ستاندی کاغەزگر و کەرستە ئۆرگەنایزەرەکان

زانیاری سەرەکی

ڕوونکردنەوە

ستاندی کاغەزگر و ئامرازە ئۆرگەنایزەرەکان

ستاندەکانی پاپکۆ، ئەلبووم و بۆکس فایلی پاپکۆ کۆمەڵێک ئامرازی  پراکتیکین بۆ نووسینی ئاسان و پاراستنی بەڵگەنامەکان و ئۆرگەنایزەری ڕۆژانە.

  • ستاند: بۆ ئاسانکاری نووسین، لە مۆدێلیەکانی گیرفان و سیمینار و سەر مێز و بەڕێوەبردن
  • ئەلبوومی سی دی/ دی ڤی دی و بزنس کارت: پاراستن و پۆلێنکردنی ئاسان
  • بۆکس فایل و ستاندی گۆڤار: پاراستنی بەڵگەنامە و کاغەز و گۆڤار
  • سەبەتەی کاغەزی پاشماوە: هەڵگرتن و جیاکردنەوەی کاغەز بە دیزاینی جۆراوجۆر

بەم ئامرازانە نووسین و ڕێکخستن هەمیشە ئاسان و خێرا و پیشەیی دەبێت .

ناساندنی تەکنیکیی بەرهەم

ستاندی کاغەزگر؛ هاوڕێیەکی بەردەوام بۆ نووسین

ستاندی کاغەزگر ڕاگرێکە بۆ ئاسانکاریکردن لە کاتی نووسیندا و لەو ئامرازانەیە کە ڕۆژانە زۆر بەکاریان دەهێنن. بە کەڵکوەرگرتن لە ستاند، نووسینەکان بێ رەشکردنەوە و بە دیمەنێکی ڕێکوپێکەوە تۆمار دەکرێن. جۆرەکانی ستاندی پاپکۆ بریتین لە: 

  • گیرفان: کێشی سووکە و بۆ کەڵکوەرگرتنی ڕۆژانە گونجاوە
  • سیمینار: گونجاوە بۆ ڕێکخەرانی بۆنەکان 
  • بەڕێوەبەران: شیک و پیشەیی بۆ نووسینگەکان
  • بۆ سەر مێز: سادە و پراکتیکییە بۆ بەکارهێنانی گشتی

کام ئۆرگەنایزەری پاپکۆ باشترین هەڵبژاردەیە بۆ مێزی کارەکەت؟

ئۆرگەنایزەرەکانی پاپکۆ بەشێوەی هەمەجۆر لە توخم و بەکارهێناندا، وڵامی هەموو پێداویستییە ئیداری، فێرکاری و کەسییەکانن. ئەم مەجمووعەیە بریتییە لە فایل، ئەلبووم، بوکس فایل وسەبەتەی لاپەڕەی زیادە کە هەر کامەیان بە دیزاینی ورد و کەرستەی خاوی کوالیتیبەرز دروست کراون. کەلوپەلەکانی ئەم مەجمووعەیە لە توخمی جیاجیا بۆ نموونە مەقەبایی، پلاستیکی، فۆم و دار بەرهەم دێن. زۆربەی بەرهەمەکان کلیپسی ڕاگریان هەیە بۆ ڕاگرتنی بەڵگەکان و لە هەندێکیاندا بەشی زیاد وەکوو گیرفانی ناوەوە، شوێنی بزنس کارت، نۆت و تەنانەت شوێنی تایبەت بە قەڵەم  لەبەرچاو گیراوە. مودیلی کتیبیش بۆ پاراستنی باشتری لاپەڕەکان دیزاین کراون و ڕێگری دەکەن لە مووچانەوە یان تێکچوونی بەڵگەنامەکان. ئەم بەرهەمانە لە ستاند و فایلەوە بگرە تا ئەلبوومی سی دی و بزنس کارت، بۆکس فایل و سەبەتەی لاپەڕەی پاشماوە، ئەزموونێکی هەماهەنگ لە ڕێکوپێکی و ئاسانکاری دابین دەکەن و تێکەڵێک لە جوانی و کارایی لە شوێنە جیاجیاکان پێشکەش دەکەن. جۆرەکانی ئۆرگەنایزەرەکانی پاپکۆ بریتین لە ئەمانەی خوارەوە: 

