ماڵپەڕی شار مارکێت سەر بە کۆمپانیای فەرازئەندیش تاژان پشکی هاوبەشی تایبەت (بە ژمارە تۆماری ٣٣٦٧١٣ و ژمارەی نیشتمانی ١٠١٠٣٧٦٩٨٧٢) کە بە مەبەستی ئاسانکاری بۆ پەیوەندیگرتن لە نێوان بزنسەکان، پیشەسازان و بەرهەمهێنەران لە بەشی هەناردە کردندا دروست بووە و بەم مەرجانەی کە لە ژێرەوە ئاماژەیان پێ دەکەین، خزمەتگوزاری خۆی پێشکەش دەکات.
ماڵپەڕی شارمارکێت بەپێ یاسا و ڕێسای کۆماری ئیسلامی ئێران و کۆمەڵە یاسای بازرگانی ئەلەکترۆنی کار و چالاکی دەکات. بۆیە ئەم مەرجانە وەکوو گرێبەستێکی پابەندکەر لە سەر پەیوەندی نێوان بەکارهێنەران و ماڵپەڕی شارمارکێتدا زاڵ دەبێت. پێویستە پێش بە کارهێنانی خزمەتگوزارییەکانی ئەم ماڵپەڕە مەرجەکان و یاسا و ڕێساکانی ماڵپەڕەکە بە وردی بخوێننەوە.
کەڵکوەرگرتن لە شارمارکێت وەکوو قبوڵکردنی هەموو ئەو مەەرج و یاسایانەیە وا لەم نووسینەدا ئاماژەی پێ دەکەین و بەکارهێنەران دەستبەرداری هەر چەشنە داواکاری یان ناڕەزاییەک دەبن لە داهاتوودا.لەوانەیە شارمارکێت لە داهاتوودا مەرجەکانی بەکارهێنانی خزمەتگوزارییەکانی ئەپلیکەیشن و پلاتفۆڕمی خۆی بگۆڕێت. ئەم گۆڕانکارییانە چ لە بەشی نرخی خزمەتگوزارییەکاندا بێت یان لە بەشی دیکەدا، لە ڕیگەی ماڵپەڕ و نەرمئامێرەکانی شارمارکێت یان وەکوو کورتەنامە و ئیمەیل بە هەموو بەکارهێنەران ڕادەگەیەندرێت؛ بەردەوامبوون بەکارهێنەر لە بەکارهێنانی خزمەتگوزارییەکانی شارمارکێت، بە مانای دەربڕینی ڕەزامەندیی بەرانبەر بە دۆخی نوێ و قبوڵکردنیەتی.
تێبینی: هەر چەشنە هێما، ژمارە، وشە، وێنە، کردار یان هێمایەکی ئەلەکترۆنی کە شوناسی واژۆکەر بسەلمێنێت و لەگەڵ بەڵگە یان ئەو بەڵگانەی لەم بارەوە دەرکراون هاوپێچ بکرێت، وەکوو واژۆی ئەلەکترۆنی دێتە ئەژمار و هەر وەکوو واژۆی دەستنووس جێگای بڕوا و متمانەیە و واژۆکەر ناچار دەکات کە ناوەڕۆکی بەڵگەکە لە ئەستۆ بگرێت.
لایەنەکان ڕێک دەکەون کە بە مەبەستی ئاڵوگۆڕی ئاسانی زانیارییەکان، تەواوی ئاڵوگۆڕەکان و پاشکۆکانی ڕێکەوتننامەی بەردەست، لەوانە: کاتی رێکەوتننامە، گۆڕین و زیادکردنی مەرجەکان، لەوانە: گۆڕینی جۆر و ڕێژەی بە کارهێنان و سوودوەرگرتن لە ماڵپەڕی شارمارکێت و هەناردنی ئاگادارینامە و ڕاگەیەنراوگەلی پەیوەندیدار بەم ڕێکەوتننامەیە، لە ڕێگای ماڵپەڕی شارمارکێتەوە ئەنجام بدرێت و بەکارهێنەر سەرەڕای دانپێدانان سەبارەت بە ئاگاداری لە سەر مەرج و ڕەوتی جێبەجێ کردنی کارەکە، ڕەزامەندی خۆی لە سەر بەکارهێنانی دۆخ و مەرجی ئاماژەپێکراو دەردەبڕێت.
بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە بۆ هەر بەکارهێنەرێک، کۆدێکی بەکارهێنەری دادەنێن، بەرپرسیارێتی پاراستنی ئەو کۆدە لە ئەستۆی بەکارهێنەردایە و ناوبراو دەبێت پابەند بێت بەم بەرپرسیارێتیە.
بەکارهێنەر بە تۆمار کردنی ناو، هەڵبژاردنی خزمەتگوزاری و شیوەی پارەدان، ئامانج و ئیرادەی خۆی بۆ قبووڵ کردنی هەرجۆرە هەنگاو و کارێکی یاسایی، لەوانە: گرێبەست و مامەڵە لە ڕێگای دوور و لە ڕێگای ماڵپەڕەوە، ئیمەیل و بە شێوەی ئەلەکترۆنی بە پێی خزمەتی هەڵبژێردراو و یاساکانی شارمارکێت ڕادەگەیەنن.
ئەم مەرج و ڕێسایانە لە بەڵگەی ڕێکەوتننامەی نێوان بەکارهێنەران و ماڵپەڕی شارمارکێتدا هەیە و پەیوەندی نێوان ئەوان ڕێک دەخات و پەیوەندی نێوانیان دەبێت جێبەجێ ببێت.
١-١- بۆ بەشداریکردن لە ماڵپەڕی شارمارکێت و کەڵکوەرگرتن لە تەواوی خزمەتگوزارییەکانی، پێویستە هەر بەکارهێنەرێک هەژماری تایبەت بە خۆی بەپێ ئەم مەرجانە دروست بکات: پڕکردنەوەی فۆرمی زانیاری لەوانە ناو، ناوی سییانی، ئیمەیل و ژمارە مۆبایل بۆ کەسانی ئاسایی. بۆ بەکارهێنەرانی یاسایی، نوێنەری کۆمپانیایەکان هەژماری تایبەتی بە ناوی کۆمپانیاکەوە دروست دەکات و پێویستە زانیارییە تۆمارکراوەکانی ئەو سەنتەرە یاسائییە لەوانە ناوی تەواوی ناوەندەکە، ژمارەی تۆمارکردنەکەی و پێناسەی نیشتمانی سەنتەرەکە لە تەنیشت پێناسی نوێنەری کۆمپانیاکەوە لە فۆڕمی زانیارییەکان پڕ بکرێتەوە.هەروەها پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە نوێنەری کۆمپانیاکە دەبێت ناوی ئەو کەسانەی وا زانیارییان لەسەر پێکهاتەکان هەیە و دەتوانن لە فۆڕمی زانیاریی پێکهاتەکان وڵامی پرسە تەکنیکییە پەیوەندیدارەکان بدەنەوە، لە فۆڕمەکەدا بنووسێت.
١-٢- هەر بەکارهێنەرێک بەرپرسیارێتیی ڕاستیی ئەو زانیارییانەی لە ئەکاونت یان هەژمارەکەیدا هەیە قبوڵ دەکات و بەوە پابەندە دەبێت کە ئەگەر هەر گۆڕانکارییەک لە بەشی ئەم زانیارییانەدا بکات، ئەکاونتەکەی لە شارمارکێتدا ئاپدەیت و نوێ بکاتەوە. داخڵکردنی زانیاریی هەڵە دەتوانێت ببێت بە هۆی بێبەشبوونی بەکارهێنەر لە خزمەتگوزارییەکانی شارمارکێت و بەکارهێنەر ناتوانێ بەرانبەر بەم بابەتە ناڕەزایی دەرببڕێت. لە هەر حاڵدا وەها بەکارهێنەرێک بەرپرسیاری قەرەبووکردنەوەی ئەو زیانانەیە کە بەر بەکارهێنەرانی تر و کەسی سێیەمی ئاسایی و یاساییی جیاواز کەوتووە و شارمارکێت لەم رووەوە هیچ بەرپرسیاریەتییەک لە ئەستۆ ناگرێت.
