو سیمینار و کۆنفڕانس و پڕۆژەیەکی فێرکاریدا، وەک ئامرازێکی جێی متمانە و کارا ناسراون و توانیویانە متمانەی کۆڕە زانستی و فێرکارییەکان لەسەر ئاستی نیشتمانی و نێودەوڵەتی بەدەست بهێنن.

پاپکۆ بەردەوام بەدوای داهێنان  لە بواری دیزاین و پەرەپێدانی بەرهەم و باشترکردنی پرۆسەکاندا دەگەڕێت. ئەم کۆمپانیایە بە بیرکردنەوە لە دواڕۆژ، توانیویەتی بەرهەمی هەمەچەشن و کارا و سەرنجڕاکێش پێشکەش بە کۆمەڵێک کڕیاری بەرفراوان بکات. هەر لە ڕێکخراوە حکومییەکان و زانکۆکانەوە بگرە تا دەگاتە فەرمانگە  و ناوەندە کلتوورییەکان، هەموویان بەدوای بەرهەمی قایم و کارا و جواندا دەگەڕێن، پاپکۆش هەمیشە وەڵامی ئەو پێداویستیانەی داوەتەوە.

پاپکۆ بە ئەزموونی زیاتر لە چوار دەیە، هێمای متمانە و کوالیتی و داهێنانی ئێرانییە. ئەم براندە نەک تەنیا  لە بواری بەرهەمهێنانی کەرستەی نووسین و بەڕێوەبردنی بەڵگەنامەکان پێشەنگە، بەڵکوو وەک هاوڕێیەکی متمانەپێکراو بۆ هەموو ناوەندە زانستی و پەروەردەیی و کارگێڕییەکان ناسراوە. هەڵبژاردنی پاپکۆ بە واتای هەڵبژاردنی کوالیتی و قایمی و پیشەیی بوونە لە پاکێجێکی تەواو ئێرانیدا.

پاپکۆ هەر لەسەرەتاوە کوالیتی خستە سەرووی هەموو شتێکەوە و بە بەرهەمهێنانی کۆمەڵێک بەرهەم بە ستانداردی باڵا، متمانەی کڕیاری ڕێکخراوەیی و تاکەکەسی بۆ لای خۆی ڕا کێشا. ئەم براندە توانی بە تێکەڵکردنی نرخی گونجاو و کوالیتی بێهاوتا ڕکابەری بەرهەمە بیانییەکان بکات لە بازاڕدا و پێگەیەکی تایبەت لە نێو ڕێکخراوەکان و وەزارەتەکان و زانکۆکان و ناوەندە ڕۆشنبیرییەکان بۆ خۆی مسۆگەر بکات.

کەرستەی نووسینی پاپکۆ هەمەچەشنی و کوالیتی و بەکارهێنان لە یەک هەڵبژاردندا

کەرستەی نووسینی پاپکۆ مەجمووعەیەکی فراوان و هەمەچەشنە کە پێداویستیی خوێندکاران و پرۆفیسۆر و کارمەندان و بەڕێوەبەران دەگرێتە خۆ. لە قەڵەمی ئاسایی و قەڵەم سۆفت و قەڵەم جافەوە بگرە  تا ئەلبووم و دەفتەر و فۆڵدەر و ئامێری سیمینار، هەر بەرهەمێکی پاپکۆ بە کوالێتی بەرز و مانەوەی درێژخایەن دیزاین و دروست کراوە. ئەم هەمە چەشنییە دەبێت بە هۆی ئەوەی هەر بەکارهێنەرێک بتوانێت بە متمانە و ڕەزامەندی تەواوەوە ئەو ئامرازە هەڵبژێرێت کە پێویستی پێیەتی.

پاپکۆ بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای بەرهەمهێنانی مۆدێرن و ستانداردە توندەکانی کۆنترۆڵکردنی کوالیتی،  لەوە دڵنیا دەبێتەوە کە هەر بەرهەمێک نەک تەنیا لە ڕووی رواڵەتەوە سەرنجڕاکێش بێت، بەڵکوو کاراییەکی بێ کەموکوڕی  و تەمەنێکی درێژی هەبێت. ئەم تایبەتمەندییە وای کردووە بەرهەمەکانی پاپکۆ لە فەرمانگە و قوتابخانە و زانکۆ و ناوەندە ڕۆشنبیرییەکان وەکوو کەرستەی متمانەپێکراو و کارا بناسرێن.

جۆراوجۆری و بەکارهێنانی کەلوپەلی نووسینی پاپکۆ

  • قەڵەم و پێنووس: گونجاو بۆ نووسینی تێبینیی ڕۆژانە و نووسین و نیگارکێشان 
  • دەفتەر و ئەلبووم: ئایدیاڵە بۆ تۆمارکردنی تێبینی و پڕۆژە و یادەوەرییە پەروەردەییەکان
  • فۆڵدەر و ستاندی کاغەزگر: ئامرازی کارگێڕی و پۆلێنکردنی بەڵگەنامەکان
  • پێداویستییەکانی سیمینار و بەڕێوەبردن: گونجاوە بۆ کۆنفڕانس و کۆبوونەوە و فەرمانگە

ئەم جۆراوجۆرییە بەرفراوانە وا دەکات پاپکۆ ببێت بە بژاردەیەکی تەواو و متمانەپێکراو بۆ هەر ژینگەیەکی پەروەردەیی و کارگێڕی و کولتووری .

بۆچی کەرستەی نووسینی پاپکۆ؟

بەرهەمەکانی پاپکۆ بە تێکەڵەیەک لە کوالیتی ئێرانی و توانای کێبڕکێ لەگەڵ مۆدێلە بیانییەکان، جێگەیەکی تایبەتی لە نێو بەکارهێنەراندا دۆزیوەتەوە. ئەم بەرهەمانە بە مانەوەی درێژخایەن و کارایی متمانەپێکراو و دیزاینێکی پراکتیکی و جوان، پێداویستی بەکارهێنەرانی لە تەمەن و پیشە جیاجیاکاندا، دابین کردووە.  هەڵبژاردنی بەرهەمەکانی پاپکۆ لە ڕاستیدا هەڵبژاردنێکی هۆشمەندانەیە لە نێوان فرەچەشنی و کوالیتی و کارایی لە شێوەی پاکێجێکی تەواو و شیاوی شانازیپێکردنی ئێرانیدا.