  • ئەلبوومی CD و DVD؛ ڕێکخستن و پاراستنی هاوکات

    ئەلبوومی CD و DVDەکانی پاپکۆ بۆ ئەرشیفکردنی دیسکەکان بە شێوەیەکی سەلامەت و ڕێكوپێک دیزاین کراون. ئەم ئەلبوومانە لە ڕەنگ و قەبارەی جۆراوجۆر لەوانە ٢، ٤، ٨، ١٦، ٢٤، و ٧٢ دانەیی بەرهەم دێن و هەر کام لە مودیلەکان گیرفانی پاراستنی هەیە بۆ ڕێگریکردن لە ڕووشان یان پیسبوونی دیسکەکە. هەڵبژاردنی مودیلی گونجاو بە پێ ژمارەی دیسکەکان، توخمی دیسکەکە و جۆری پاکەتکردن ئەنجام دەدرێت تاوەکوو لەگەڵ پێداویستییەکانی بەکار‌هێنەردا گونجاو بێت. 
  • ئەلبوومی بزنس کارت؛ ڕێکوپێکی لە پەیوەندییە کارییەکاندا

    ئەلبوومی بزنس کارتی پاپکۆ، ئامێرێکی بەسوودە بۆ ڕێکخستن و دەستڕاگەیشتنی ئاسان بە زانیارییەکانی پەیوەندیکردن بە کڕیاران و هاوکاران. مودیلی ١٦٨ دانەیی کە بریتییە لە ٥٦ لاپەڕە بە سێ خانە لە هەر لاپەڕەیەکدا و مودیلی ٣٨٤ لاپەڕەیی کە ٤٨ لاپەڕەی هەیە کە ئەویش لە هەر لاپەڕەیەکیدا ٨ خانەی هەیە. ئەم ئەلبوومانە جگە لە ڕێکخستن، دیمەنێکی پڕۆفیشناڵ بە مێزی کار دەبەخشن و بۆ بەڕێوەبەران، فرۆشیاران و خاونکاران بژاردەیەکی ئایدیال هەژمار دەکرێت. 
  • بۆکس فایل؛ ڕزگارکەری ڕێکخستن و بەڵگەنامەکان

    فایل بۆکسەکانی پاپکۆ بە دیزاینی بەهێز و پاراستنی چەند لایە، بەڵگەنامەکان لە تۆز و خۆڵ و شێ و تێکچوون دەپارێزێت. ئەم بۆکسانە لە پلاستیکی ڕەق  کە بە ئاسانی دەشۆردرێت دروست کراون و شوێنی لێبڵیان هەیە بۆ ئاسان ناسینەوەی ناوەڕۆکەکان. جۆرەکانی جیاوازی مودیلەکانی بە دەرکە، کێش. دوگمە یان قفڵ دیزاین کراون و بۆ پاراستنی فۆڵدەر، کلیپ فایل، لاپەڕەی ئەی فۆڕ و کلیەر بوک گونجاون. جۆری جێگای گۆڤاری ئەم بۆکسانەش بۆ ئەرشیفکردنی گۆڤار، برۆشوور و کەتەلۆگ بە کار دەهێنرێت.  
  • سەبەتەی کاغەزی پاشماوە؛ کەرستەیەکی ژینگەدۆست

    سەبەتەی لاپەڕەی پاشماوەی پاپکۆ بە دیزاینە جوانەکەی و مادەی پلاستیکی مەتالیک، هەڵبژاردەیەکی گونجاوە بۆ کەشی نووسینگە و  ماڵەوە. بێچمیان دیزاینێکی ئاسۆیی ترێدی هەیە کە جگە لە دیمەنە جوانەکەی، زۆر قایمیشە. هەبوونی دەسکە لە دیزاینی ئەم سەبەتانەدا وا دەکات هەڵگرتن و گواستنەوەیان ئاسانتر بێت. ئەم بەرهەمانە لە شەش ڕەنگی جیاوازدا بەردەستن و هەروەها دەتوانرێت بۆ هەڵگرتنی کاغەزی دیزاین و نەخشە و ئۆلگوو وچێکپرینتەکان بەکاربهێنرێت.

