مێزی نووسینی بگۆڕ بۆ تەختەخەو

زانیاری سەرەکی

نرخی بەرهەم

٢٩٩$ دۆلاری ئەمریکایی

ڕوونکردنەوە

مێزی نووسینێکە کە کتێبخانەیەکیشی لەگەڵە و لە کاتی ماندوو بوونی بەکارهێنەر توانای گۆڕانی هەیە بۆ تەختەخەو!!!

گەره‌نتی و خزمه‌تگوزارییه‌کانی دوای فرۆشتن

  • چوارچێوەی کانزایی ئەم بەرهەمە ١٠ ساڵ گەرەنتی هەیە بۆ گۆڕانی بێچـم و شکان و پارچەکانی تری بەرهەمەکە ٢ ساڵ گەرەنتییان هەیە.
  • خزمەتگوزاریی پاش فرۆشتنی ١٠ ساڵەی ئەم بەرهەمەش چالاکە. 

ناساندنی تەکنیکیی بەرهەم

ئەم مۆدێلە بە سێ قووڵایی جیاوازی ٣٢سم و ٤٥ سم و ٦٠ سم دروست دەکرێت. چوارچێوەیەکی کانزایی زۆر پتەوی هەیە. ئەم بەرهەمە لە ئێم دی ئێفی کوالیتی بەرز دروست کراوە. بەکارهێنانی بۆ بەکارهێنەر زۆر ئاسانە و خاڵی گرنگ سەبارەت بە ئەم بەرهەمە ئەوەیە کە بۆ بەکارهێنانی تەختەخەوەکە پێویست ناکات کەلوپەلی سەرمێزەکە یان ناو کتێبخانەکە بەتاڵ بکرێتەوە! بە بەکارهێنانی مێکانیزیمی تایبەتی ئەم بەرهەمە، سەرمێزەکە و ناو کتێبخانەکە لە کاتی جێگۆڕکێدا بە شیوەی تەواو ئاسۆیی دەمێننەوە و کەلوپەلەکانی داناکەون.

بەرهەمە هاوشێوەکان

بینینی هەموو بەرهەمەکان
فەرجا چوب logo

دەربارەی بزنسەکە

فەرجا چوب

ناونیشان:
  • پێشانگای ناوەندی: ئێران، پارێزگای خوراسانی ڕەزەوی، شاری مەشهەد، کۆتایی بولواری خەیام، ناوچەی سێپاد، کۆمەڵگەی بازاڕی مۆبلی ڤێسال.
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

ناساندنی کورت

ئێمە لە کۆمەڵەی فەرجا چووب بەردەوام لە هەوڵی ئەوەداین تاوەکوو بە پێشکەشکردنی ڕێکاری داهێنەرانە، ئەزموون و پێناسەیەکی نوێ لە تەختەخەو و ژووری نووستن بۆ کڕیارەکانمان بەدی بهێنین و بە کەڵکوەرگرتن لە داهێنانی لاوانی ئێرانی و بەکارهێنانی زانستی سەردەمیانەی دنیا، بەشێوەکەی زۆر باش و بەرفراوانتر کەڵک لە هەموو فەزای  ژوورەکە وەربگرین. 

مێژووی فەرجا چووب

کۆمەڵەی فەرجا چووب لە ساڵی ٢٠٠٦ لە شاری مەشهەد دامەزرا. بناغەی دامەزرانی ئەم کۆمەڵەیە لەسەر بنەمای ناسینی پێداویستییەکی کۆمەڵگەی شاریی ئەمڕۆ و ژیانی شوقەنشینی بوو کە بەشێکی جیانەکراوەی شارە گەورەکانە، کە ئەو پێداویستییەش فەزای بەرفراوانتر بوو لە شوقە بچووکەکان یان بە واتایەکی تر کەڵکوەرگرتنی گونجاوتر لە فەزای سنوورداری شوقە و خانوو. 

بواری چالاکی

کۆمەڵەی فەرجا چووب بە پێشکەشکردنی بیرۆکەی نوێ و دیزاینی داهێنەرانە و بە چڕبوونەوە لەسەر ژووری نووستن و پشوودان لە ماڵدا، توانی بەرهەمی زۆر بەسوود، جوان و قایم لەژێر ناوی تەختەخەوی چەماوە بخاتە بازاڕەوە کە ئەم بەرهەمانە لە دوو لقی سەرەکیدا بریتین لە:

  • تەختەخەوی دیواریی و دیکۆراتی ژووری نووستن
  • مۆبیلیات و ئەو قەنەفانەی وا دەگۆڕن بۆ تەختەخەو

ئێمە لەم ساڵانەدا بەردەوام بە دوای داهێنان و پێشکەشکردنی بەرهەمی نوێ و کارا بووین بۆ کڕیارانمان و توانیومانە بەردەوام رەزامەندیی کڕیارانی ئازیزمان بە دەست بهێنین و لە وەفاداری و کڕینی دووبارەیان زۆر خۆشحاڵین و شانازی پێوە دەکەین. 

بەکارهێنانی کەرستەی خاوی کوالیتی‌بەرز و هەروەها ئامێری پێشکەوتوو لە تەنیشت هێزی مرۆیی شارەزا و بەئەزموون بووە بە هۆی ئەوەی کە بەرهەمەکانمان وەکوو کالایەکی بەرگەگر سەیر بکرێن و کڕیارانمان ساڵانێکی زۆر خەمی ئەوەیان نەبێت ئەم بەرهەمە تێک دەچێت یان ناچارن سەرلە نوێ کالای نوێ بکڕن. 

داهاتووی ئەم بزنسە

ئێمە بەردەوام لە کۆمەڵەی فەرجا چووب بە دوای دۆزینەوەی شێوازێکی نوێ و داهێنەرانەین بۆ باشتر کەڵکوەرگرتن لە کەشی ماڵەوە و لەهەوڵداین تاوەکوو لە داهاتوودا بە بەکارهێنانی سیستەمی ئەلێکترۆنی و زیرەککردنی خانووەکان، کارایی و بەکارهێنانی بەرهەمەکانمان ئاسانتر و سەردەمیانەتر بکەین. 

دۆستانە هیوادارین ڕۆژێک ئێوەش لە جەمعی کڕیارانی فەرجاچووبدا ببینین.