١-٣- هەر بەکارهێنەرێک پاش تۆمارکردنی ناوی خۆی و دروستکردنی هەژمار لە شارمارکێت، بەرپرسیاری پاراستنی هەژمارەکەی خۆیەتی و بەرپرسیارێتی هەموو ئەو نامانەی لە هەژمارەکەیەوە دەنێردرێن دەگرێتە ئەستۆی خۆی کەواتە خۆی لە مافی هەر چەشنە ناڕەزاییدەربڕینێک یان هەر چەشنە دیعایەیەک وەکوو نکۆڵی لێ کردن، دوودڵی یان ساختەبوونی داتای ئەو نامانەی نێردراون بێبەش دەکات.
١ـ ٤ـ لە ئەگەری هاوکاری نەکردنی بەکارهێنەر و پێشکەشنەکردنی زانیاریی پەیوەندیدار لە دۆخە تایبەتەکاندا کە لەوانەیە ناسینی پێناسی بەکارهێنەر لەلایەن ماڵپەڕی شارمارکێتەوە پێویست بێت، شارمارکێت مافی ئەوەی هەیە هەژماری کەسەکە بسڕێتەوە.
٢-١- لە ماڵپەڕی شارمارکێتدا هەموو خزمەتگوزارییەکان ئۆنلاینە و زۆربەی خزمەتگوزارییەکان بە پێ جۆری ئەو خزمەتگوزارییانەی پێشکەش دەکرێن تێچوویەکی هەیە، تێچووی خزمەتگوزارییەکان لە بەشی کڕینی شارمارکێتدایە و ئەگەری گۆڕانی ئەو تێچوویە هەیە. هەر چەشنە گۆڕانکارییەک لەم بابەتەدا لە ڕێگەی ئیمەیل، کورتەنامە یان پانێلی بەکارهێنەرەوە ڕادەگەیەندرێت و بەردەوامبوون لە بەکارهێنانی شارمارکێت بە واتای قبوڵکردنی هەر ئەو گۆڕانکارییانەیە وا ئاماژەی پێ کرا.
٢-٢- هەموو کارلێکەکانی نێوان بەکارهێنەران سەبارەت بە خزمەتگوزارییە فێرکاری و تەکنیکییەکان، پێویستە لە ڕێگای شارمارکێتەوە بکرێت. ئەگەر بەکارهێنەران ئەم تێچووانە لە دەروەی ماڵپەڕی شارمارکێتەوە ئەنجام بدەن وەکوو پێشێلکاری هەژمار دەکرێت و ئەکاونتی بەکارهێنەر و بەکارهێنەر بۆ هەمیشە دەسڕدرێتەوە.
هەموو مافەکانی خاوەندارێتی فکری و ڕۆحی و ماددیی ئەپلیکەیشتن و سیستەمی ئۆنلاینی شارمارکێت، ماڵپەڕی شارمارکێت و (هەموو بەشە پەیوەندیدارەکانی وەکوو ناو، هێمای بازرگانی و ئەو خزمەتگوزارییانەی لەژێر ئەو ناوەدا پێشکەش دەکرێن و هتد) هی خاوەنی وێبسایتی sharmarket.coە و لە ئەنجامدا:
٣-١- بەکارهێنەران ڕێگەیان پێ دراوە بە شێوەی سنووردار و ناتایبەت و بە پێ مەرجەکانی ئەم گرێبەستە کەڵک لە خزمەتگوزارییەکان وەر بگرن و ئەم کەڵکوەرگرتنە هیچ مافێکیان بۆ دروست ناکات سەبارەت بە خاوەندارێتیی ئەپلیکەیشن و سیستەمی ئۆنلاینی شارمارکیت یان مافە فکری و مادییە پەیوەندیدارەکان، یان مۆڵەتی بەکارهێنانی بابەتەکان، ناو، هێمای بازرگانی، لۆگۆ و هتدیان پێ نادات.
