سێتی ژووری نووستنی تازەلاوی بوهێمی

زانیاری سەرەکی

ڕوونکردنەوە

سێتی ژووری نووستن بۆ تازەلاوانی بوهێمی، شوێنێکی هونەری، ئارام و لیوانلێوە لە ئازادی بۆ گەشەی داهێنانی تازەلاوەکەتان دابین دەکات. 

ناساندنی تەکنیکیی بەرهەم

ئەم سێتە بە تێکەڵکردنی هۆشمەندانەی پێکهاتە سروشتییەکان، پالیتی ڕەنگی بێ‌لایەن و وردەکاریی دیکۆراتی کاری دەست، کەشێکی نافەرمی و دڵنشین دەئافرێنێت. لە هەمان کاتدا، دیزاینی پراکتیکی ئەم سێتە پێداویستییەکانی ژوورێکی نووستنی تازەلاوان کە بریتییە لە شوینی خوێندنەوە و کۆگاکردنی پێویست بە شێوەیەکی باش دابین دەکات. 

تایبەتمەندییەکان: 

  • شێوازی ئازاد و هونەری: ئایدیال بۆ ڕۆحیەی سەربەخۆ و داهێنەری تازەلاو.
  • کەرستەی سروشتی: بزۆری بریتییە لە دار، حەسیر و قوماشی چنراو. 
  • پالەتی رەنگیی ئارام: بەکارهێنانی ڕەنگی بێ‌لایەن (کرێمی، سپی، بژ) بە تیشک خستنە سەر ڕەنگە زەمینییەکان. 
  • دیزاینی چەند مەبەستی: بە زۆری مێزی نووسین و شوێنی خوێندنەوەکەی تێکەڵکراون.
  • شوێنی کۆگاکردنی داهێنەرانە: بەکارهێنانی ڕەفە و کەنتۆری گەورە و جێدار.
  • تایبەتمەندیی تایبەتکردنی زۆر: شوێنیکی نایاب بۆ دانانی ئەکسسواراتی کەسی و هونەری. 

بەرهەمە هاوشێوەکان

بینینی هەموو بەرهەمەکان
موندی هۆم logo

دەربارەی بزنسەکە

موندی هۆم

ناونیشان:
  • موندی هۆم: عێراق، هەولێر، شەقامی ٦٠م، نزیک نەفەقی ئیسکان، تەنیشت بانکی BBAC
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

ئيمه خێزانێکی گەورەین...

وەک ئەندامێکی بنەماڵەی "ئێرسیێس ئانادۆڵو" هۆڵدینگ، کە یەکێکە لە ڕێکخراوە بەهێزەکانی تورکیە، کە لە ساڵی 1957ەوە بە دەستکەوتە جیهانییەکانی خۆی جیا دەکاتەوە، لە ساڵی 1993 دەستمان کرد بە زیادکردنی داهێنان بۆ ژیانی خەڵک.

ڕازیبوونی کڕیاران و داهێنان هەمیشە لە پێشینەی کارەکانمان بووە. هەر بۆیە توانیومانە ببین بە یەکێک لە خۆشەویستترین و پێشەنگترین براندەکانی پیشەسازی مۆبیلیات.

ئێمە بەرهەمەکانمان بە ستانداردی نێودەوڵەتی بەرهەم دەهێنین و لە زیاتر لە 300 شوێنی فرۆشتندا دەیانخەینە بەردەستی کڕیارەکانمان.

داهێنان ژیانە!

لە ڕێگەی وەبەرهێنان و دەستپێشخەرییە ستراتیژییەکان لە براندی مۆندیهۆممان، گۆڕانکارییەکی تەواومان بەسەر هاتووە. بەم نوێبوونەوەیە و ساڵانێک لە زانیاری و ئەزموونی کەڵەکەبوومان، ئێمە بەردەوام ئاست بەرز دەکەینەوە لە هەموو پۆلێکی بەرهەمدا کە بەرهەمی دەهێنین، گرنگی بە ئاسوودەیی، کوالیتی، کارایی، و خزمەتگوزارییەکی نایابی دوای فرۆشتن دەدەین.

بە دروشمی:

 ژیان نوێ بکەرەوە!

کەلوپەلی کوالیتی بەرز و داهێنەرانە و شیک و بەسوود پێشکەش بە کڕیارەکانمان دەکەین بۆ ڕازاندنەوەی ماڵەکان و دەرفەتیان پێ دەدەین ماڵ و ژیانیان بە تەواوی نۆژەن بکەنەوە.


بە بەرهەمە جۆراوجۆرەکانمان لە بواری مۆبیلیات، سێتی نوستن، و دیکۆری ماڵ، دیزاینە داهێنەرەکانمان، و پابەندبوونمان بە کوالێتی، شانازی دەکەین کە یەکێک بین لە پێنج براندە پێشەنگەکانی مۆبیلیات لە تورکیا.


ئێمە شانازی دەکەین کە لە ڕێگەی ئەو دامەزراندنەی کە دروستی دەکەین و سیستەمی بەرهەمهێنانی داهێنەرانە و پێشەنگانەمان بەشداریمان لە ئابووری تورکیادا کردووە. لەگەڵ هەر فرۆشگایەکی نوێ کە دەیکەینەوە، ئامانجمان باشترکردنی کوالیتی خزمەتگوزارییەکانمانە و بەردەوام بین لە پێشەنگ بوون لە داهێنان لە بازاڕی مۆبیلیاتدا بە بەرهەمە بەردەوام نوێکراوەکان و جۆراوجۆرییەکانمان.