بەرهەمە هاوشێوەکان

بینینی هەموو بەرهەمەکان
فایل و فۆڵدەر

فایل و فۆڵدەر

فایل و فۆڵدەر

فۆڵدەرەکان ئیتر وەبیرهێنەری ڕۆژانی قوتابخانە و پۆلی خوێندن نین. بەڵکوو ئەمڕۆ بوونەتە یەکێک لە کەرستە پیشەیی و گرنگەکانی کەشە کاری و فێرکارییەکان. ئەم بەرهەمانە ڕۆڵیکی گرنگ دەگێڕن لە ڕێکخستن و پاراستنی لاپەڕە و بەڵگەنامە گرنگەکان و یارمەتیی هەمووان دەدەن هەر لە خوێندکارەوە بگرە تا فەرمانبەر و بەڕێوەبەر، تاوەکوو بتوانن شوێنی کارکردنێکی ڕێکوپێکتریان هەبێت. 

فایلە مودێرنەکان بە دیزاینی هەمەچەشن و ڕەنگی پڕۆفیشناڵ و کوالیتیی بەرز، نەک تەنیا دیمەنێکی جوانیان هەیە بەڵکوو کاراییەکی ورد و کاراشیان هەیە. ئەوانە بە ڕێگریکردن لە لۆچ بوون، دڕان یان ونبوونی بەڵگەنامەکان، دەبن هۆی بەرزکردنەوەی ئاستی باوەڕبەخۆبوون و ڕێکوپێکی لە کاری ڕۆژانەدا. 

  • جۆرەکانی فۆڵدەر: مەقەبایی، پلاستیک، هەڵواسراو
  • تایبەتمەندیەکان: تەڵخ یان ڕووناک، بە کلیپس یان بەبێ کلیپس، دەتوانرێت لەناو چەکمەجە و کەنتۆر هەڵبگیرێت
  • فایلەکان: بۆ پاراستن و هەڵگرتنی لاپەڕەکان، بە مۆدێلی دوگمەدار، کێشدار یان بەندار

بەم ئامرازانە بەڵگەنامەکانت هەمیشە ڕێکخراو و پارێزراو دەبێت و بە ئاسانی دەتوانیت دەستت پێیان ڕا بگات.

پەیوەندی بکە بۆ نرخەکان
کارگە و پیشەسازیی پارسا پلاستیک (پاپکۆ) logo

دەربارەی بزنسەکە

کارگە و پیشەسازیی پارسا پلاستیک (پاپکۆ)

ناونیشان:
  • نووسینگەی سەرەکی: ئێران، تاران، شەقامی شەهید بەهەشتی، لەنێوان چوارڕێیانی ئەندیشە و سوهرێوەردی، بینای پاپکۆ، ژمارە ٦٦
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

پاپکۆ؛ هەڵبژاردەیەکی ئێرانی و سەرسوڕهێنەر لە جیهانی پەڕاوگەدا

کۆمپانیای پارسا پلاستیک بە ناوی براندی ناسراوی پاپکۆ، یەکێکە لە براندە سەرکەوتوو و بەناوبانگەکانی ئێران لە بواری کەرستەی نووسین، کەرەستەی ئۆفیس و بەرهەمی بەڕێوەبردن، کە لە ساڵی 1984ەوە دەستی بە کار کردووە. پاپکۆ بە جەختکردن لە سەر  پێداویستییە کلتووری، فێرکاری و ڕێکخراوەییەکانی کۆمەڵگا توانیویەتی پێگەیەکی تایبەت لە بازاڕە ناوخۆییەکان و تەنانەت لە ناوچەکەدا بۆ خۆی مسۆگەر بکات. ئەم کۆمپانیایە بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو و دیزاینی داهێنەرانە و بەرهەمهێنانی کوالیتی بەرز، کۆمەڵێک بەرهەمی جۆراوجۆر پێشکەش دەکات لەوانە دەفتەر، فۆڵدەر، ستاندی کاغەزگری بەڕێوەبەری، کتێبی ڕەنگاوڕەنگ، فایل و فۆڵدەری ئەرشیف، پێداویستی سیمینار و جۆرە جیاوازەکانی جانتای ئۆفیس و قوتابخانە .