٣-٢- بەکارهێنەران بۆیان نییە ئەپلیکەیشن و پلاتفۆرمی شارمارکێت بگۆڕن، کۆپی بکەن یان دووبارە بینووسنەوە یان ئەندازیاریی پێچەوانە بکەنەوە بۆ بەرهەمهێنانی ماڵپەڕ و ئەپلیکەیشنی هاوشێوە.
٣-٣- بەکارهێنەران تەنیا ڕێگەیان پێ دراوە بە پێ مەرجەکانی ئەم گرێبەستە خزمەتگوزارییەکانی پلتفۆرمی شارمارکێت بە کار بهێنن. بۆیان نییە بە هیچ شێوەیەک خزمەتگوزارییەکان، ئەکاونتەکان، مافەکان و بەرپرسیارێتییە پەیوەندیدارەکان بەکرێ بگرن، یان بیانفرۆشن یان بیانگوازنەوە یان بە ئاشکرا نمایشیان بکەن.
٤-٣- بەکارهێنەران بۆیان نییە بەشێوەی نایاسایی دەستیان بە خزمەتگوزارییەکان، پڕۆگرامەکان یان تۆڕە پەیوەندیدارەکان بە سێرڤەرەکانی شارمارکیت ڕابگات هەروەها بۆیان نییە هەر چەشنە هەوڵیک بدەن بۆ ئەم مەبەستە. هەر چەشنە کارێکی لەم جۆرە لێپێچیەوەی یاسایی لێ دەکەوێتەوە.
٥-٣- بەکارهێنەران بۆیان نییە بەرنامەیەکی هاوشێوەی شارمارکێت دروست بکەن یان هیچ پێکهاتەیەکی لەناو هیچ بەرنامەیەکی تردا بگونجێنن.
٤-١- بەکارهێنەران بۆیان نییە ئەکاونتەکەیان لەگەڵ هیچ تاکێکی ئاسایی یان یاساییدا هاوبەش بکەن یان بە هەر شێوەیەک بیگوازنەوە بۆ کەسی سێیەم. لە ئەگەری ڕوودانی هەر چەشنە پێشێلکارییەک، بەرپرسیارێتی هەر چەشنە کارێکی نایاسایی لە لایەن کەسانی دیکەوە دەکەوێتە سەر شانی خاوەنی ئەکاونتەکە.
٤-٢- بەرپرسیارێتی هەموو ئەو چالاکییانەی لە ڕێگای ئەکاونتی بەکارهێنەرەوە ئەنجام دەدرێت بە تەواوی لەسەر ئەستۆی خاوەنی ئەکاونتەکەیە، هەربۆیە زۆر گرنگە بەکارهێنەر هەموو هەوڵێکی خۆی بخاتە گەڕ بۆ پاراستنی زانیارییە کەسییەکانی ئەکاونتەکەی وەکوو ناو و وشەی نهێنی و لەم ڕێگایەوە ڕیگری بکات لە بەکارهێنانی ئەکاونتەکەی لە لایەن خەڵکانی ترەوە. هەروەها زۆر گرنگە ئەگەر بەکارهێنەر گومانی چوونەژوورەوەی نایاسایی بۆ ناو ئەکاونتەکەی هەبوو پێویستە دەسبەجێ وشەی نهێنییەکەی بگۆڕێت. ئەگەر پێویست بوو بەکارهێنەران دەتوانن پەیوەندی بە پشتگیریی کڕیارانی شارمارکێتەوە بکەن بۆ ئەوەی ئەکاونتەکەیان ڕابگرن.
