پێشانگای نێودەوڵەتیی ئۆنلاین بۆ مۆبیلیات و دیکۆراتی ناوەوە

شارمارکێت بەستێنێکی داهێنەرانەیە بۆ ناساندن و پێشکەشکردنی بەرهەمەکانی پیشەسازیی دار و مۆبیلیات لە ئاستی جیهانیدا. ئەم پلاتفۆرمە بە ئامانجی دروستکردنی پەیوەندیی ڕاستەوخۆ لە نێوان بەرهەمهێنەران و دابینکەران و کڕیاران لە سەرانسەری جیهان، دەستی پێ کردووە تاوەکوو دەرفەتی نوێ بۆ گەشەپێدانی بازاڕ و براندینگی نێودەوڵەتی بڕەخسێنێت.

شارمارکێت وەکوو ماڵپەڕێکی ٧ زمانی (فارسی، ئینگلیزی، عەرەبی، تورکی، کوردی، ڕووسی، و چینی) دەرفەتی بینینی بەرهەمەکان لەلایەن بەردەنگی جیهانییەوە دەڕەخسێنێت و سنوورە تەقلیدییەکانی بازرگانی دەبەزێنێت.

لەم پێشانگایەدا، بەرهەمهێنەران دەتوانن بەرهەمەکانیان بە وێنە و تایبەتمەندی تەکنیکی و ڤیدیۆ و لیستی نرخ و زانیاری پەیوەندیکردن بناسێنن. کڕیارانیش بە بینینی غوڕفەکان و بەراوردکردنی براندەکان، هەڵبژاردەیەکی وردتریان دەبێت.

2
ڕوژ
02
کاتژمێر
15
خولەک
00
چرکە
تا کۆتاوادەی ناو تۆمارکردن
بەشداریکردن لە پێشانگاکەدا
کاتی بەڕێوەچوون:

١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦ تا ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦

50بزنس

خانەخوێی پێشانگای نێودەوڵەتی دیکۆراتی ناوەوە و مۆبیلیات

لە ٣ وڵاتی جیاوازدا
عراق
ترکیه
ایران

38% مشارکت در نمایشگاه

8 کسب و کار شرکت کننده

بۆچی پێشانگای مۆبیلیاتی ئۆنلاین؟

ڕێکارێکی نوێ و بێ سنوور بۆ ناساندنی بەرهەمەکانی پیشەسازیی مۆبیلیات

1. پاشەکەوتکردنی کات و پارە 

بەشداریکردن لە پێشانگای ئاسایی، بەزۆری تێچووی زۆرە بۆ نموونە کرێی غوڕفە، دیزاینی شوێن، گواستنەوەی بەرهەم و گەشتکردن. لە بەرامبەردا پێشانگای مۆبیلیاتی  ئۆنڵاینی  شارمارکت لە هەر کات و شوێنێکدا دەرفەتی بەشداریکردن بێ نێوانکار دەڕەخسێنێت.

دەتوانیت بێ ئەوەی پێویستت بە گەشتکردن بێت یان پارەی زیادە بدەیت، بەرهەمەکانت بناسێنیت یان سەردانی براندە جیاوازەکان بکەیت.

2. دەستڕاگەیشتنێکی فراوان و بێ سنوور

لەم پێشانگایەدا، ئیتر هیچ سنووردارکردنێکی جوگرافی بوونی نییە. بەرهەمهێنەرانی وڵاتە جیاوازەکان دەتوانن پێکەوە ئامادەبن و بەرهەمەکانیان بە بازاڕە نوێیەکان بناسێنن.

3. بەراوردکردنی هۆشمەندانە و خێرا

  لەم پێشانگایەدا کڕیاران دەتوانن بەرهەمەکان لەسەر بنەمای کۆمەڵێک فلتەر وەکوو جۆر، ستایل، ڕەنگ، قەبارە، نرخ و وڵاتی بەرهەمهێنەر  ڕیز بکەن و پێکەوە بەراوردیان بکەن. ئەمەش وا دەکات هەڵبژاردنەکی وردتر و خێراتر و هۆشمەندانەتریان هەبێت. 

4. هەمەچەشنیی بێ‌هاوتای بەرهەمەکان

لە پێشانگا ئاساییەکاندا، سنوورداربوونی شوێن دەبێت بە هۆی ئەوەی کە تەنیا بەشێک لە بەرهەمەکان  پێشکەش بکرێن. بەڵام لە پێشانگای ئۆنلایندا، بەرهەمهێنەر دەتوانێت  کەتەلۆگەکەی بە تەواوی لەگەڵ وێنە و تایبەتمەندیی تەکنیکی و نرخ و تەنانەت ڤیدیۆ بناسێنێت. ئەمە واتە نمایشکردنێکی ڕاستەقینەی توانای بەرهەمهێنان و فرەچەشنیی مۆدیلەکان. 

