کالەی وەرزشی پیاوان

زانیاری سەرەکی

ڕوونکردنەوە

  • کالەی وەرزشی پیاوان: ئەدیداس کۆدی ١٠٨ (ڕەساسی و سپی)
  • کالەی وەرشیی پیاوان: S Laser (فول ڕەساسی)
  • کالەی وەرزشی پیاوان: ئەدیداس سایبڵ (ڕەش-ڕەساسی)
  • کالەی وەرزشی کوڕان: ئەدیداس HZ (سپی و شین)
  • کالەی وەرزشی پیاوان: نیو باڵانس ١٠٧ (ڕەشی بن سپی)

بە هەڵبژاردنی پێڵاوی ڕێکاب، ئاسوودەیی و ستایل زیاد بکەن بۆ ستایلی ڕۆژانەتان. پێڵاوە  پیاوانە و کوڕانەکانی ڕێکاب بژاردەیەکی متمانەپێکراون بۆ تەندروستی و جوانیی پێتان و لەگەڵ ئەم کۆمەڵەیەدا دەتوانن ئەزموونێکی بێ‌کەموکۆڕێتان  لە بەکارهینان و دیزایندا هەبێت.

ناساندنی تەکنیکیی بەرهەم

کالەی وەرزشیی پیاوان و کوڕان

کالەی وەرزشیی پیاوان و کوڕانی ڕێکاب بە دیزاینێکی ئەرگونۆمی و کێشی سووک و مانەوە و قایمییەکی باش، هەڵبژاردەیەکی زۆر باشە بۆ بەکارهێنانی ڕۆژانە و ڕیازە و ڕێکردن. براندە بەناوبانگەکانی وەک ئەدیداس و نیو باڵانس لەم کۆمەڵەیەدا ئامادەن بۆ دابینکردنی جۆرەها مۆدێل و ڕەنگ بۆ هەموو سەلیقەیەک.

کالەی وەرزشی پیاوانی ئەدیداس کۆدی ١٠٨

  • ڕەنگ : ڕەساسی - ڕەش
  • قەبارە : ٤٠ بۆ ٤٤
  • بڕی ناو سندوق : ١٠ جووت
  • تایبەتمەندیەکانی : دیزاینی وەرزشی، زۆر قایم، ئاسوودەیە بۆ بەکارهێنانی درێژخایەن.

کالەی وەرزشی S لەیزەری پیاوان

  • ڕەنگ : ڕەساسی
  • قەبارە : ٤٠ بۆ ٤٤
  • بڕی ناو سندوق : ١٠ جووت
  • تایبەتمەندیەکانی : کێشی سووک و نەرم، گونجاوە بۆ ڕێکردن.

کالەی وەرزشی پیاوان ئەدیداس سابێلی

  • ڕەنگ : ڕەش ڕەساسی
  • قەبارە : ٤٠ بۆ ٤٤
  • بڕی ناو سندوق : ٨ جووت
  • تایبەتمەندیەکانی : بنەکەی قایمە، دیزاینێکی مودێرن، گونجاوە بۆ بەکارهێنانی ڕۆژانە.

کالەی وەرزشی کوڕانی ئەدیداس

  • ڕەنگ : سپی شین
  • قەبارە : ۳۱ بۆ ۳۶
  • بڕی ناو سندوق : ١٢ جووت
  • تایبەتمەندیەکانی : دیزاینی گونجاو بۆ قاچی منداڵان و هەرزەکاران، ئاسوودە و کێشی سووکە.

پێڵاوی وەرزشی پیاوانی نیو باڵانس کۆدی ١٠٧

  • ڕەنگ: ڕەش بن سپی
  • قەبارە: ٤٠ بۆ ٤٤
  • بڕی ناو سندوق: ١٠ جووت
  • تایبەتمەندیەکانی: دیزاینی شیک، بەهێزی زۆر، گونجاوە بۆ چالاکییەکانی ڕۆژانە.

بۆچی ئەم پێڵاوە وەرزشییانە هەڵبژێرن؟

  • هەمەچەشنی لە مۆدێل و ڕەنگ بۆ هەموو سەلیقەیەک
  • قایم  و بەکوالێتی بۆ بەکارهێنانی درێژخایەن
  •  ئاسوودەیی و دیزاینی ئەرگونۆمی بۆ ڕێگریکردن لە ماندوێتی قاچەکان
  • گونجاوە بۆ چالاکییەکانی ڕۆژانە و وەرزش و پیاسەکردن

بەرهەمە هاوشێوەکان

بینینی هەموو بەرهەمەکان
پێڵاوی ڕێکاب logo

دەربارەی بزنسەکە

پێڵاوی ڕێکاب

ناونیشان:
  • ئێران - قوم - کۆمپانیای پێڵاوی ڕێکاب
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

شوێن و توانای بەرهەمهێنانی پێڵاوی ڕێکاب

پێڵاوی ڕێکاب یەکێکە لە گەورەترین کۆمپانیا چالاکەکانی بواری فرۆشتنی نەعل و سەندەل و کالەی وەرزشی لە ئێران. ئەم کۆمپانیایە بە چەند ساڵ ئەزموون  و کەڵکوەرگرتن لە توانای ستافێکی پسپۆڕ و بەئەزموون،  ئامادەیی تەواوی هەیە تاوەکوو لەگەڵ بازرگانان و چالاکانی ئابووری لە سەرتاسەری وڵات و جیهان هاوکارییەکی بەسوودی هەیبێت. شوێنی جوگرافیایی تایبەتی پێڵاوی ڕێکاب لە قوم، وەک ناوەندی  بەرهەمهێنانی نەعل و سەندەل وکالەی سپۆرتی وڵات, قازانجی زۆری دەبێت  بۆ هاوبەشە بازرگانییەکانی. قوم بە دەستڕاگەیشتن بە کەرەستەی خاو و تۆڕێکی فراوانی دابەشکردن و زنجیرەیەکی سەقامگیری دابینکردن، بووە بە بەستێنێکی سەلامەت و کارا بۆ بەرهەمهێنەران و پێڵاوی ڕێکاب بە کەڵکوەرگرتن لەم توانایە، توانای دابینکردنی پێداویستییە بازاڕەگانییەکانی ناوخۆ و دەرەوەی وڵاتی هەیە.