٤-٣- ئەرکە لەسەر شانی بەکارهێنەر کە بۆ بەکارهێنانی خزمەتگوزارییەکای شارمارکێت بە تەواوی پاپەند بێت بە یاساکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، خزمەتگوزارییەکانی پلاتفۆڕم و ئەپلیکەیشنەکە بۆ ئامانجی یاسایی بە کار بهێنێت و لە هەموو حاڵەتێکدا بە ڕەچاوکردنی ناوبانگی بازرگانیی ئەپلیکیشن و ماڵپەڕی ئۆنلاینی شارمارکێت، کارێک نەکات کە جێمتمانەیی شارمارکێت بشێوێت. بەکارهێنەر بەرپرسیارە لە هەر کار یان هەڵسوکەوتێک کە ببێت بە هۆی زیانی ڕۆحی و ماددی و مڵپەڕی شارمارکێت لەم بابەتەدا هیچ بەرپرسیارێتییەکی نییە.
٤-٤- بەکارهێنەر تەنیا بۆی هەیە لە چوارچێوەی پێناسەکراو لەلایەن شارمارکێتەوە کەڵک لە ئەپلیکەیشتن و پالتفۆرمی ئۆنلاینی شارمارکێت وەر بگرێت و هەر چەشنە پێشێلکارییەک سڕینەوەی ئەکاونتەکەی لێ دەکەوێتەوە.
٤-٥- بەکارهێنەر دان بەوەدا دەنێت کە بە دروستکردنی ئەکاونت لە ئەپلیکەیشنی شارمارکێتدا تەنیا مۆڵەتی ئەوەی پێ دراوە کە خزمەتگوزارییەکانی شارمارکێت بە شێوەیەکی ناتایبەتی، نەگوازراو و سنووردار بەکار بهێنێت. بەم پێیە بەکارهێنەر هیچ خاوەنداریێتی یان مافێکی لە شارمارکێتدا نییە لەوانەش ناوەڕۆک، کۆپیڕایت، هێمای بازرگانی و هەموو مافە ڕۆحی و مادییەکانی تر. بەکارهێنەر بۆی نییە ناوی براند، هێمای بازرگانی و خزمەتگوزارییەکانی شارمارکێت لە هیچ چوارچیوەیەکدا بەکار بهێنێت لە دەرەوەی ئەوانەی وا بە ڕوونی لەم گرێبەستەدا باس کراون. هەروەها لە هەموو حاڵەتێکدا بەکارهێنەر پابەند دەبێت بە ڕەچاو کردنی مافە فکری و مادییەکانی ئەپلیکەیشن و پلاتفۆرمی شارمارکێت بەرانبەر بە بەرنامە و پێکهاتەکانی.
٤-٦- بەکارهێنەر ڕەزامەندە لەسەر ئەوەی کە ئەم گرێبەستە توانای هەڵوەشاندنەوەی هەیە و شارمارکێت ڕێگەی پێ دراوە بێ ئەوەی ناچار بێت هۆکارێکی تایبەت ڕابگەیەنێت، ئەکاونتی بەکارهێنەرەکە بسڕێتەوە. شآرمارکێت هەروەها دەتوانێت بێ ئاگادارکردنەوە یان سەردانکردنی دادگا و ناوەندەکانی تر، ئەم گرێبەستە هەڵبوەشێنێتەوە. هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکە لەلایەن شارمارکێتەوە بە مانای ئەوە نییە کە بەکارهێنەر ناتوانێت داوای قەرەبووکردنەوەی زیان بکاتەوە.
