تاقم قەنەفە | مۆدێلی دەنیز

زانیاری سەرەکی

نرخی بەرهەم

٥٩٩$ دۆلاری ئەمریکایی

ڕوونکردنەوە

تایبەتمەندییە سەرەکییەکان:

  • دیزاینی شیک و مۆدێرن بە تایبەتمەندیی بەکارهێنان لە هۆڵی پێشوازیدا
  • دانیشتن بۆ ٧ کەس بە شێوەی هاوکات
  • توخمی بەکوالیتیی قوماش یان چەرم ( بەپێ مۆدێل)
  • ستراکچەری قایم بە قاچی دارین و چوارچێوەی کانزایی بەرگەگر
  • توانای ڕیکخستنی پشتی یان حاڵەتی پشوودان لە هەندێک لە مۆدێلەکان
  • هەمەچەشنیی ڕەنگ و دیزاینی گونجاو لەگەڵ دیکۆری خانووەکەتان
  • گونجاو بۆخێزانی قەرەباڵغ یان بۆ میوانییەکان

 

گەره‌نتی و خزمه‌تگوزارییه‌کانی دوای فرۆشتن

  • دوو ساڵ گەرەنتی
  • پێنج ساڵ خزمەتگوزاریی پاش فرۆشتن

ناساندنی تەکنیکیی بەرهەم

مۆبڵی حەوت کەسیی دەنیز؛ تێکەڵکردنی هونەر، قایمی و دیزاینی مینیماڵ

مۆبڵی حەوت کەسیی دەنیز بە ڕێکارێکی ئەندازیاریکراو و دیمەنێکی مینیماڵ، بژاردەیەکی ئایدیالە بۆ ئەو شوێنانەی تێیاندا مانەوە، ناسکی و کارایی هاوکات گرنگییان هەیە. ئەم بەرهەمە بە کەڵکوەرگرتن لە ماددەی کوالیتی‌بەرز و ڕەچاوکردنی بنەما ئەرگۆنۆمییەکان، ئەزموونێکی هەمیشەیی لە ئاسوودەیی و جوانی پێشکەش دەکات. 

ستراکچەری ئەندازیاری و قایم

  • چوارچێوەی کانزایی بە ستانداردی پیشەسازی
  • گەرەنتیی قایمی و جێگری بۆ ساڵانێکی زۆر بەکارهێنانی قورس و بەردەوام
  • ئێسفەنج بە چڕیی بەرز و هەڵگری تایبەتمەندیی ئەرگۆنۆمی
  • دیزاینی ئەرگۆنۆمی بە چڕیی بەرز
  • چڕیی ≥ ٤٠ بۆ ڕێگریکردن لە نیشتن و گۆڕانی بێچم بە تێپەڕینی کات

کەرستەی کوالیتی‌بەرز و جێبەجێکردنی ورد

  • داری نارەوەن بە تەواوکردنی پڕۆفیشناڵ
  • پارچە تەواوکەرەکان لە داری نارەوەنی وشککراو لە کوورەدا
  • شێی نییە و لە بەرامبەر هەرچەشنە زیانێکدا قایمە
  • ئاوکاری و بۆیەکردن بە سیستەمی لەسەر بنەمای ئاو، قایم لە بەرامبەر کڕان و شێ

دیزایی مینیماڵ و ئاسوودەیی ئامانجدار

  • هێڵی ناسک و فۆڕمی سادە بە شوناسی مۆدێرن
  • بەرزیی و قووڵیی دانیشتنی  دیزاینکراو بە پێ بنەمای ئەرگۆنۆمی
  • کەفەری قوماشی دژەپەڵە بە توانای شوشتنی بە تەکنەلۆژیای نانۆ
  • بەکارهێنانی چەند مەبەستی لە کەشی تایبەتدا

مۆبڵی حەوت کەسیی دەنیز بژاردەیەکی گونجاوە بۆ:

  • هۆڵەکانی مۆدێرنی نیشتەجێبوون
  • لۆبیی هۆتیلە ٤ و ٥ ئەستێرەکان
  • ژووری چاوەڕوانیی کۆمپانیای و نووسینگە ئیدارییەکان

