پێشانگای نێودەوڵەتیی ئۆنلاین بۆ دیکۆراتی ناوەوە و مۆبیلیات

شارمارکێت بەستێنێکی داهێنەرانەیە بۆ ناساندن و پێشکەشکردنی بەرهەمەکانی پیشەسازیی دار و مۆبیلیات لە ئاستی جیهانیدا. ئەم پلاتفۆرمە بە ئامانجی دروستکردنی پەیوەندیی ڕاستەوخۆ لە نێوان بەرهەمهێنەران و دابینکەران و کڕیاران لە سەرانسەری جیهان، دەستی پێ کردووە تاوەکوو دەرفەتی نوێ بۆ گەشەپێدانی بازاڕ و براندینگی نێودەوڵەتی بڕەخسێنێت.

شارمارکێت وەکوو ماڵپەڕێکی ٧ زمانی (فارسی، ئینگلیزی، عەرەبی، تورکی، کوردی، ڕووسی، و چینی) دەرفەتی بینینی بەرهەمەکان لەلایەن بەردەنگی جیهانییەوە دەڕەخسێنێت و سنوورە تەقلیدییەکانی بازرگانی دەبەزێنێت.

لەم پێشانگایەدا، بەرهەمهێنەران دەتوانن بەرهەمەکانیان بە وێنە و تایبەتمەندی تەکنیکی و ڤیدیۆ و لیستی نرخ و زانیاری پەیوەندیکردن بناسێنن. کڕیارانیش بە بینینی غوڕفەکان و بەراوردکردنی براندەکان، هەڵبژاردەیەکی وردتریان دەبێت.

13
ڕوژ
04
کاتژمێر
56
خولەک
19
چرکە
تا وادەی ناو تۆمارکردن
بەشداریکردن لە پێشانگاکەدا
کاتی بەڕێوەچوون:

١٦ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥ تا ١٩ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥

50بزنس

خانەخوێی پێشانگای نێودەوڵەتی دیکۆراتی ناوەوە و مۆبیلیات

لە ٣ وڵاتی جیاوازدا
عێراق
تورکیا
ئێران

40% مشارکت در نمایشگاه

20 کسب و کار شرکت کننده

بۆچی پێشانگای مۆبیلیاتی ئۆنلاین؟

ڕێکارێکی نوێ و بێ سنوور بۆ ناساندنی بەرهەمەکانی پیشەسازیی مۆبیلیات

1. پاشەکەوتکردنی کات و پارە 

بەشداریکردن لە پێشانگای ئاسایی، بەزۆری تێچووی زۆرە بۆ نموونە کرێی غوڕفە، دیزاینی شوێن، گواستنەوەی بەرهەم و گەشتکردن. لە بەرامبەردا پێشانگای مۆبیلیاتی  ئۆنڵاینی  شارمارکت لە هەر کات و شوێنێکدا دەرفەتی بەشداریکردن بێ نێوانکار دەڕەخسێنێت.

دەتوانیت بێ ئەوەی پێویستت بە گەشتکردن بێت یان تێچووی زیادە بدەیت، بەرهەمەکانت بناسێنیت یان سەردانی براندە جیاوازەکان بکەیت.

2. دەستڕاگەیشتنێکی فراوان و بێ سنوور

لەم پێشانگایەدا، ئیتر هیچ سنووردارکردنێکی جوگرافی بوونی نییە. بەرهەمهێنەرانی وڵاتانی جیاواز دەتوانن پێکەوە ئامادەبن و بەرهەمەکانیان بە بازاڕە نوێیەکان بناسێنن.

3. بەراوردکردنی زیرەک وریایانە خێرا

  لەم پێشانگایەدا کڕیاران دەتوانن بە پشتبەستن بە کۆمەڵێک فلتەر لەوانە جۆر، شێواز، ڕەنگ، قەبارە، نرخ و وڵاتی بەرهەمهێنان بەرهەمەکان ڕیز بکەن و بەراوردیان بکەن. ئەمەش هەڵبژاردن وردتر و خێراتر و وریایانەتر دەکات.

