شارمارکێت، یەکەمین پلاتفۆڕمی نێودەوڵەتیی حەوت زمانەیە بۆ ناساندنی خاوەن پیشەسازی و بەرهەمهێنەران و خاون بزنسەکان کە لە ڕێگەی ئەم پلاتفۆرمەوە دەتوانن بزنسی خۆتان و تواناکانتان بە خاوەن بزنسەکانی تر بناسێنن، بەرهەم و خزمەتگوزارییەکانی خۆتان پێشکەش بکەن و لەگەڵ کڕیاران و بازرگانەکان لە ناوەوەی وڵات و تەواوی وڵاتانی ناوچەکە پەیوەندی بگرن.
شارمارکێت بە حەوت زمانی فارسی، ئینگلیزی، تورکی، ڕووسی و چینی لە ئاستی نێودەوڵەتی و لە کەمترین کات و بە کاریگەرترین شێوە، پردێکی پەیوەندی لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات لە نێوان ئێوە و کڕیارانتان دروست دەکات و بێ هیچ نێوانگرێک بەرەهەمەکانتان، جگە لە ناوخۆی وڵات، دەبەستێتەوە بە کۆمپانیا بیانییەکان، بازرگانە نێودەولەتییەکان و هەناردە و هاوردەکارانی بەرهەمە جیاجیاکان و هتد.
شارمارکێت پردێکە لە نێوان:
شارمارکێت پردی پەیوەندی نێوان بزنسەکان و هێزی کاری پسپۆڕی پەیوەندیدار بە بزنسەکانە لە شار و پارێزگا و وڵات و ناوچەکە و جیهان.
لە شارمارکێتدا دەتوانن ماڵپەڕ و لاپەڕەی تایبەتی خۆتان و ٢٤ کاتژمێر لە هەفتەدا بە بەردەوامی ببیندرێن.
هەموو ئەو شتانەی ئێوە لە ماڵپەڕێکی ئ یان تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، بینران لە ئەنتەرنێت و مارکێتینگ چاوەڕێ دەکەن، هەمووی لە شارمارکێتدا کۆ کراوەتەوە.
بە حەوت زمان و بێ هیچ سنوور و نێوانگرێک دەتوانن لەگەڵ هەموو وڵاتانی ناوچەکەدا لە پەیوەندیدا بن و توانای بەرهەمهێنان و خزمەتگوزارییەکانی خۆتان بە زمانی هەر وڵات و ناوچەیەک دەر ببڕن. لە شارمارکێتدا URLێکی تایبەت بە خۆتان تەرخان دەکرێت بۆتان کە جگە لەوەی کە دەتوانن وەکوو ماڵپەڕێکی ئەلەکترۆنی بۆ ناساندنی بزنسەکەتان کەڵکی لێ وەربگرن، دەتوانن بەرهەم و خزمەتگوزارییەکانیشتان پێشکەش بە کڕیارانتانی بکەن، بریکار وەر بگرن، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی خۆتان (ئینستاگرام، تیلیگرام، واتساپ، فەیسبووک و ...هتد) لە پانتاییەکی نێودەوڵەتی بە کڕێارانتان بناسێنن و هەروەها ڕێگای پەیوەندییەکانی خۆتان وەکوو تەلەفۆن، فاکس، ئیمەیل و هتد بە کڕیارانتان بناسێنن.
لەگەڵ شارمارکێت لەبری پێذانی تێچووی زۆر بۆ بەشداریکردن لە پێشانگاکانی دەرەوە و ناوەوەی وڵات، بە خەرجکرخنی کەمترین تێچوو و لە کەمترین کاتدا پەیوەست بن بە کۆمەڵگای بزنسەکانەوە و پێشانگاکەی خۆتان بە شێوەی دائیمی و لە پانتاییەکی نێودەوڵەتیدا عەرز بکەن و ٢٤ کاتژمێر لە ٧ ڕۆژی هەفتەدا لە هەموو ناوچەکە و جیهاندا ببیندرێن.
شارمارکێت کۆمەڵگای بزنسەکانە لە پێشانگایەک بە فراوانیی جیهان.
تیمی شارمارکێت لە کۆمەڵێک خەڵکی پسپۆڕی بەئەزموون و دڵسۆز پێک هاتووە کە بە هاوکاری و گواستنەوەی زانست و شارەزاییەکانی خۆیان، یارمەتیدرن بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی ئەم پلاتفۆڕمە.
ئەندامانی ئەم تیمە لە بوارە جیاجیاکان وەکوو تەکنەلۆژیا، دیزاین، مارکێتینگ و پەرەپێدانی بزنسەکانەوە هاتوون و هەوڵ دەدەن لەڕێگای هاوفکری و هاوکاری نزیکەوە بە باشترین شێوە پەرە بە شارمارکێت بدەن.
ئامانجی ئەم گرووپە دروستکردنی ژینگەیەکی ئۆنلاینی کارا و بەرکارهێنەردۆستە کە بە باشترین شێوە پێداویستییەکانی بزنسەکان و کڕیاران دابین بکات.