بە گشتی، مۆبڵی حەوت کەسیی دەنیز تەنیا پارچەیەکی قەنەفە نییە، بەڵکوو ڕێگاچارەیەکی ورد و ئەندازیاریکراوە بۆ ئەو شوێنانەی وا کوالیتیی بەرهەمهێنان، دیزاینی بناغەیی و دیمەنی پڕۆفیشناڵ تێیاندا ڕۆڵی سەرەکی دەبینێت. ئەم بەرهەمە جگە لە دابینکردنی پێداویستییەکانی بنەماڵە جەنجاڵەکان، بوونێکی بەرچاو و جیاوازی هەیە لە دیکۆراتی بازەگانی و هۆتیلیدا. 

بەرهەمە هاوشێوەکان

بینینی هەموو بەرهەمەکان
سەمین چووب logo

دەربارەی بزنسەکە

سەمین چووب

ناونیشان:
  • ناونیشانی کارگە: ئێران، تاران، بلواری دلاوەران، شەقامی تەکاوەرانی باکوور، ڕوکنی ١٢ی ڕۆژهەڵات، ژمارەی ١٣٧
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

چیرۆکی ئێمە، چیرۆکی متمانە و بەردەوامییە.

گەشتی "سەمین چووب" لە ساڵی ١٩٩٩، لە کارگەیەکی بچووکەوە بە دەستە بەتواناکانی دوو برا دەستی پێ کرد. عەشقێکی هاوبەش بە هونەری دارتاشی و بڕوایەکی پتەو بە کوالیتی، بوو بە بەردی بناغەی ئەم هاوبەشییە پتەوە. ئەمڕۆ، پاش تێپەڕینی پتر لە دوو دەیە، ئێمە بەتەنیا نین. ئەم عەشقە بە هاوکاریی ١٢ کەس لە هاوکارانی شارەزا و بەئەنگیزەی ئێمە، بوو بە بنەماڵەیەک کە هەموو ڕۆژێک بە ئافراندنی بەرهەمێکی هەمیشەیی هەوڵ دەدات. 

سەمین؛ واتە گرانبەها و ئەمە فەلسەفەی کاری ئێمەیە

ئێمە بۆ کەرستەی خاو، کات، وردبینی لە دروستکردن و لە ئەنجامدا متمانەی ئێوە نرخێکی گرانبەها قایلین. هەر پارچەیەک لە مۆبیلیاتەکەمان، تەنیا کەرستەیەک نییە بەڵکوو تێکەڵێکە لە:

  • ئەزموونێکی بیست ساڵە لە ناسینی دار و دیزاین
  • هونەری دەستەکانی وەستاکانمان
  • تەکنەلۆژیای سەردەمیانە بۆ تەواوکردن و وردبینی لە ڕەهەندەکان
  • پابەندبوونمان بە ڕەزامەندیی ئێوە

بەهاکانی سەمین چووب

  • گەرەنتیی مانەوە: بەکارهێنانی باشترین دار و لکێنەرەکان بۆ کۆمەڵێک بەرهەم کە ساڵانیک زۆر دەمێننەوە.
  • هەمەچەشنیی بێ کۆتایی: بژاردەی بەربڵاو لە دیزاین، ڕەنگ و کارایی
  • بەردەستکردن بە پێ داواکاری: دروستکردنی مۆبیلیات بە پێ ڕەهەندی ورد، سەلیقە و پێداویستییەکانتان
  • نرخی ڕکەبەرانە: کڕینی ڕاستەوخۆ لە بەرهەمهێنەر، بێ تێچووی زیادە

ئێمە سەمین چووبین، تەنیا بەرهەمهێنەری مۆبیلیات نین، بەڵکوو ئافرێنەری ئەو شوێنانەین وا بیرەوەرییەکانمان تێیاندا بڵاوە. شانازی دەکەین کە جێگەی متمانەی ئێوەین و پابەندین بەوەی کە ئەم متمانەیە بە کوالیتییەکی سەمین (گرانبەها) قەرەبوو بکەینەوە. 

بە ڕێزێکی زۆرەوە،

سەمین چووب

دامەزراو بە هاوکاریی دوو برا لە ساڵی ١٩٩٩