قەنەفەیەکی گەورەیە کە بە ئاسانی دەکرێت بە تەختەخەوێکی ئاسوودە!
قەنەفەی مۆدێلی باکسی کە دەکرێت بە تەختەخەو یەکێکی ترە لە بەرهەمەکانی کۆمەڵەی فەرجا چووب کە لە کاتی پێویستیدا بە ئاسانی بە ئەنجامدانی جووڵەیەک دەکرێت بە تەختە خەوێکی ئاسوودە. بەکارهێنانی ئەم قەنەفەیە تەنانەت بۆ منداڵان و بەتەمەنانیش ئاسانە. ئەم بەرهەمەش لە چوارچێوەیەکی سەرەکی کانزایی پرۆفیلی ئەستوور دروست کراوە کە تەمەنی دریژی بەرهەمەکە گەرەنتی دەکات. لە بەشی ژێرەوەی قەنەفەکادا بۆکسێک دیزاین کراوە کە فەزایەکی بەرفراوانی هەیە و دەرفەتی ئەوەتان بۆ دەڕەخسێنێت کە کەلوپەل و ئەشیای جیاجیای تێدا دابنێن.

فەرجا چوب
ئێمە لە کۆمەڵەی فەرجا چووب بەردەوام لە هەوڵی ئەوەداین تاوەکوو بە پێشکەشکردنی ڕێکاری داهێنەرانە، ئەزموون و پێناسەیەکی نوێ لە تەختەخەو و ژووری نووستن بۆ کڕیارەکانمان بەدی بهێنین و بە کەڵکوەرگرتن لە داهێنانی لاوانی ئێرانی و بەکارهێنانی زانستی سەردەمیانەی دنیا، بەشێوەکەی زۆر باش و بەرفراوانتر کەڵک لە هەموو فەزای ژوورەکە وەربگرین.
کۆمەڵەی فەرجا چووب لە ساڵی ٢٠٠٦ لە شاری مەشهەد دامەزرا. بناغەی دامەزرانی ئەم کۆمەڵەیە لەسەر بنەمای ناسینی پێداویستییەکی کۆمەڵگەی شاریی ئەمڕۆ و ژیانی شوقەنشینی بوو کە بەشێکی جیانەکراوەی شارە گەورەکانە، کە ئەو پێداویستییەش فەزای بەرفراوانتر بوو لە شوقە بچووکەکان یان بە واتایەکی تر کەڵکوەرگرتنی گونجاوتر لە فەزای سنوورداری شوقە و خانوو.
کۆمەڵەی فەرجا چووب بە پێشکەشکردنی بیرۆکەی نوێ و دیزاینی داهێنەرانە و بە چڕبوونەوە لەسەر ژووری نووستن و پشوودان لە ماڵدا، توانی بەرهەمی زۆر بەسوود، جوان و قایم لەژێر ناوی تەختەخەوی چەماوە بخاتە بازاڕەوە کە ئەم بەرهەمانە لە دوو لقی سەرەکیدا بریتین لە:
ئێمە لەم ساڵانەدا بەردەوام بە دوای داهێنان و پێشکەشکردنی بەرهەمی نوێ و کارا بووین بۆ کڕیارانمان و توانیومانە بەردەوام رەزامەندیی کڕیارانی ئازیزمان بە دەست بهێنین و لە وەفاداری و کڕینی دووبارەیان زۆر خۆشحاڵین و شانازی پێوە دەکەین.
بەکارهێنانی کەرستەی خاوی کوالیتیبەرز و هەروەها ئامێری پێشکەوتوو لە تەنیشت هێزی مرۆیی شارەزا و بەئەزموون بووە بە هۆی ئەوەی کە بەرهەمەکانمان وەکوو کالایەکی بەرگەگر سەیر بکرێن و کڕیارانمان ساڵانێکی زۆر خەمی ئەوەیان نەبێت ئەم بەرهەمە تێک دەچێت یان ناچارن سەرلە نوێ کالای نوێ بکڕن.
ئێمە بەردەوام لە کۆمەڵەی فەرجا چووب بە دوای دۆزینەوەی شێوازێکی نوێ و داهێنەرانەین بۆ باشتر کەڵکوەرگرتن لە کەشی ماڵەوە و لەهەوڵداین تاوەکوو لە داهاتوودا بە بەکارهێنانی سیستەمی ئەلێکترۆنی و زیرەککردنی خانووەکان، کارایی و بەکارهێنانی بەرهەمەکانمان ئاسانتر و سەردەمیانەتر بکەین.
دۆستانە هیوادارین ڕۆژێک ئێوەش لە جەمعی کڕیارانی فەرجاچووبدا ببینین.