ئەو شتەی  پاپکۆ لە ڕکابەرەکانی جیا دەکاتەوە، تێکەڵکردنی شوناسی ئێرانی و ستانداردە جیهانییەکانە لە بواری دیزاین و بەرهەمهێناندا. ئەم براندە بە دروشمی کوالیتی و متمانە و داهێنان توانیویەتی کۆمەڵێک بەردەنگی وەفادار لە ڕێکخراوە حکومییەکان و وەزارەتەکان و ناوەندە پەروەردەیی و ڕۆشنبیرییەکان و هەروەها بەکارهێنەرانی تاکەکەسی بەدەست بهێنێت. بەرهەمەکانی پاپکۆ بە مانەوەی باش و نرخی گونجاو، ڕێژەیەکی بەرفراوان لە پێداویستییە ڕۆژانە و پیشەییەکان دابین دەکات و هەر ئەم تایبەتمەندییانە وایان کردووە پاپکۆ ببێت بە یەکێک لە پێشەنگترین بەرهەمهێنەرانی کەرستەی نووسینی ئێرانی. 

پاپکۆ هێمای داهێنان و متمانەیە لە پیشەسازیی کەرستەی نووسینی ئێراندا؛ براندێک کە بەدرێژایی دەیان ساڵ، سەرەڕای کێبڕکێی توندی بەرهەمە بیانییەکان، توانیویەتی بە پشتبەستن بە کوالیتی بەرهەمهێنان و سەروسەلیقەی ئێرانی، ڕێڕەوی گەشەی بەردەوامی خۆی بپارێزێت و ئەمڕۆش، وەک هەڵبژاردەیەکی نایابی ئێرانی لە جیهانی کەرستەی نووسیندا بناسرێت.

پاپکۆ لە کۆڕە زانستی و کلتوورییەکاندا

 بەرهەمەکانی پاپکۆ لە هەموو سیمینار و کۆنفڕانس و پڕۆژەیەکی فێرکاریدا، وەک ئامرازێکی جێی متمانە و کارا ناسراون و توانیویانە متمانەی کۆڕە زانستی و فێرکارییەکان لەسەر ئاستی نیشتمانی و نێودەوڵەتی بەدەست بهێنن.

پاپکۆ بەردەوام بەدوای داهێنان  لە بواری دیزاین و پەرەپێدانی بەرهەم و باشترکردنی پرۆسەکاندا دەگەڕێت. ئەم کۆمپانیایە بە بیرکردنەوە لە دواڕۆژ، توانیویەتی بەرهەمی هەمەچەشن و کارا و سەرنجڕاکێش پێشکەش بە کۆمەڵێک کڕیاری بەرفراوان بکات. هەر لە ڕێکخراوە حکومییەکان و زانکۆکانەوە بگرە تا دەگاتە فەرمانگە  و ناوەندە کلتوورییەکان، هەموویان بەدوای بەرهەمی قایم و کارا و جواندا دەگەڕێن، پاپکۆش هەمیشە وەڵامی ئەو پێداویستیانەی داوەتەوە.

پاپکۆ بە ئەزموونی زیاتر لە چوار دەیە، هێمای متمانە و کوالیتی و داهێنانی ئێرانییە. ئەم براندە نەک تەنیا  لە بواری بەرهەمهێنانی کەرستەی نووسین و بەڕێوەبردنی بەڵگەنامەکان پێشەنگە، بەڵکوو وەک هاوڕێیەکی متمانەپێکراو بۆ هەموو ناوەندە زانستی و پەروەردەیی و کارگێڕییەکان ناسراوە. هەڵبژاردنی پاپکۆ بە واتای هەڵبژاردنی کوالیتی و قایمی و پیشەیی بوونە لە پاکێجێکی تەواو ئێرانیدا.

