ئێمە لە کۆمەڵەی فەرجا چووب بەردەوام لە هەوڵی ئەوەداین تاوەکوو بە پێشکەشکردنی ڕێکاری داهێنەرانە، ئەزموون و پێناسەیەکی نوێ لە تەختەخەو و ژووری نووستن بۆ کڕیارەکانمان بەدی بهێنین و بە کەڵکوەرگرتن لە داهێنانی لاوانی ئێرانی و بەکارهێنانی زانستی سەردەمیانەی دنیا، بەشێوەکەی زۆر باش و بەرفراوانتر کەڵک لە هەموو فەزای ژوورەکە وەربگرین.
کۆمەڵەی فەرجا چووب لە ساڵی ٢٠٠٦ لە شاری مەشهەد دامەزرا. بناغەی دامەزرانی ئەم کۆمەڵەیە لەسەر بنەمای ناسینی پێداویستییەکی کۆمەڵگەی شاریی ئەمڕۆ و ژیانی شوقەنشینی بوو کە بەشێکی جیانەکراوەی شارە گەورەکانە، کە ئەو پێداویستییەش فەزای بەرفراوانتر بوو لە شوقە بچووکەکان یان بە واتایەکی تر کەڵکوەرگرتنی گونجاوتر لە فەزای سنوورداری شوقە و خانوو.
کۆمەڵەی فەرجا چووب بە پێشکەشکردنی بیرۆکەی نوێ و دیزاینی داهێنەرانە و بە چڕبوونەوە لەسەر ژووری نووستن و پشوودان لە ماڵدا، توانی بەرهەمی زۆر بەسوود، جوان و قایم لەژێر ناوی تەختەخەوی چەماوە بخاتە بازاڕەوە کە ئەم بەرهەمانە لە دوو لقی سەرەکیدا بریتین لە:
ئێمە لەم ساڵانەدا بەردەوام بە دوای داهێنان و پێشکەشکردنی بەرهەمی نوێ و کارا بووین بۆ کڕیارانمان و توانیومانە بەردەوام رەزامەندیی کڕیارانی ئازیزمان بە دەست بهێنین و لە وەفاداری و کڕینی دووبارەیان زۆر خۆشحاڵین و شانازی پێوە دەکەین.
بەکارهێنانی کەرستەی خاوی کوالیتیبەرز و هەروەها ئامێری پێشکەوتوو لە تەنیشت هێزی مرۆیی شارەزا و بەئەزموون بووە بە هۆی ئەوەی کە بەرهەمەکانمان وەکوو کالایەکی بەرگەگر سەیر بکرێن و کڕیارانمان ساڵانێکی زۆر خەمی ئەوەیان نەبێت ئەم بەرهەمە تێک دەچێت یان ناچارن سەرلە نوێ کالای نوێ بکڕن.
ئێمە بەردەوام لە کۆمەڵەی فەرجا چووب بە دوای دۆزینەوەی شێوازێکی نوێ و داهێنەرانەین بۆ باشتر کەڵکوەرگرتن لە کەشی ماڵەوە و لەهەوڵداین تاوەکوو لە داهاتوودا بە بەکارهێنانی سیستەمی ئەلێکترۆنی و زیرەککردنی خانووەکان، کارایی و بەکارهێنانی بەرهەمەکانمان ئاسانتر و سەردەمیانەتر بکەین.
دۆستانە هیوادارین ڕۆژێک ئێوەش لە جەمعی کڕیارانی فەرجاچووبدا ببینین.