تاقم قەنەفەی ٨ کەسیی مۆدێلی لۆتۆس بە تێکەڵەیەک لە داری نارەوەن و سێند پلاست دروست کراوە و بە بۆیاخکردنێکی پڕۆفیشناڵ لە لایەن وەستایانی سەمین چووبەوە بەرهەم دێت. ئەم مۆدێلە بە دیزاینی پراکتیکی و کوالیتیی بەرهەمهێنانی بەرز، بە شێوەی تاقمێکی تەواو بەردەستە و لە تایبەتمەندییە جیاوازەکانی دەتوانین ئاماژە بەم خاڵانەی خوارەوە بکەین:
تێکەڵەیەک لە ناسکی، مانەوە و کارایی چەند مەبەستی مۆبڵی لۆتۆس بە دیزایی جوان و کوالیتیی بەرزی بەرهەمهێنان، دەکات بە هەڵبژاردەیەکی ئایدیال بۆ کەشە مۆدێرن و خێزانییەکان. بەکارهێنانی پانیی ١٠٠ سم بۆ ئەو بەشەی وا دەگۆڕێت بۆ تەختەخەو و ٩٠سم بۆ پشتییە جێگیرەکان، لە تەنیشت کەڤەری سەندپلاستی دار، دەبێت بە هۆی بەرگەگرتن لە بەرامبەر کڕان و بەرزکردنەوەی بەرچاوی بەرگەگری و مانەوەی ڕەنگ. ئەم مۆدێلە بە کەڵکوەرگرتن لە کەرستەی نایاب و دروستکردنی ورد، تێکەڵەیەکی سەرکەوتووە لە کارایی، جوانی و بەرگەگرتن.
ئەم تاقم قەنەفەیە ٨ کەسییە کە بریتییە لە دوو قەنەفەی سێ کەسی لەگەڵ دوو تاکی یەک کەسی، لە نێوان قەنەفە سێ کەسییەکاندا

سەمین چووب
چیرۆکی ئێمە، چیرۆکی متمانە و بەردەوامییە.
گەشتی "سەمین چووب" لە ساڵی ١٩٩٩، لە کارگەیەکی بچووکەوە بە دەستە بەتواناکانی دوو برا دەستی پێ کرد. عەشقێکی هاوبەش بە هونەری دارتاشی و بڕوایەکی پتەو بە کوالیتی، بوو بە بەردی بناغەی ئەم هاوبەشییە پتەوە. ئەمڕۆ، پاش تێپەڕینی پتر لە دوو دەیە، ئێمە بەتەنیا نین. ئەم عەشقە بە هاوکاریی ١٢ کەس لە هاوکارانی شارەزا و بەئەنگیزەی ئێمە، بوو بە بنەماڵەیەک کە هەموو ڕۆژێک بە ئافراندنی بەرهەمێکی هەمیشەیی هەوڵ دەدات.
ئێمە بۆ کەرستەی خاو، کات، وردبینی لە دروستکردن و لە ئەنجامدا متمانەی ئێوە نرخێکی گرانبەها قایلین. هەر پارچەیەک لە مۆبیلیاتەکەمان، تەنیا کەرستەیەک نییە بەڵکوو تێکەڵێکە لە:
ئێمە سەمین چووبین، تەنیا بەرهەمهێنەری مۆبیلیات نین، بەڵکوو ئافرێنەری ئەو شوێنانەین وا بیرەوەرییەکانمان تێیاندا بڵاوە. شانازی دەکەین کە جێگەی متمانەی ئێوەین و پابەندین بەوەی کە ئەم متمانەیە بە کوالیتییەکی سەمین (گرانبەها) قەرەبوو بکەینەوە.
بە ڕێزێکی زۆرەوە،
سەمین چووب
دامەزراو بە هاوکاریی دوو برا لە ساڵی ١٩٩٩