نەعلی مەلەوانگەی ڕێکاب بە کەرستەی خاوی بەکوالیتی و دیزاینی ستاندارد، ئاسوودەیی و سەلامەت و مانەوەتان پێشکەش دەکات. ئەم مودێلانە بۆ شوێنە تەڕ و خزەکانی وەکوو مەلەوانە،زۆر گونجاون.
هەموو مودێلەکانی نەعلی مەلەوانگەی ڕێکاب بە شێوەیەک دیزاین کراون کە بە ئاسانی قاچەکان تێیاندا جێیان دەبێتەوە و بەرانبەر بە شێ بەرگەگرن. ئەم تایبەتمەندیانە لەگەڵ دیزاینێکی ئەرگونۆمیدا، سەلامەت و قایمن.
ئەم مۆدێلە بە دیزاینە سادەکەیەوە، هەڵبژاردەیەکی باشە بۆ شوێنە شێدارەکان.
ماکان بە ڕەنگی تۆخ و دیزاینی تایبەت، بەرگەگریی زۆر و ئاسوودەیی درێژخایەن دەبەخشێت.
مۆدێلی ۱۰۲بە کێشی سووک و ڕووە نەرمەکەی، ئاسوودەیی بە هەردوو ڕەگەزی نێر و مێ دەبەخشێت.
نەعلەکانی ساشا بە تەکنەلۆژیای Airblowing نەرمی و ئاسوودەییەکی زۆر پێشکەش دەکەن.
نایک، بە دیزاینی مودێرن و پێکهاتەی قایم، گونجاوە بۆ بەکارهێنانی بەردەوام لە مەلەوانگە و شوێنە شێدارەکان.
پێڵاوی ڕێکاب
پێڵاوی ڕێکاب یەکێکە لە گەورەترین کۆمپانیا چالاکەکانی بواری فرۆشتنی نەعل و سەندەل و کالەی وەرزشی لە ئێران. ئەم کۆمپانیایە بە چەند ساڵ ئەزموون و کەڵکوەرگرتن لە توانای ستافێکی پسپۆڕ و بەئەزموون، ئامادەیی تەواوی هەیە تاوەکوو لەگەڵ بازرگانان و چالاکانی ئابووری لە سەرتاسەری وڵات و جیهان هاوکارییەکی بەسوودی هەیبێت. شوێنی جوگرافیایی تایبەتی پێڵاوی ڕێکاب لە قوم، وەک ناوەندی بەرهەمهێنانی نەعل و سەندەل وکالەی سپۆرتی وڵات, قازانجی زۆری دەبێت بۆ هاوبەشە بازرگانییەکانی. قوم بە دەستڕاگەیشتن بە کەرەستەی خاو و تۆڕێکی فراوانی دابەشکردن و زنجیرەیەکی سەقامگیری دابینکردن، بووە بە بەستێنێکی سەلامەت و کارا بۆ بەرهەمهێنەران و پێڵاوی ڕێکاب بە کەڵکوەرگرتن لەم توانایە، توانای دابینکردنی پێداویستییە بازاڕەگانییەکانی ناوخۆ و دەرەوەی وڵاتی هەیە.
کۆمپانیای پێڵاوی ڕێکاب بە پشتبەستن بە ئەزموون و تیمە پسپۆڕەکەی، کۆمەڵێک خزمەتگوزاریی یەکگرتوو و هەمەلایەنە پێشکەش بە کڕیارەکانی دەکات. ئەم کۆمپانیایە بە گرنگیدان بە باشترکردنی بەردەوامی کوالیتیی بەرهەمەکان و کەمکردنەوەی تێچووەکان، هەوڵ دەدات بۆ ئەوەی پێڵاوی ڕێکاب وەکوو براندێکی متمانەپێکراو و سەرتر لە بازاڕە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکاندا بناسرێت. هەر بۆیە هاوکاری لەگەڵ پێڵاوی ڕێکاب بۆ بازرگانان و وەبەرهێنەران و هاوبەشە ستراتیژییەکان قازانجێکی بەرچاوی دەبێت.
ئەو بەهایانەی پێڵاوی ڕێکاب بۆ بازرگانان و وەبەرهێنەران پێشنیاری دەکات:
پێڵاوی ڕێکاب بە پشتبەستن بە ئەزموون و هەوڵدانی تیمێکی پڕۆفیشناڵ، داوا لە بازرگانان و وەبەرهێنەرانی ناوخۆ و دەرەوەی وڵات دەکات تاوەکوو لەگەڵ ئەم کۆمپانیایە هاوکارییان هەبێت. ئەگەر بەدوای دابینکەرێکی بەئەزموون و توڕێکی دابەشکردنی بەرفراوان و توانای بەرهەمهێنانی متانەپێکراودا دەگەڕێیت، ئەوا پێڵاوی ڕێکاب هەڵبژاردەیەکی ستراتیژییە بۆ تۆ. هاوکاری لەگەڵ پێڵاوی ڕێکاب دەتوانێت قازانجێکی بەرچاوی بۆ تۆ هەبێت.