پاپکۆ هەر لەسەرەتاوە کوالیتی خستە سەرووی هەموو شتێکەوە و بە بەرهەمهێنانی کۆمەڵێک بەرهەم بە ستانداردی باڵا، متمانەی کڕیاری ڕێکخراوەیی و تاکەکەسی بۆ لای خۆی ڕا کێشا. ئەم براندە توانی بە تێکەڵکردنی نرخی گونجاو و کوالیتی بێهاوتا ڕکابەری بەرهەمە بیانییەکان بکات لە بازاڕدا و پێگەیەکی تایبەت لە نێو ڕێکخراوەکان و وەزارەتەکان و زانکۆکان و ناوەندە ڕۆشنبیرییەکان بۆ خۆی مسۆگەر بکات.

کەرستەی نووسینی پاپکۆ هەمەچەشنی و کوالیتی و بەکارهێنان لە یەک هەڵبژاردندا

کەرستەی نووسینی پاپکۆ مەجمووعەیەکی فراوان و هەمەچەشنە کە پێداویستیی خوێندکاران و پرۆفیسۆر و کارمەندان و بەڕێوەبەران دەگرێتە خۆ. لە قەڵەمی ئاسایی و قەڵەم سۆفت و قەڵەم جافەوە بگرە  تا ئەلبووم و دەفتەر و فۆڵدەر و ئامێری سیمینار، هەر بەرهەمێکی پاپکۆ بە کوالێتی بەرز و مانەوەی درێژخایەن دیزاین و دروست کراوە. ئەم هەمە چەشنییە دەبێت بە هۆی ئەوەی هەر بەکارهێنەرێک بتوانێت بە متمانە و ڕەزامەندی تەواوەوە ئەو ئامرازە هەڵبژێرێت کە پێویستی پێیەتی.

پاپکۆ بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای بەرهەمهێنانی مۆدێرن و ستانداردە توندەکانی کۆنترۆڵکردنی کوالیتی،  لەوە دڵنیا دەبێتەوە کە هەر بەرهەمێک نەک تەنیا لە ڕووی رواڵەتەوە سەرنجڕاکێش بێت، بەڵکوو کاراییەکی بێ کەموکوڕی  و تەمەنێکی درێژی هەبێت. ئەم تایبەتمەندییە وای کردووە بەرهەمەکانی پاپکۆ لە فەرمانگە و قوتابخانە و زانکۆ و ناوەندە ڕۆشنبیرییەکان وەکوو کەرستەی متمانەپێکراو و کارا بناسرێن.

جۆراوجۆری و بەکارهێنانی کەلوپەلی نووسینی پاپکۆ

  • قەڵەم و پێنووس: گونجاو بۆ نووسینی تێبینیی ڕۆژانە و نووسین و نیگارکێشان 
  • دەفتەر و ئەلبووم: ئایدیاڵە بۆ تۆمارکردنی تێبینی و پڕۆژە و یادەوەرییە پەروەردەییەکان
  • فۆڵدەر و ستاندی کاغەزگر: ئامرازی کارگێڕی و پۆلێنکردنی بەڵگەنامەکان
  • پێداویستییەکانی سیمینار و بەڕێوەبردن: گونجاوە بۆ کۆنفڕانس و کۆبوونەوە و فەرمانگە

ئەم جۆراوجۆرییە بەرفراوانە وا دەکات پاپکۆ ببێت بە بژاردەیەکی تەواو و متمانەپێکراو بۆ هەر ژینگەیەکی پەروەردەیی و کارگێڕی و کولتووری .

بۆچی کەرستەی نووسینی پاپکۆ؟

بەرهەمەکانی پاپکۆ بە تێکەڵەیەک لە کوالیتی ئێرانی و توانای کێبڕکێ لەگەڵ مۆدێلە بیانییەکان، جێگەیەکی تایبەتی لە نێو بەکارهێنەراندا دۆزیوەتەوە. ئەم بەرهەمانە بە مانەوەی درێژخایەن و کارایی متمانەپێکراو و دیزاینێکی پراکتیکی و جوان، پێداویستی بەکارهێنەرانی لە تەمەن و پیشە جیاجیاکاندا، دابین کردووە.  هەڵبژاردنی بەرهەمەکانی پاپکۆ لە ڕاستیدا هەڵبژاردنێکی هۆشمەندانەیە لە نێوان فرەچەشنی و کوالیتی و کارایی لە شێوەی پاکێجێکی تەواو و شیاوی شانازیپێکردنی ئێرانیدا.