٤-٧- بەکارهێنەر پاپەندە بە خوێندنەوەی تەواوی گۆڕانکاری و هاوپێچ و چآکسازییەکان سەبارەت بە بەکارهێنانی خزمەتگوزارییەکانی شارمارکێت و مەرجەکانیان، کە لەلایەن شارمارکێتەوە لە ڕێگەی کورتەنامە، ئیمەیل یان ئەپلیکەیشن و پلاتفۆرمی شارمارکێتەوە بۆی دەنێردرێت و ئەگەر بە دڵی بوو پەسندی بکات. ئەو پەسندکردنە لەوانەیە هێمایەک، وشەیەک. ژمارەیەک، دەستەواژەیەک، ناویکی تایپکراو یان شتێک لەم بابەتانە بێت کە هاوپێچی ئەو بەڵگەیە دەکرێت کە نێردراوە و وەکوو واژۆی دەستنووس ئاسەواری یاسایی هەیە و واژۆکەر دەبەستێتەوە بە ئەو بڕگانەی وا لناو بەڵگەنامەکەدا ئاماژەی پێ دراوە.
٤-٨- شارمارکێت هیچ بەرپرسیارێتییەک سەبارەت بە پابەندنەبوونی بەکارهێنەران بە یاسا و دابونەریت و هەڵسوکەوتی باش و پێشێلکردنی ڕێساکان لەنێوان خۆیان و لایەنی سێیەم، لە ئەستۆ ناگرێت و بەکارهێنەران، شارمارکێت لە هەر چەشنە دیعایە و ناڕەزایی دەربڕێن و بەرپرسیارێتییەک سەبارەت بە ئەم بابەتە بە بێگوناه دەزانن و لەم بابەتەداممافی ناڕەزایی دەربڕین و هەر چەشنە دیعایەیەک دژی شارمارکێتیان نابێت.
٥-١- شارمارکێت پاپەنەدە بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە کوالیتیی زۆر بەرزەوە و هەوڵ دەدات بە نوێکردنەوەی ئەپلیکەیشن و پلاتفۆرمی ئۆنلاینی گونجاو لەگەڵ پێویستییەکانی بەکارهێنەر ئاستی ئەو خزمەتگوزارییانەی پێشکەشیان دەکات بەرز بکاتەوە.
٥-٢- شارمارکێت پابەندە بە پاراستنی ئەو زانیارییانەی وا لە ئەنجامی بەکارهێنانی خزمەتگوزارییەکانی ئەپلیکەیشن و پلاتفۆرمی ئۆنلاینی شارمارکێت تۆمار و سەیڤ دەکرێت و بەکارهێنەران نایانەوێت ئەم زانیارییانە بخرێنە بە دەستی کەسانی تر. ئەم زانیارییانە بریتین لە:
تێبینی: شارمارکێت لە هەندێک حاڵەتدا ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات وێنە و فایلی دەنگی و تەسویری، زانیاری، یادداشتی دەستنووس یان سەرنجەکانی خۆیان لە ئەپلیکەیشن و پلاتفۆرمی شارمارکێت بڵاو بکەنەوە.
٥-٣- شارمارکێت پابەند دەبێت بەوەی کە ئەو زانیارییانەی وا لە ئەپلیکەیشن و پلاتفۆڕمی ئۆنلاین سەیڤ بوون، واتە ئەو زانیارییانەی وا لە سەرەوە ئاماژەمان پێیان دا، تەنیا بە مەبەستی باشترکردنی کوالیتیی خزمەتگوزارییەکان بەکار بهێنێت، هەر بۆیە پێدانی شمارەی مۆبایلی بەکارهێنەران و سەنتەرەکان بۆ دۆزینەوە و پەیوەندیکردن بە یەکترەوە تەنیا لەو حاڵەتانەدا ڕێگەپێدراوە کە لە وەسفی خزمەتگوزارییەکاندا ئاماژەی پێ کرابێت.