لە کلاسیکەوە بۆ مۆدێرن — ڕوانینێک بۆ نوێترین بەرهەمەکانی مۆبیلیات لە ساڵی ٢٠٢٥

لە کلاسیکەوە بۆ مۆدێرن، کۆمەڵێک لە باشترین بەرهەمەکانی دار و مۆبیلیات لەم پێشانگا نێودەوڵەتییەدا پێشکەش دەکرێن.

بینینی هەموو بەرهەمەکان
ڕوماڵی تەلەفزیۆنیی بەرفراوان
بۆ دڵنیابوون لە زۆرترین بینین بۆ براند و بەرهەمەکانتان، شارمارکێت گرێبەستێکی ڕیکلامیی کاریگەری لەگەڵ تۆڕە تەلەفزیۆنی و میدیاییە ئاستبەرزەکان لە کاتی پێشانگاکەدا واژۆ کردووە.
AVA

AVA

ئاڤا میدیا گرووپێکی میدیایی کوردییە و بنکەکەی لە شاری هەولێرە، هەم ڕووماڵی هەواڵ و هەم بەرنامەی کات بەسەربردن پێشکەش دەکات کە ڕەگ و ڕیشەی لە کولتووری کوردیدا هەیە.

RUDAW

RUDAW

تۆڕی میدیایی ڕووداو ڕێکخراوێکی هەواڵی کوردییە و بنکەکەی لە شاری هەولێرە و ڕووماڵی فراوانی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ڕووداوە جیهانییەکان دەکات.

KURDSAT

KURDSAT

کوردسات تەلەفزیۆنێکی کوردی سەتەلایتییە و بنکەکەی لە شاری سلێمانییە و تێکەڵەیەک لە هەواڵ و کات بەسەربردن و بەرنامەی ڕۆشنبیری پێشکەش دەکات.

WAAR

WAAR

کەناڵی ڤار تیڤی پەخشێکی کوردییە و بنکەکەی لە دهۆکە و تیشک دەخاتە سەر ناوەڕۆکی کولتووری و کۆمەڵایەتی و هونەری بۆ هۆشیارکردنەوەی خەڵک و پەروەردەکردنی پێکەوەژیان.

ڕیکلامی مەڵبەنی لە شارە جیاوازەکان

ڕاگەیاندنەکان بۆ پێشانگای ئۆنلاینی مۆبیلیات لە شارە جیاوازەکاندا بە شێوەیەکی بەرفراوان و یەکگرتوو لە کاتی پێشانگاکەدا بەڕێوەدەچێت بۆ دڵنیابوون لە سەردان و فیدباکێکی گونجاو لە پێشانگاکە.

غوڕفەکان لە پێشانگای مۆبیلیاتی ئۆنلاین

باشترین براند و بەرهەمهێنەرانی پیشەسازیی مۆبیلیات و دار بناسە. هەر غورفەیەک دەربڕی داهێنان، کوالیتی و نوێترین ترێندەکانی ئەم بوارەیە. دەتوانیت بە کلیک کردن لەسەر هەر غورفەیەک، بەرهەم، خزمەتگوزاریی و زانیاریی پەیوەندیکردنی  بەشدار بووان ببینیت و بە شێوەی ڕاستەوخۆ پەیوەندییان پێوە بکەیت.

  • سێلما
  • پێما هۆم
  • پیشەسازیی ستیلی سیلڤەستەر
  • کۆمپانیای بازرگانیی پارسین
  • وای‌کی دیزاین میتاڵ
  • ئيستكبال
  • مۆبیلیاتی MP
  • مۆبیلیاتی ستارەی شەرق
  • فەرجا چوب
  • تەیفوور ئۆفیس
  • مۆبیلیاتی قووی سپید
  • هونەر چووبێ نازری
  • مۆبیلیاتی جوان
  • موندی هۆم
  • سەمین چووب
  • مۆبیلیاتی نیک
  • هیلدا چووب
  • مۆبیلیاتی ئۆفیس و ماڵەوەی نیپلەر
  • ئیم بازاڕ
  • کۆبرا هۆم
  • موبیلیاتی ڤانا

پرسیارە باوەکان

بە کەمترین تێچوو ناوی خۆت تۆمار بکە

بێ زەحمەتی پێشانگای ئاسایی

بەشداریکردن لە پێشانگای نێودەوڵەتی ئۆنلاینی مۆبیلیاتی شارمارکێت پێویستی بە دانانی سەرمایەی زۆر نییە. تەنیا بە پێدانی بڕە پارەیەکی زۆر گونجاو دەتوانیت غوڕفەی تایبەت بە خۆت دروست بکەیت و بەرهەمەکانت بخەیتە بەردەم هەزاران سەردانیکەری ناوخۆیی و نێودەوڵەتی و کارەکەت فراوانتر بکەیت. ئەمە دەرفەتێکی ناوازەیە بۆ ئەوەی دیار بیت و کڕیاری نوێ ڕابکێشیت و لە بازاڕە جیهانییەکاندا ئامادە بیت، بێ سنووردارکردنی کات و شوێن.