شۆکۆلاتەی تۆخ

زانیاری سەرەکی

ڕوونکردنەوە

ئەم بەرهەمە جۆرێک شۆکۆلاتەی تۆخە بە دەرسەدی جیاوازی کاکاو کە بە شێوازی جیاواز وەکوو :

  • تابلێت
  • پاکێج
  • بێ پاکەت 

لە کێش و پاکەتکردنی جیاوازدا پێشکەش دەکرێن بۆ ئەوەی هەم بۆ بەکارهێنانی ڕۆژانە و هەم بۆ بەکارهێنانی پیشەیی کەڵکیان لێ وەربگیرێت؛ ڕێژەی کاکاو لەم شۆکۆلاتانەدا لە ٦٠ بۆ ٩٦ جیاوازە و بۆ سەلیقە و بەکارهێنانی جیاواز دیزاین کراون. 

ئەم بەرهەمە بۆ ئەمانەوەی خوارەوە بەکار دەهێنرێت:

  • گونجاوە بۆ بەکارهێنانی راستەوخۆ وەکوو ژەمی سووک
  • بۆ دروستکردنی دسێر، شیرینی کێکی کەم شیرین 
  • لە تەنیشت خواردنەوەی وەکوو قاوە یان چا

ناساندنی تەکنیکیی بەرهەم

شۆکۆلاتەی تۆخ لەم گروپەدا لەسەر بنەمای ڕێژەی بەرزی کاکاو بەرهەم دەهێنرێت و گرنگی بە دابینکردنی تامێکی نزیک لە تامی سروشتی دانەوێڵەی کاکاو دەدەن. جیاوازی سەرەکی ئەم بەرهەمانە لە ئاستی تاڵیی و بڕی شەکر و جۆری بەکارهێنانیدایە. هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ​​هەر دەرسەدێک دەتوانێت ئەزموونێکی جیاواز و گونجاو لەگەڵ سەروسەلیقە و جۆری بەکارهێنان دروست بکات. 

جیاوازیی شۆکۆلاتەکان بە پێ ڕیژەی جیاوازی کاکاو

ڕێژەی  کاکاو چڕی تاڵی و شیرینی و تامی سەرەکی شۆکۆلاتە دیاری دەکات. لەگەڵ زیادبوونی ڕێژەی کاکاو، ڕێژەی شەکر کەم دەبێتەوە و تامی شۆکۆلاتە بەرەو تاڵییەکی پاکتر دەڕوات؛ جیاوازی نێوان شۆکۆلاتەکان بەپێی ڕێژەی سەدی بریتین لە:

  • ڕێژەی کەمتر وەک ٦٠% زیاتر تامێکی هاوسەنگتریان هەیە.
  • ڕێژەی ناوەڕاست وەک 72% تامێکی قووڵتر و شیرینی کەمتر دروست دەکات.
  •  ڕێژەی بەرز وەک ٨٤% و ٩٦% گونجاوترە بۆ ئەو کەسانەی وا تامی تاڵتریان پێ باشترە.

پێکهاتە و تایبەتمەندییە باوەکان

ئەم شۆکۆلاتە تۆخانە بەزۆری لە پاودەری کاکاو و کەرەی کاکاو و بڕی کۆنترۆڵکراوی شەکر و زیادکەری خۆراکی ڕێگەپێدراو دروست دەکرێن. هەندێک جۆر هیچ بەرهەمێکی ئاژەڵیان تێدا نییە، ئەمەش وای کردووە بۆ ئەو کەسانە گونجاوتر بن کە ڕێجیمی ڕووەکییان هەیە یان حەساسیەتی شیرەمەنییان هەیە.