٥-٤- شارمارکێت پابەندە بەوەی کە هەموو گۆڕانکارییەکان و چاکسازی و هاوپێچەکانی ئەم گرێبەستە لە ڕێگەی ئەپلیکەیشن و پلاتفۆڕمی ئۆنلاینی شارمارکێت، ئیمەیل یان کورتەنامە بە بەکارهێنەران ڕابگەیەنێت. هەر بەکارهێنەرێک دەتوانێت ئامادەنەبوون بۆ بەکارهێنانی ئەم خزمەتگوزارییە ڕابگەیەنێت و داوای کۆتاییهێنان بە ئەم خزمەتگوزارییە بکات. ئەگەر ئەم داواکارییە، ببێت بە هۆی کێشە لە ڕەوتی گەیاندنی خزمەتگوزارییەکان، هیچ بەرپرسیارێتییەک ناکەوێتە سەرشانی شارارکێت و بەکارهێنەر مافی ئەوەی نییە ناڕازەیەتی دەرببڕێت.
٥-٥- ئەگەر لەکاتی پارەدان هەر کێشەیەکی ماددی ڕووی دا ئەوە شارمارکێت بەرپرسیارە لێی.
٥-٦- پاش کۆتاییهاتن بە ماوەی بەشداریکردن و وازهێنانی کۆمپانیا و بزنسەکان لە ئەندامبوون، زانیارییەکانی پەیوەندیی کۆمپانیا و بزنسەکان ناچالاک دەبنەوە و پڕۆفایلکەیان بە ڕەچاوکردنی ئەوە کارانەی وا کراون دەسڕدرێتەوە.
٦-١- شارمارکێت بەرپرسیار نابێت لە کارەکانی لایەنی سێیەم، کە لەوانەیە ببێت بە هۆی کەموکۆڕی یان هەڵە لە ئەکاونتی بەکارهێنەردا.
٦-٢- شارمارکێت ناتوانێت گەرەنتی ئەوە بکات کە ئەپلیکەیشن و پلاتفۆڕمی شارمارکێت لە هەموو ئامێر و مۆبایل یان تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا کار بکات.
٦-٣- لێکۆڵینەوە لە ڕاستی و دروستییی زانیارییەکانی پسپۆڕان و پەیوەندیی نێوان بەکارهێنەر و پسپۆڕ و جۆری کارلێکەکانیان لەسەر ئەستۆی خودی بەکارهێنەردایە و لەمەیاندا شارمارکێت بەرپرسیار نییە. لە ئەگەری ڕوودانی هەر چەشنە پێشێلکارییەک لەم زەمینەیەدا، بەکارهێنەر دەتوانێت لە بەشی ڕاپۆرتی پێشێلکاریدا تۆماری بکات.
٦-٤- شارمارکێت ڕێگەی پێ دراوە و بەتەواوی دەسەڵاتی ئەوەی هەیە ئەو دەقەی لەڕێگەی بەکارهێنەرانەوە لە پلاتفۆڕمەکەدا داخڵکراوە بسڕێتەوە یان چاکی بکاتەوە ئەگەر بەپێچەوانەی ڕێنمایی و یاسا و ڕێساکانی پلاتفۆڕمەکە بێت و پێویست بە هیچ ئاگادارکردنەوەیەک لەلایەن شارمارکێتەوە بۆ بەکارهێنەر نییە.
ئەم گرێبەستە لە هەموو ڕوویەکەوە ملکەچی یاساوڕێساکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەبێت و لە ئەگەری ڕوودانی هەر چەشمە ناکۆکییەک، لایەنەکان هەوڵ دەدەن تاوەکوو ناکۆکییەکانیان بەشێوەی ئاشتییانە و لە ڕێگەی گفتوگۆە چارەسەر بکەن. ئەگەر لە چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان سەرکەوتوو نەبن، کێشەکە دەبرێتە بەردەمی دادگای تاران و لەوێ چارەسەر دەکرێت.