نەعلی کچان

زانیاری سەرەکی

ڕوونکردنەوە

نەعلی کچانە | تێکەڵەیەک لە جوانی و ئاسوودەیی

پێویستە نەعلی کچانە  هەم جوان بێت و هەم ئاسوودە. هەڵبژاردنی کەرەستەی کوالیتیبەرز مانەوە و نەرمیی نەعلەکە گەرەنتی دەکات و یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی ئاسوودەیی پێیەکان لە کاتی ڕێکردندا پارێزراو بێت. 

ناساندنی تەکنیکیی بەرهەم

نەعلی کچان، مۆدێلی دڵڕفێن

  • قەبارە : کچان (32-35) | کوڕان (26-31)
  • ڕەنگ : جۆراوجۆرە
  • بڕی ناو سندوق : ٢٤ جووت
  • کەرەستە : PU (بەردەوام و نەرم )

نەعلی کچانە مۆدێلی پەپوولە

  • قەبارەکان : مامناوەند (31-36) | کچان (٢٥-٣٠)
  • ڕەنگ : ڕەنگاوڕەنگ
  • بڕی ناو سندوق : ٢٤ جووت
  • کەرەستە : Airblowing (سووک و توانای هەواگۆڕکێ)

نەعلی کچان، مۆدێلی بارسام

  • قەبارە : مامناوەند (31-36) | پیاوان (40-45) | ئافرەتان (37-40) | منداڵان (26-30)
  • ڕەنگ : ڕەنگاوڕەنگ
  • بڕی ناو سندوق : ٢٤ جووت
  • کەرەستە : SOFT EVA (زۆر نەرم و گۆڕاو)

نەعلی کچان، مۆدێلی NiNi | گونجاوە بۆ منداڵان 

  • قەبارە : کچان (30-35) | منداڵان (25-30)
  • ڕەنگ : ڕەنگاوڕەنگ
  • بڕی ناو سندوق : ٢٠ جووت
  • کەرەستە : EVA (کێشی سووک و نەخلیسکێنە)

نەعلی کچان مۆدێل یاس

  • قەبارە : کچان | منداڵان...
  • ڕەنگ : سوور، قاوەیی، خۆڵەمێشی
  • بڕی ناو سندوق : ١٢ جووت
  • کەرەستە : PU (قایم و ئاسوودە)

نەعلی کچان، مۆدێلی جێلڤێ

  • قەبارە : کچان (26-31) | مامناوەند (32-35)
  • ڕەنگ : ڕەنگاوڕەنگ
  • بڕی لە سندوقدا : ٢٤ جووت
  • کەرەستە : PU

بەرهەمە هاوشێوەکان

بینینی هەموو بەرهەمەکان
پێڵاوی ڕێکاب logo

دەربارەی بزنسەکە

پێڵاوی ڕێکاب

ناونیشان:
  • ئێران - قوم - کۆمپانیای پێڵاوی ڕێکاب
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

شوێن و توانای بەرهەمهێنانی پێڵاوی ڕێکاب

پێڵاوی ڕێکاب یەکێکە لە گەورەترین کۆمپانیا چالاکەکانی بواری فرۆشتنی نەعل و سەندەل و کالەی وەرزشی لە ئێران. ئەم کۆمپانیایە بە چەند ساڵ ئەزموون  و کەڵکوەرگرتن لە توانای ستافێکی پسپۆڕ و بەئەزموون،  ئامادەیی تەواوی هەیە تاوەکوو لەگەڵ بازرگانان و چالاکانی ئابووری لە سەرتاسەری وڵات و جیهان هاوکارییەکی بەسوودی هەیبێت. شوێنی جوگرافیایی تایبەتی پێڵاوی ڕێکاب لە قوم، وەک ناوەندی  بەرهەمهێنانی نەعل و سەندەل وکالەی سپۆرتی وڵات, قازانجی زۆری دەبێت  بۆ هاوبەشە بازرگانییەکانی. قوم بە دەستڕاگەیشتن بە کەرەستەی خاو و تۆڕێکی فراوانی دابەشکردن و زنجیرەیەکی سەقامگیری دابینکردن، بووە بە بەستێنێکی سەلامەت و کارا بۆ بەرهەمهێنەران و پێڵاوی ڕێکاب بە کەڵکوەرگرتن لەم توانایە، توانای دابینکردنی پێداویستییە بازاڕەگانییەکانی ناوخۆ و دەرەوەی وڵاتی هەیە.

