سێتی مۆبیلیات

زانیاری سەرەکی

ڕوونکردنەوە

  • تاقم قەنەفەی سانتا
  • تاقم قەنەفەی دۆلچە کرۆم
  • تاقم قەنەفەی دۆلچە گۆڵد
  • تاقم قەنەفەی گۆشەی گلۆری

ناساندنی تەکنیکیی بەرهەم

کۆمەڵەی مۆبیلیاتی ژووری میوانمان پێناسەیەکی نوێی ئاسوودەیی و دیزاین و کوالیتی دەهێنێتە ماڵەکانتان. هەرکام لە تاقمەکان بە گرنگیدان بە ئەرگونۆمی و مانەوەی زۆر دیزاین کراوە تاوەکوو کەشێکی دڵڕفێن  بۆ پشوودان و کات بەسەربردن فەراهەم بکات.

جۆرەکانی تاقم قەنەفە

  • تاقم قەنەفەی مۆدێلی سانتا
    تاقمی قەنەفەی سانتا بە دیزاینە مۆدێرنەکەی و فۆڕمە هاوسەنگەکەی، فەزایەکی شیک و پراکتیکی دروست دەکات. هێڵە سادەکان و شوێنی دانیشتنی ئاسوودە ئەم مۆدێلەی کردووەتە هەڵبژاردەیەکی گونجاو بۆ دیکۆراتی مۆدێرن و بەکارهێنانی ڕۆژانە.
  • تاقم قەنەفەی دۆلچە کرۆم
    دۆلچە کرۆم دیزاینێکی مۆدێرن لەگەڵ وردەکارییەکانی کانزای کرۆم تێکەڵ دەکات بۆ ئەوەی دیمەنێکی بریقەدار و جیاواز بە هۆڵی دانیشتن بدات. ئەم سێتە هەڵبژاردەیەکی ئایدیاڵە بۆ فەزای مۆدێرن و دیکۆری لوکس هاوچەرخ.
  • تاقم قەنەفەی دۆلچە گوڵد
    سێتی قەنەفەی دۆلچە گۆڵد بە بەکارهێنانی وردەکاریی ئاڵتوونی هەستی ناسکی و شکۆ بۆ دیزاینی مۆدێرن زیاد دەکات . ئەم مۆدێلە تێکەڵەیەکی هاوسەنگ لە جوانییەکی لوکس و ئاسوودەیی پراکتیکی پێشکەش دەکات.
  • تاقم قەنەفەی گۆشەی گلۆری
    قەنەفەی گۆشەی گلۆری بە دیزاینی گۆشەیی و ڕێکخستنی هۆشمەندانە، زۆرترین بەکارهێنانی شوێنەکە دابین دەکات. دانیشتنی ئاسوودە و فۆڕمی مۆدێرن ئەم مۆدێلەی کردووەتە بژاردەیەکی پراکتیکی بۆ ماڵە مۆدێرنەکان و شوێنی خێزانی.

بەرهەمە هاوشێوەکان

بینینی هەموو بەرهەمەکان
موندی هۆم logo

دەربارەی بزنسەکە

موندی هۆم

ناونیشان:
  • موندی هۆم: عێراق، هەولێر، شەقامی ٦٠م، نزیک نەفەقی ئیسکان، تەنیشت بانکی BBAC
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

ئيمه خێزانێکی گەورەین...

وەک ئەندامێکی بنەماڵەی "ئێرسیێس ئانادۆڵو" هۆڵدینگ، کە یەکێکە لە ڕێکخراوە بەهێزەکانی تورکیە، کە لە ساڵی 1957ەوە بە دەستکەوتە جیهانییەکانی خۆی جیا دەکاتەوە، لە ساڵی 1993 دەستمان کرد بە زیادکردنی داهێنان بۆ ژیانی خەڵک.

ڕازیبوونی کڕیاران و داهێنان هەمیشە لە پێشینەی کارەکانمان بووە. هەر بۆیە توانیومانە ببین بە یەکێک لە خۆشەویستترین و پێشەنگترین براندەکانی پیشەسازی مۆبیلیات.

ئێمە بەرهەمەکانمان بە ستانداردی نێودەوڵەتی بەرهەم دەهێنین و لە زیاتر لە 300 شوێنی فرۆشتندا دەیانخەینە بەردەستی کڕیارەکانمان.

داهێنان ژیانە!

لە ڕێگەی وەبەرهێنان و دەستپێشخەرییە ستراتیژییەکان لە براندی مۆندیهۆممان، گۆڕانکارییەکی تەواومان بەسەر هاتووە. بەم نوێبوونەوەیە و ساڵانێک لە زانیاری و ئەزموونی کەڵەکەبوومان، ئێمە بەردەوام ئاست بەرز دەکەینەوە لە هەموو پۆلێکی بەرهەمدا کە بەرهەمی دەهێنین، گرنگی بە ئاسوودەیی، کوالیتی، کارایی، و خزمەتگوزارییەکی نایابی دوای فرۆشتن دەدەین.

بە دروشمی:

 ژیان نوێ بکەرەوە!

کەلوپەلی کوالیتی بەرز و داهێنەرانە و شیک و بەسوود پێشکەش بە کڕیارەکانمان دەکەین بۆ ڕازاندنەوەی ماڵەکان و دەرفەتیان پێ دەدەین ماڵ و ژیانیان بە تەواوی نۆژەن بکەنەوە.


بە بەرهەمە جۆراوجۆرەکانمان لە بواری مۆبیلیات، سێتی نوستن، و دیکۆری ماڵ، دیزاینە داهێنەرەکانمان، و پابەندبوونمان بە کوالێتی، شانازی دەکەین کە یەکێک بین لە پێنج براندە پێشەنگەکانی مۆبیلیات لە تورکیا.


ئێمە شانازی دەکەین کە لە ڕێگەی ئەو دامەزراندنەی کە دروستی دەکەین و سیستەمی بەرهەمهێنانی داهێنەرانە و پێشەنگانەمان بەشداریمان لە ئابووری تورکیادا کردووە. لەگەڵ هەر فرۆشگایەکی نوێ کە دەیکەینەوە، ئامانجمان باشترکردنی کوالیتی خزمەتگوزارییەکانمانە و بەردەوام بین لە پێشەنگ بوون لە داهێنان لە بازاڕی مۆبیلیاتدا بە بەرهەمە بەردەوام نوێکراوەکان و جۆراوجۆرییەکانمان.