شۆکۆلاتە بار

زانیاری سەرەکی

ڕوونکردنەوە

شۆکۆلاتە بار یەکێکە لە باوترین جۆرەکانی شوکولاتەی تۆخ، بە شێوەیەکی تەخت و یەکسان بەرهەم دەهێنرێت و ڕێژەیەکی بەرزی کاکاو تێدایە. بەهۆی کەمبوونەوەی ڕێژەی شەکر و زیاتر گرنگیدان بە تامی کاکاو، ئەم جۆرە شوکولاتەیە هەڵبژاردەیەکی بەناوبانگە بۆ ئەو کەسانەی کە تامی قووڵتر و پاکتریان پێ باشترە.

ناساندنی تەکنیکیی بەرهەم

شۆکۆلاتەباری تۆخ چۆن بەرهەمێکە؟

ئەم بەرهەمە لە شێوەی پارچەیەکی تەخت و بەزۆری چوارگۆشە بەرهەم دێت و کاکاو ڕۆڵێکی سەرەکی لە پێکهاتەکەیدا دەگێڕێت. تا ڕێژەی کاکاو لەم شوکولاتەیەدا زیاتر بێت، تاڵتر دەبێت و شیرینی کەمتر دەبێتەوە. هەر لەبەر ئەم هۆکارە ئەم بەرهەمە بە ڕێژەی جیاوازی کاکاو پێشکەش دەکرێت بۆ ئەوەی لەگەڵ سەلیقە جیاوازەکاندا بگونجێت.

جۆراوجۆریی ڕێژەی کاکاو لە بەرهە شۆکۆلاتەبارەکانی پارمیدا

پۆرتفۆلیۆی بەرهەمەکانی پارمیدا شۆکۆلاتەباری تۆخ لەخۆدەگرێت کە ڕێژەی جیاوازی کاکاویان تێدایە. ئەم هەمەچەشنییە وا دەکات هەم ئەوانەی تازە هۆگری شۆکۆلاتەی تۆخ بوون و هەم ئەوانەی تامی زۆر تاڵیان پێ باشترە بژاردەی گونجاو بۆ خۆیان بدۆزنەوە. بەزۆری شۆکۆلاتەبارەکان بە کێشی یەکسان پێشکەش دەکرێن، بەڵام جیاوازی سەرەکییان لە چڕی تام و ئاستی تاڵییەکەیانە.

کەرستەی خاو و تایبەتمەندییە خۆراکیەکان

بنەمای سەرەکی ئەم جۆرە شوکولاتەی تۆخە لە دانەوێڵەی کاکاو پێک دێت کە بە سادەیی و بەبێ زیادکردنی زۆر پرۆسێس دەکرێت بۆ شۆکۆلاتە. تەرکیزی ئەم جۆرە بەرهەمە بریتییە لەسەر پاراستنی تامی سروشتی کاکاوە. شۆکۆلاتەی تۆخ بە گشتی پێکهاتەی دژە ئۆکسانی تێدایە و شەکری کەمتری تێدایە بە بەراورد بە شۆکۆلاتەی شیرین، ئەمەش وایکردووە زۆر کەس وەک ژەمەخواردنێکی سووکی هاوسەنگتر هەڵیبژێرن.

مینی بارەکان؛ فۆرمێکی جیاوازی شۆکۆلاتەی تۆخ

شانبەشابت ئەم بەرهەمە کلاسیکە، مینی باری تۆخ و فندقیش دەکەونە ئەم پۆلەوە. ئەم بەرهەمانە بە قەبارەی بچووکتر و لە هەندێک مۆدێلدا بە زیادکردنی ناوکی فندق، ئەزموونێکی جیاواز لە شوکولاتەی تۆخ پێشکەش دەکەن و زۆرێک لە کەسەکان وەکوو ژەمە خواردنی سووک یان جۆراوجۆری تام هەڵیاندەبژێرن.

پێشنیاری هەلومەرجی هەڵگرتن

بۆ پاراستنی پێکهاتە و تامی شۆکۆلاتە، دۆخی هەڵگرتن زۆر گرنگە. هەلومەرجی هەڵگرتنی ئەم بەرهەمە بریتییە لە:

  • پلەی گەرمیی گونجاو: نزیکەی 15 بۆ 18 پلەی سیلیزی
  • شوێنی وشک و دوور لە شێ
  • دوور لە تیشکی راستەوخۆی هەتاو
  • هەڵگرتن لە پاکەتی سەرەکی خۆدی بەرهەمەکە یان دەفری دەرکەدار

ڕەچاوکردنی ئەم خاڵانە یارمەتیدەرە بۆ پاراستنی کوالیتیی سەرەکی شۆکۆلاتەکە و وا دەکات و تام و سیمای نەگۆڕێت. شۆکۆلاتەی تۆخی پارمیدا بەرهەمێکی سادە، یەکپارچە و لەسەر بنەمای تای کاکاوە کە لە ڕێژەی کاکاوی جیاوازدا پێشکەش دەکرێن. ئەم تایبەتمەندییانە وایان کردووە شۆکۆلاتەبارە تۆخەکان هەم بۆ بەکارهێنانی ڕۆژانە و هەم بۆ ئەو کەسانەی وا حەزیان لە تامی ڕاستەقینەی شۆکۆلاتەیە، بژاردەیەکی ناسراو بێت. 