سوودە سەرەکییەکانی  شوێنی جوگرافیی  پێڵاوی ڕێکاب

  • ناوەندی پیشەسازی لە قوم : ئامادەبوون لە دڵی پیشەسازیی بەرهەمهێنانی پێڵاوی وڵات و دەستڕاگەیشتنی خێرا بە دابینکەرانی کەرەستەی خاوی بەکوالیتی.
  • توانای بەرهەمهێنانی بەرفراوان : هێڵەکانی بەرهەمهێنانی مۆدێرن و توانای وەڵامدانەوەی داواکارییە گەورەکان بە نرخی گەیاندنی گونجاو.
  • تۆڕی دابەشکردنی بەرفراوان : کەناڵەکانی دابەشکردنی متمانەپێکراو و تۆڕی فرۆشتن لە  سەرانسەری ئێران و ئەگەری بوونی لە بازاڕەکانی دەرەوەی وڵات.
  • دەستڕاگەیشتن بە کەرەستەی خاوی بە کوالیتی : دابینکردنی جێگیری کەرەستەی خاو بە ستانداردی کوالیتی بەرز کە  یارمەتیدەرە لە کوالیتی کۆتایی بەرهەمەکانی پێڵاوی ڕێکاب.
  • پابەندبوون بە کەمکردنەوەی تێچووەکان : ئاراستەیەکی بەردەوام بۆ باشترکردنی کارایی و کەمکردنەوەی بەفیڕۆدانی کەرستەکان بۆ دابینکردنی باشترین نرخ بۆ کڕیاران.

دوورەدیمەنی کوالیتی و بەرهەمداربوونی  پێڵاوی ڕێکاب

کۆمپانیای پێڵاوی ڕێکاب بە پشتبەستن بە ئەزموون و تیمە پسپۆڕەکەی، کۆمەڵێک خزمەتگوزاریی یەکگرتوو و هەمەلایەنە پێشکەش بە کڕیارەکانی دەکات. ئەم کۆمپانیایە بە گرنگیدان بە باشترکردنی بەردەوامی کوالیتیی بەرهەمەکان و کەمکردنەوەی تێچووەکان، هەوڵ دەدات بۆ ئەوەی پێڵاوی ڕێکاب وەکوو براندێکی متمانەپێکراو و سەرتر لە بازاڕە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکاندا بناسرێت. هەر بۆیە هاوکاری لەگەڵ پێڵاوی ڕێکاب  بۆ بازرگانان و وەبەرهێنەران و هاوبەشە ستراتیژییەکان قازانجێکی بەرچاوی دەبێت.

ئەو بەهایانەی پێڵاوی ڕێکاب بۆ بازرگانان و وەبەرهێنەران پێشنیاری دەکات:

  • کوالیتیی وەڵامدەرەوە : بەکارهێنانی کەرەستەی خاوی بەکوالیتی  و پرۆسەی وردی کۆنترۆڵکردنی کوالیتی بۆ گەرەنتیی قایمی و ئاسوودەیی بەکارهێنانی بەرهەمەکانی پێڵاوی ڕێکاب.
  • نرخی ڕکەبەرانە: باشکردنی تێچووی بەرهەمهێنان و زنجیرەی دابینکردن بۆ دەستنیشانکردنی نرخێکی ڕکەبەرانە بێ دابەزاندنی کوالیتیی بەرهەمەکان.
  • خێرایی جێبەجێکردن : خولەکانی خێرای بەرهەمهێنان و گەیاندن لەگەڵ بەڕێوەبردنی وردی پڕۆژە و تیمەکانی پشتیوانی وەڵامدەرەوە.
  • شەفافیەت و متمانە : ڕاپۆرتکردنی بەردەوام بۆ هاوبەشەکان و گواستنەوەی ڕوون و ڕاشکاوی ئەو زانیارییانەی وا پەیوەندییان بە دۆخی داواکارییەکان و پڕۆسەکانی بەرهەمهێنانەوە هەیە. 
  • خزمەتگوزارییەکانی دوای فرۆشتن : پشتگیریی گشتگیر و وەڵامدەرەوە لە پێداویستییەکانی کڕیار دوای کڕین بۆ پاراستنی ڕەزامەندی درێژخایەن.

بانگهێشتنامە بۆ هاوکاری لەگەڵ پێڵاوی ڕێکاب

پێڵاوی ڕێکاب بە پشتبەستن بە ئەزموون و هەوڵدانی تیمێکی پڕۆفیشناڵ، داوا لە بازرگانان و وەبەرهێنەرانی ناوخۆ و دەرەوەی وڵات دەکات تاوەکوو لەگەڵ ئەم کۆمپانیایە هاوکارییان هەبێت. ئەگەر بەدوای دابینکەرێکی بەئەزموون و توڕێکی دابەشکردنی بەرفراوان و توانای بەرهەمهێنانی متانەپێکراودا دەگەڕێیت، ئەوا پێڵاوی ڕێکاب هەڵبژاردەیەکی ستراتیژییە بۆ تۆ. هاوکاری لەگەڵ پێڵاوی ڕێکاب دەتوانێت قازانجێکی بەرچاوی بۆ تۆ هەبێت.