بەرهەمە هاوشێوەکان

بینینی هەموو بەرهەمەکان
شۆکۆلاتەی پارمیدا logo

دەربارەی بزنسەکە

شۆکۆلاتەی پارمیدا

ناونیشان:
  • نووسینگەی سەرەکی: ئێران، تاران، پاسداران، شەقامی پایدار فەرد، ژمارەی ٧، نهۆمی ٥، یەکەی ١٠
  • ناونیشانی کارگە: ئێران، پرێزگای سمنان، شارۆچکەی گەرمسار، پارکی پیشەسازی ئەیوانەکی، شەقامی پەژووهێش ٣
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

پارمیدا؛ تاموچێژی ڕاستەقینەی شۆکۆلاتە

براندی پارمیدا، کە لقێکی کۆمپانیای کیان شۆکۆلاتەی کیمیایە، لە ساڵی ١٩٩٨ەوە دەستی بە کار کردووە و گرنگی بە بەرهەمهێنانی شۆکۆلاتەی تاڵ دەدات. هەر لە سەرەتاوە هەوڵەکانمان ئەوە بووە کە بەرهەمێک بە تامی ڕاستەقینەی کاکاو و کوالیتیی متمانەپێکراو بەرهەم بهێنین. ئەزموونی زیاتر لە دوو دەیە لە پیشەسازی شۆکۆلاتە وای کردووە پارمیدا ببێت بە براندێکی ناسراو لە بازاڕە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکاندا.

کوالیتییەک کە لە کەرستەی خاوەوە دەست پێ دەکات!

  • بەکارهێنانی دانەوێڵەی کاکاو هەڵبژێردراو بۆ پاراستنی بۆن و تامی سروشتی شۆکۆلاتە
  • بەکارنەهێنانی ڕەنگی دەستکرد و جەوهەری کیمیایی و مادەی پارێزەری ناپێویست
  • کۆنترۆڵی کوالیتی بەردەوام بە درێژایی هەموو قۆناغەکانی بەرهەمهێنان و پاکەتکردن
  • پەرەپێدانی بەرهەمەکان بەگوێرەی سەلیقەی بەکاربەرانی ئێرانی و نێودەوڵەتی

فرەچەشنی بەرهەمەکان بۆ هەموو سەروسەلیقەیەک

پۆرتفۆلیۆی بەرهەمەکانی پارمیدا چەندین جۆری شوکولاتەی تاڵ و دراگی شۆکۆلاتە و شوکولاتەی بەیانیان و بەرهەمی دیاری لەخۆدەگرێت. هەروەها هەندێک بەرهەم بە دیزاینی فەنتازی و پاکەتکردنی جۆراوجۆر پێشکەش دەکرێن، کە گونجاون بۆ منداڵان و بەخشینی دیاری و خواردن لە بۆنە جیاوازەکاندا.

بەرهەمی تایبەت بۆ شیرنی فرۆشی و کافێکان

پارمیدا جگە لە بەرهەمهێنانی ماددەی مەرەفی، کۆمەڵێک بەرهەمی هەمەچەشنینش بۆ شیرینی فرۆشی، کافێ شۆپەکان و ناوەندەکانی بەرهەمهێنانی دسێریش پێشکەش دەکات، لەوانە:

  • کرێم کاکاوی سەتڵی گونجاوە بۆ بەکارهێنانی شیرینی فرۆشییەکان و دروستکردنی نانی بەیانی
  • شۆکۆلاتەی تەختەیی پیشەیی بۆ ناوەندەکانی بەرهەمهێنانی شیرینی و شۆکۆلات
  • توانەوەی گونجاو بۆ بەکارهێنان لە دروستکردنی دسێر و خواردنەوە گەرمەکان
  • کوالیتی یەکسان بۆ پاراستنی تام و پێکهاتە لە پرۆسەی بەرهەمهێناندا

بەرفراوانکردنی بەردەوامی بەرهەمەکان

تیمی توێژینەوە و پەرەپێدانی پارمیدا بە بەردەوامی کار لەسەر باشترکردنی بەرهەمە هەبووەکان و پەرەپێدانی تامی نوێ دەکات. ئامانجمان دابینکردنی بەرهەمێکە کە جگە لە پاراستنی کوالیتی، سەلیقە و پێداویستییە جۆراوجۆرەکانی بەکارهێنەران دابین بکات.

پارمیدا بە پشتبەستن بە ئەزموون و کەرەستەی خاو و کوالیتی و گرنگیدان بە ستانداردەکانی بەرهەمهێنان، بەردەوامە لە درێژەدان بە ڕێگاکەی لە پیشەسازی شۆکۆلاتەدا و هەوڵ دەدات تامی ڕەسەنی کاکاو لە بەرهەمەکانیدا بپارێزێت.