ئارام حسامی وەک بەڕێوەبەری گشتی کاردەکات، سەرکردایەتی شارمارکێتی لە ئەستۆدایە و ستراتیژییە فراوانەکانی پلاتفۆرمەکە و ئاراستە ستراتیژییەکان دیاری دەکات.
بە ئەزموون و شارەزایی لە بوارەکانی بازرگانی دەرەکی، بەڕێوەبردنی جێبەجێکار و پەرەپێدانی بازرگانی، تیمە جیاوازەکان ڕێک دەخات، بڕیاری چارەنووسساز دەدات، و بەدواداچوون بۆ ئامانجە درێژخایەنەکانی پلاتفۆرمەکە دەکات تاوەکوو شارمارکێت بەردەوام سەرکەوتنی گەورە بەدەست بهێنێت.
سۆران حوسێنی، وەک جێگری بەڕێوەبەری گشتی، بە ئەزموونی چەندین ساڵەی کارگێڕی و بەڕێوەبردن لە پیشەسازییە جیاوازەکاندا، جگە لە ڕاوێژکاری و داڕشتنی ستراتیژییەکانی پلاتفۆرمەکە، سەرپەرشتیی سەرجەم کارە تەکنیکی و بەرهەم و بازاڕگەرییەکان دەکات و ئەرکی هەماهەنگی نێوان یەکە جیاوازەکانی ماڵپەڕەکە و پەیوەندی لەگەڵ پیشەسازیی لە ئەستۆدایە .
کاری جێبەجێکردن بۆ ماوەی زیاتر لە دوو دەیە لە بوارە جیاجیاکان و ئەزموونی کارکردن لە کۆمپانیا ناوخۆیی و دەرەکی و فرەنەتەوەییەکان بووەتە هۆی ئەوەی شارەزایی و ئەزموونی پێویستی هەبێت بۆ بەڕێوەبردنی کارەکان و گەیشتن بە ئامانجە سەرەکییەکانی پلاتفۆرمەکە.
سادق شێخی، بە ئەزموونی فراوان لە بوارەکانی IT و بەڕێوەبردنی تەکنیکی، بەرپرسی چاودێریکردنی هەموو لایەنە تەکنیکییەکانی شارمارکێتە.
ئەو چونکە بەسەر تەکنەلۆژییە نوێیەکاندا زاڵە و توانای چارەسەرکردنی کێشە ئاڵۆزەکانی هەیە، دڵنیایی ئەوە دەدات کە ژێرخانە تەکنیکییەکانی پلاتفۆڕمەکە بە شێوەی کاریگەر و بەرەوام کار دەکەن.
ڕۆڵی ئەو وەکوو بەرپرسی تەکنیکی بریتییە لە سەرکردایەتیکردنی تیمی تەکنیکی، پلاندانان و جێبەجێکردنی ستراتیژییە تەکنەلۆژیکییەکان و سەرپەرشتیکردنی ئاسایش و کارایی سیستەمەکان.
پەریسا یوسفی وەکوو بەڕێوەبەری ماڵپەڕ، بەرپرسی دیزاین، پەرەپێدان و پاراستنی ماڵپەڕی شارمارکێتە.
بە هۆی شارەزایی لە دیزاینی UI/UX، دڵنیا دەبێتەوە کە ماڵپەڕەکە نەک تەنیا لە ڕووی بینراوەوە سەرنجڕاکێشە بەڵکوو بەردەنگدۆست و کارایە.
ئەو هەروەها لە نزیکەوە هاوکاری تیمی تەکنیکی و تیمی مارکێتینگ دەکات بۆ باشترکردن و چارەسەرکردنی بەردەوامی کێشەکانی ماڵپەڕەکە.
ریناس فاروقی نسب، پەرەپێدەری وێبی تایبەت بە فرەیم وۆرکەکاکنی Vue و Nuxt کە بە تامەزرۆییەوە پڕۆگرامی سەرنجڕاکێش و کارای وێب دروست دەکات. ئەو لەو بڕوایەدایە کە دروستکردنی ئەزموونی دیجیتاڵی کاریگەر پێویستی بە وردی و دڵسۆزییە و لە هەر قۆناغێک لە ڕیگەکەیدا چێژ دەبینێت. ڕێناس بە دوای پێشکەشکردنی ڕێگەچارەی نوێخوازانەدا دەگەڕێت تاوەکوو بتوانێت بیرۆکەکانی بکاتە ڕاستی و جێدەستی دیار بێت.
رامیار مەردوخی، وەک ڕاوێژکاری یاسایی، بە شارەزایی و لێهاتوویی تایبەت لە یاسا و ڕێساکانی پەیوەندیدار بە بزنسە دیجیتاڵەکان، بەرپرسی پێشکەشکردنی ڕاوێژی یاسایی و بەڕێوەبردنی کێشە یاساییەکانی شارمارکێتە.
ئەو بە شیکردنەوە و شرۆڤەکردنی یاسا و ڕێساکان، دڵنیا دەبێتەوە کە چالاکییەکانی پلاتفۆڕمەکە لەگەڵ یاسا و مەرجە یاساییەکاندا دەگونجێت و پارێزگاری لە بەرژەوەندییە ڕەواکانی پلاتفۆڕمەکە دەکات.