ستاندنی تەلەفزیۆن

زانیاری سەرەکی

ڕوونکردنەوە

  • ستاندی تەلەفزیۆنی سمارت
  • ستاندی تەلەفزیۆنی ئارێس

ناساندنی تەکنیکیی بەرهەم

ستاندی تەلەفزیۆنی سمارت

ستاندی تەلەفزیۆنی سمارت هەڵبژاردەیەکی مۆدێرنە بۆ ماڵەکانی ئەمڕۆ کە دیزاینێکی سادە و هۆشمەندانە لەگەڵ کارایی بەرز تێکەڵ دەکات. ئەم مۆدێلە بە باشی لەگەڵ دیکۆری مینیمالیستی و مۆدێرن دەگونجێت و فەزای ڕێک و پێک و کەشخە دروست دەکات.

تایبەتمەندییەکان:

  • دیزاینێکی مۆدێرن و سادە
  • بۆ تەلەفزیۆنی LED و زیرەک گونجاوە
  • لەگەڵ شوێنی پراکتیکی بۆ ئامێرە لاوەکییەکان
  • داگیرکردنی فەزای کەم  و گونجاوە بۆ شوقە

ستاندی تەلەفزیۆنی ئارێس

ستاندی تەلەفزیۆنی ئارێس بە دیزاینێکە بەهێز و سەرنجڕاکێشەکەیەوە، دیمەنێکی تایبەت  بۆ ژووری میوان دەبەخشێت. ئەم مۆدێلە هاوسەنگییەکی تەواو لە نێوان جوانی و قایمیدا دروست دەکات، ئەمەش وایکردووە ببێت بە هەڵبژاردەیەکی زۆر باش بۆ ئەوانەی بەدوای مێزێکی هەرمان و سەرنجڕاکێشدا دەگەڕێن.

تایبەتمەندییەکان:

  • دیزاینێکی سەرنجڕاکێش و ستراکچەرێکی قایم
  • بۆ شوێنی مامناوەند و گەورە گونجاوە
  • لەگەڵ چەکمەجە یان شوێنی  فراوان
  • هەماهەنگە لەگەڵ دیکۆراتی مۆدێرن و نیمچە کلاسیکدا

بەرهەمە هاوشێوەکان

بینینی هەموو بەرهەمەکان
موندی هۆم logo

دەربارەی بزنسەکە

موندی هۆم

ناونیشان:
  • موندی هۆم: عێراق، هەولێر، شەقامی ٦٠م، نزیک نەفەقی ئیسکان، تەنیشت بانکی BBAC
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

ئيمه خێزانێکی گەورەین...

وەک ئەندامێکی بنەماڵەی "ئێرسیێس ئانادۆڵو" هۆڵدینگ، کە یەکێکە لە ڕێکخراوە بەهێزەکانی تورکیە، کە لە ساڵی 1957ەوە بە دەستکەوتە جیهانییەکانی خۆی جیا دەکاتەوە، لە ساڵی 1993 دەستمان کرد بە زیادکردنی داهێنان بۆ ژیانی خەڵک.

ڕازیبوونی کڕیاران و داهێنان هەمیشە لە پێشینەی کارەکانمان بووە. هەر بۆیە توانیومانە ببین بە یەکێک لە خۆشەویستترین و پێشەنگترین براندەکانی پیشەسازی مۆبیلیات.

ئێمە بەرهەمەکانمان بە ستانداردی نێودەوڵەتی بەرهەم دەهێنین و لە زیاتر لە 300 شوێنی فرۆشتندا دەیانخەینە بەردەستی کڕیارەکانمان.

داهێنان ژیانە!

لە ڕێگەی وەبەرهێنان و دەستپێشخەرییە ستراتیژییەکان لە براندی مۆندیهۆممان، گۆڕانکارییەکی تەواومان بەسەر هاتووە. بەم نوێبوونەوەیە و ساڵانێک لە زانیاری و ئەزموونی کەڵەکەبوومان، ئێمە بەردەوام ئاست بەرز دەکەینەوە لە هەموو پۆلێکی بەرهەمدا کە بەرهەمی دەهێنین، گرنگی بە ئاسوودەیی، کوالیتی، کارایی، و خزمەتگوزارییەکی نایابی دوای فرۆشتن دەدەین.

بە دروشمی:

 ژیان نوێ بکەرەوە!

کەلوپەلی کوالیتی بەرز و داهێنەرانە و شیک و بەسوود پێشکەش بە کڕیارەکانمان دەکەین بۆ ڕازاندنەوەی ماڵەکان و دەرفەتیان پێ دەدەین ماڵ و ژیانیان بە تەواوی نۆژەن بکەنەوە.


بە بەرهەمە جۆراوجۆرەکانمان لە بواری مۆبیلیات، سێتی نوستن، و دیکۆری ماڵ، دیزاینە داهێنەرەکانمان، و پابەندبوونمان بە کوالێتی، شانازی دەکەین کە یەکێک بین لە پێنج براندە پێشەنگەکانی مۆبیلیات لە تورکیا.


ئێمە شانازی دەکەین کە لە ڕێگەی ئەو دامەزراندنەی کە دروستی دەکەین و سیستەمی بەرهەمهێنانی داهێنەرانە و پێشەنگانەمان بەشداریمان لە ئابووری تورکیادا کردووە. لەگەڵ هەر فرۆشگایەکی نوێ کە دەیکەینەوە، ئامانجمان باشترکردنی کوالیتی خزمەتگوزارییەکانمانە و بەردەوام بین لە پێشەنگ بوون لە داهێنان لە بازاڕی مۆبیلیاتدا بە بەرهەمە بەردەوام نوێکراوەکان و جۆراوجۆرییەکانمان.