بەرهەمە هاوشێوەکان

بینینی هەموو بەرهەمەکان
شۆکۆلاتەی پارمیدا logo

دەربارەی بزنسەکە

شۆکۆلاتەی پارمیدا

ناونیشان:
  • نووسینگەی سەرەکی: ئێران، تاران، پاسداران، شەقامی پایدار فەرد، ژمارەی ٧، نهۆمی ٥، یەکەی ١٠
  • ناونیشانی کارگە: ئێران، پرێزگای سمنان، شارۆچکەی گەرمسار، پارکی پیشەسازی ئەیوانەکی، شەقامی پەژووهێش ٣
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

پارمیدا؛ تاموچێژی ڕاستەقینەی شۆکۆلاتە

براندی پارمیدا، کە لقێکی کۆمپانیای کیان شۆکۆلاتەی کیمیایە، لە ساڵی ١٩٩٨ەوە دەستی بە کار کردووە و گرنگی بە بەرهەمهێنانی شۆکۆلاتەی تاڵ دەدات. هەر لە سەرەتاوە هەوڵەکانمان ئەوە بووە کە بەرهەمێک بە تامی ڕاستەقینەی کاکاو و کوالیتیی متمانەپێکراو بەرهەم بهێنین. ئەزموونی زیاتر لە دوو دەیە لە پیشەسازی شۆکۆلاتە وای کردووە پارمیدا ببێت بە براندێکی ناسراو لە بازاڕە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکاندا.

کوالیتییەک کە لە کەرستەی خاوەوە دەست پێ دەکات!

  • بەکارهێنانی دانەوێڵەی کاکاو هەڵبژێردراو بۆ پاراستنی بۆن و تامی سروشتی شۆکۆلاتە
  • بەکارنەهێنانی ڕەنگی دەستکرد و جەوهەری کیمیایی و مادەی پارێزەری ناپێویست
  • کۆنترۆڵی کوالیتی بەردەوام بە درێژایی هەموو قۆناغەکانی بەرهەمهێنان و پاکەتکردن
  • پەرەپێدانی بەرهەمەکان بەگوێرەی سەلیقەی بەکاربەرانی ئێرانی و نێودەوڵەتی

فرەچەشنی بەرهەمەکان بۆ هەموو سەروسەلیقەیەک

پۆرتفۆلیۆی بەرهەمەکانی پارمیدا چەندین جۆری شوکولاتەی تاڵ و دراگی شۆکۆلاتە و شوکولاتەی بەیانیان و بەرهەمی دیاری لەخۆدەگرێت. هەروەها هەندێک بەرهەم بە دیزاینی فەنتازی و پاکەتکردنی جۆراوجۆر پێشکەش دەکرێن، کە گونجاون بۆ منداڵان و بەخشینی دیاری و خواردن لە بۆنە جیاوازەکاندا.

بەرهەمی تایبەت بۆ شیرنی فرۆشی و کافێکان

پارمیدا جگە لە بەرهەمهێنانی ماددەی مەرەفی، کۆمەڵێک بەرهەمی هەمەچەشنینش بۆ شیرینی فرۆشی، کافێ شۆپەکان و ناوەندەکانی بەرهەمهێنانی دسێریش پێشکەش دەکات، لەوانە:

  • کرێم کاکاوی سەتڵی گونجاوە بۆ بەکارهێنانی شیرینی فرۆشییەکان و دروستکردنی نانی بەیانی
  • شۆکۆلاتەی تەختەیی پیشەیی بۆ ناوەندەکانی بەرهەمهێنانی شیرینی و شۆکۆلات
  • توانەوەی گونجاو بۆ بەکارهێنان لە دروستکردنی دسێر و خواردنەوە گەرمەکان
  • کوالیتی یەکسان بۆ پاراستنی تام و پێکهاتە لە پرۆسەی بەرهەمهێناندا

بەرفراوانکردنی بەردەوامی بەرهەمەکان

تیمی توێژینەوە و پەرەپێدانی پارمیدا بە بەردەوامی کار لەسەر باشترکردنی بەرهەمە هەبووەکان و پەرەپێدانی تامی نوێ دەکات. ئامانجمان دابینکردنی بەرهەمێکە کە جگە لە پاراستنی کوالیتی، سەلیقە و پێداویستییە جۆراوجۆرەکانی بەکارهێنەران دابین بکات.

پارمیدا بە پشتبەستن بە ئەزموون و کەرەستەی خاو و کوالیتی و گرنگیدان بە ستانداردەکانی بەرهەمهێنان، بەردەوامە لە درێژەدان بە ڕێگاکەی لە پیشەسازی شۆکۆلاتەدا و هەوڵ دەدات تامی ڕەسەنی کاکاو لە بەرهەمەکانیدا بپارێزێت.