4. جۆراوجۆریی بێ‌هاوتای بەرهەمەکان

لە پێشانگا ئاساییەکاندا، سنوورداربوونی شوێن دەبێت بە هۆی ئەوەی کە تەنیا بەشێک لە بەرهەمەکان  پێشکەش بکرێن. بەڵام لە پێشانگای ئۆنلایندا، بەرهەمهێنەر دەتوانێت  کەتەلۆگەکەی بە تەواوی لەگەڵ وێنە و تایبەتمەندیی تەکنیکی و نرخ و تەنانەت ڤیدیۆ بناسێنێت. ئەمە واتە نمایشکردنێکی ڕاستەقینە لە توانای بەرهەمهێنان و فرەچەشنیی مۆدیلەکان. 

ڕوماڵی تەلەفزیۆنیی بەرفراوان
بۆ دڵنیابوون لە زۆرترین بینین بۆ براند و بەرهەمەکانتان، شارمارکێت گرێبەستێکی ڕیکلامیی کاریگەری لەگەڵ تۆڕە تەلەفزیۆنی و میدیاییە ئاستبەرزەکان لە کاتی پێشانگاکەدا واژۆ کردووە.
AVA

AVA

ئاڤا میدیا گرووپێکی میدیایی کوردییە و بنکەکەی لە شاری هەولێرە، هەم ڕووماڵی هەواڵ و هەم بەرنامەی کات بەسەربردن پێشکەش دەکات کە ڕەگ و ڕیشەی لە کولتووری کوردیدا هەیە.

RUDAW

RUDAW

تۆڕی میدیایی ڕووداو ڕێکخراوێکی هەواڵی کوردییە و بنکەکەی لە شاری هەولێرە و ڕووماڵی فراوانی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ڕووداوە جیهانییەکان دەکات.

KURDSAT

KURDSAT

کوردسات تەلەفزیۆنێکی کوردی سەتەلایتییە و بنکەکەی لە شاری سلێمانییە و تێکەڵەیەک لە هەواڵ و کات بەسەربردن و بەرنامەی ڕۆشنبیری پێشکەش دەکات.

WAAR

WAAR

کەناڵی ڤار تیڤی پەخشێکی کوردییە و بنکەکەی لە دهۆکە و تیشک دەخاتە سەر ناوەڕۆکی کولتووری و کۆمەڵایەتی و هونەری بۆ هۆشیارکردنەوەی خەڵک و پەروەردەکردنی پێکەوەژیان.

ڕیکلامی مەڵبەنی لە شارە جیاوازەکان

ڕاگەیاندنەکان بۆ پێشانگای ئۆنلاینی مۆبیلیات لە شارە جیاوازەکاندا بە شێوەیەکی بەرفراوان و یەکگرتوو لە کاتی پێشانگاکەدا بەڕێوەدەچێت بۆ دڵنیابوون لە سەردان و فیدباکێکی گونجاو لە پێشانگاکە.

پرسیارە باوەکان

بە کەمترین تێچوو ناوی خۆت تۆمار بکە

بێ زەحمەتی پێشانگای ئاسایی

بەشداریکردن لە پێشانگای نێودەوڵەتی ئۆنلاینی مۆبیلیاتی شارمارکێت پێویستی بە دانانی سەرمایەی زۆر نییە. تەنیا بە پێدانی بڕە پارەیەکی زۆر گونجاو دەتوانیت غوڕفەی تایبەت بە خۆت دروست بکەیت و بەرهەمەکانت بخەیتە بەردەم هەزاران سەردانیکەری ناوخۆیی و نێودەوڵەتی و کارەکەت فراوانتر بکەیت. ئەمە دەرفەتێکی ناوازەیە بۆ ئەوەی دیار بیت و کڕیاری نوێ ڕابکێشیت و لە بازاڕە جیهانییەکاندا ئامادە بیت، بێ سنووردارکردنی کات و شوێن.