سوودە سەرەکییەکانی  شوێنی جوگرافیی  پێڵاوی ڕێکاب

  • ناوەندی پیشەسازی لە قوم : ئامادەبوون لە دڵی پیشەسازیی بەرهەمهێنانی پێڵاوی وڵات و دەستڕاگەیشتنی خێرا بە دابینکەرانی کەرەستەی خاوی بەکوالیتی.
  • توانای بەرهەمهێنانی بەرفراوان : هێڵەکانی بەرهەمهێنانی مۆدێرن و توانای وەڵامدانەوەی داواکارییە گەورەکان بە نرخی گەیاندنی گونجاو.
  • تۆڕی دابەشکردنی بەرفراوان : کەناڵەکانی دابەشکردنی متمانەپێکراو و تۆڕی فرۆشتن لە  سەرانسەری ئێران و ئەگەری بوونی لە بازاڕەکانی دەرەوەی وڵات.
  • دەستڕاگەیشتن بە کەرەستەی خاوی بە کوالیتی : دابینکردنی جێگیری کەرەستەی خاو بە ستانداردی کوالیتی بەرز کە  یارمەتیدەرە لە کوالیتی کۆتایی بەرهەمەکانی پێڵاوی ڕێکاب.
  • پابەندبوون بە کەمکردنەوەی تێچووەکان : ئاراستەیەکی بەردەوام بۆ باشترکردنی کارایی و کەمکردنەوەی بەفیڕۆدانی کەرستەکان بۆ دابینکردنی باشترین نرخ بۆ کڕیاران.

دوورەدیمەنی کوالیتی و بەرهەمداربوونی  پێڵاوی ڕێکاب

کۆمپانیای پێڵاوی ڕێکاب بە پشتبەستن بە ئەزموون و تیمە پسپۆڕەکەی، کۆمەڵێک خزمەتگوزاریی یەکگرتوو و هەمەلایەنە پێشکەش بە کڕیارەکانی دەکات. ئەم کۆمپانیایە بە گرنگیدان بە باشترکردنی بەردەوامی کوالیتیی بەرهەمەکان و کەمکردنەوەی تێچووەکان، هەوڵ دەدات بۆ ئەوەی پێڵاوی ڕێکاب وەکوو براندێکی متمانەپێکراو و سەرتر لە بازاڕە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکاندا بناسرێت. هەر بۆیە هاوکاری لەگەڵ پێڵاوی ڕێکاب  بۆ بازرگانان و وەبەرهێنەران و هاوبەشە ستراتیژییەکان قازانجێکی بەرچاوی دەبێت.

ئەو بەهایانەی پێڵاوی ڕێکاب بۆ بازرگانان و وەبەرهێنەران پێشنیاری دەکات:

  • کوالیتیی وەڵامدەرەوە : بەکارهێنانی کەرەستەی خاوی بەکوالیتی  و پرۆسەی وردی کۆنترۆڵکردنی کوالیتی بۆ گەرەنتیی قایمی و ئاسوودەیی بەکارهێنانی بەرهەمەکانی پێڵاوی ڕێکاب.
  • نرخی ڕکەبەرانە: باشکردنی تێچووی بەرهەمهێنان و زنجیرەی دابینکردن بۆ دەستنیشانکردنی نرخێکی ڕکەبەرانە بێ دابەزاندنی کوالیتیی بەرهەمەکان.
  • خێرایی جێبەجێکردن : خولەکانی خێرای بەرهەمهێنان و گەیاندن لەگەڵ بەڕێوەبردنی وردی پڕۆژە و تیمەکانی پشتیوانی وەڵامدەرەوە.
  • شەفافیەت و متمانە : ڕاپۆرتکردنی بەردەوام بۆ هاوبەشەکان و گواستنەوەی ڕوون و ڕاشکاوی ئەو زانیارییانەی وا پەیوەندییان بە دۆخی داواکارییەکان و پڕۆسەکانی بەرهەمهێنانەوە هەیە. 
  • خزمەتگوزارییەکانی دوای فرۆشتن : پشتگیریی گشتگیر و وەڵامدەرەوە لە پێداویستییەکانی کڕیار دوای کڕین بۆ پاراستنی ڕەزامەندی درێژخایەن.

بانگهێشتنامە بۆ هاوکاری لەگەڵ پێڵاوی ڕێکاب

پێڵاوی ڕێکاب بە پشتبەستن بە ئەزموون و هەوڵدانی تیمێکی پڕۆفیشناڵ، داوا لە بازرگانان و وەبەرهێنەرانی ناوخۆ و دەرەوەی وڵات دەکات تاوەکوو لەگەڵ ئەم کۆمپانیایە هاوکارییان هەبێت. ئەگەر بەدوای دابینکەرێکی بەئەزموون و توڕێکی دابەشکردنی بەرفراوان و توانای بەرهەمهێنانی متانەپێکراودا دەگەڕێیت، ئەوا پێڵاوی ڕێکاب هەڵبژاردەیەکی ستراتیژییە بۆ تۆ. هاوکاری لەگەڵ پێڵاوی ڕێکاب دەتوانێت قازانجێکی بەرچاوی بۆ تۆ هەبێت.