کورسیی نانخواردن

زانیاری سەرەکی

ڕوونکردنەوە

کورسییەکانی نانخواردن، ئەو تاقمە مۆدێرنانەن کە بۆ زیادکردنی ستایل و ئاسوودەیی بۆ شوێنی نانخواردنی سەردەمیانە دیزاین کراون. ئەم کۆرسییانە لە دوو جۆردا بە قاچی کانزایی یان دارین بەرهەم دێن و هەر دوو بژاردەکە بە ڕواڵەتێکی سادە، ستراکچەری بەرگەگر و ڕەهەندی پراکتیکی، هەڵبژاردەی هەمەکارە و بێ‌گرفتن بۆ بەکارهێنانی ڕۆژانە لە شوێنی نانخواردنی ئێوەدا. جۆرەکانی کورسیی نانخوارد ئەمانەی خوارەوەن: 

  • کورسیی نانخواردنی کانزایی ئێکول
  • کورسیی نانخواردنی دارینی ئێکول

ناساندنی تەکنیکیی بەرهەم

کورسیی نانخواردنی کانزایی ئێکول و کورسیی نانخواردنی دارینی ئێکول جووتێک کورسیی نانخواردنی مۆدێرنن کە بۆ دابینکردنی هاوکاتی ئاسوودەیی و ڕواڵەتێکی سادە و خاوێن لە کەشی نانخواردندا دیزاین کراون. هەر سیتێک، کەرستەکەیەکی جیاوازی تێدا بەکار هاتووە و لەوانەیە دار یان کانزا بێت. بەڵام لە هەمان کاتدا، ڕەهەندی پراکتیکی یەکسان و خزمەتێکی تەواو هاوبەش دەکەن تاوەکوو کالایەکی کەشخە و شیک بن بۆ هەر خانوویەک. تایبەتمەندییەکانی جۆرەکانی کورسیی نانخواردن بریتین لە: 

  • کورسیی نانخواردنی کانزایی ئێکول 

    بەرهەمی کانزایی ئێکول چوارچێوەیەکی کانزایی بریسکەداری هەیە کە ڕواڵەتێکی قایم و مودێرن دروست دەکات. بە رەهەندەکانی ٤٤ سم پانی، ٨٤ سم بەرزی و ٣٨ سم قووڵی، دانیشتنێکی ئاسوودەتان بۆ مسۆگەر دەکات. 
  • کورسیی نانخواردنی دارینی ئێکول 

    ئەم بەرهەمە بە چوارچێوەیەکی دارینی گەرم، ڕواڵەتێکی سروشتی بە شوێنی ناخواردن دەبەخشێت. رەهەندەکانی ٤٣/٥ سم پانایی، ٩٢ سم بەرزی و ٣٨ سم قووڵە. 

چ هەواداری دیمەنی پیشەسازیی و مۆدێرنی کانزا بن و چ گەرمی و ڕەسەنایەتی دارتان پێ باشتر بێت، ئەم سێتە کورسیی نانخواردنانە بە دیزاینی هەمەچەشن و پراکتیکی، هەڵبژاردەیەکی ئایدیالن بۆ دروستکردنی کەشێکی کەشخە، هەماهەنگ و کارا لە شوێنی نانخواردنەکەتاندا. 

بەرهەمە هاوشێوەکان

بینینی هەموو بەرهەمەکان
موندی هۆم logo

دەربارەی بزنسەکە

موندی هۆم

ناونیشان:
  • موندی هۆم: عێراق، هەولێر، شەقامی ٦٠م، نزیک نەفەقی ئیسکان، تەنیشت بانکی BBAC
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

ئيمه خێزانێکی گەورەین...

وەک ئەندامێکی بنەماڵەی "ئێرسیێس ئانادۆڵو" هۆڵدینگ، کە یەکێکە لە ڕێکخراوە بەهێزەکانی تورکیە، کە لە ساڵی 1957ەوە بە دەستکەوتە جیهانییەکانی خۆی جیا دەکاتەوە، لە ساڵی 1993 دەستمان کرد بە زیادکردنی داهێنان بۆ ژیانی خەڵک.

ڕازیبوونی کڕیاران و داهێنان هەمیشە لە پێشینەی کارەکانمان بووە. هەر بۆیە توانیومانە ببین بە یەکێک لە خۆشەویستترین و پێشەنگترین براندەکانی پیشەسازی مۆبیلیات.

ئێمە بەرهەمەکانمان بە ستانداردی نێودەوڵەتی بەرهەم دەهێنین و لە زیاتر لە 300 شوێنی فرۆشتندا دەیانخەینە بەردەستی کڕیارەکانمان.

داهێنان ژیانە!

لە ڕێگەی وەبەرهێنان و دەستپێشخەرییە ستراتیژییەکان لە براندی مۆندیهۆممان، گۆڕانکارییەکی تەواومان بەسەر هاتووە. بەم نوێبوونەوەیە و ساڵانێک لە زانیاری و ئەزموونی کەڵەکەبوومان، ئێمە بەردەوام ئاست بەرز دەکەینەوە لە هەموو پۆلێکی بەرهەمدا کە بەرهەمی دەهێنین، گرنگی بە ئاسوودەیی، کوالیتی، کارایی، و خزمەتگوزارییەکی نایابی دوای فرۆشتن دەدەین.

بە دروشمی:

 ژیان نوێ بکەرەوە!

کەلوپەلی کوالیتی بەرز و داهێنەرانە و شیک و بەسوود پێشکەش بە کڕیارەکانمان دەکەین بۆ ڕازاندنەوەی ماڵەکان و دەرفەتیان پێ دەدەین ماڵ و ژیانیان بە تەواوی نۆژەن بکەنەوە.


بە بەرهەمە جۆراوجۆرەکانمان لە بواری مۆبیلیات، سێتی نوستن، و دیکۆری ماڵ، دیزاینە داهێنەرەکانمان، و پابەندبوونمان بە کوالێتی، شانازی دەکەین کە یەکێک بین لە پێنج براندە پێشەنگەکانی مۆبیلیات لە تورکیا.


ئێمە شانازی دەکەین کە لە ڕێگەی ئەو دامەزراندنەی کە دروستی دەکەین و سیستەمی بەرهەمهێنانی داهێنەرانە و پێشەنگانەمان بەشداریمان لە ئابووری تورکیادا کردووە. لەگەڵ هەر فرۆشگایەکی نوێ کە دەیکەینەوە، ئامانجمان باشترکردنی کوالیتی خزمەتگوزارییەکانمانە و بەردەوام بین لە پێشەنگ بوون لە داهێنان لە بازاڕی مۆبیلیاتدا بە بەرهەمە بەردەوام نوێکراوەکان و جۆراوجۆرییەکانمان.