ئەم یەکەیە لە ڕووبەری ١٣ هەزار مەتری چوارگۆشەدا چالاکی هەیە و بەردەوام بە کەڵکوەرگرتن لە ئامێرە مۆدێرنەکانی ئەوروپی و ئامێری تاقیگەیی پێشکەوتوو کوالیتیی ڕیشاڵ و بەرهەمەکان کۆنتڕۆڵ دەکات.
بە پشتبەستن بە هێزی مرۆیی پسپۆڕ، توانای بەرهەمهێنانی ڕۆژانەی ئەم بەشە دەگاتە ٤٢ تۆن لە جۆرەکانی داو بە ستانداردی جیهانی.
یەکەی ڕستنی کارگەی قوماشی خۆی، وەکوو یەکێک لە بەشە سەرەکییەکانی بەرهەمهێنان، لە ڕووبەری ١٣ هەزار مەتر چوارگۆشەدا چالاکی هەیە. ئەم بەشە بە کەڵکوەرگرتن لە ئامێری مۆدێرنی ئەوروپی و سیستەمی وردی کۆنترۆڵکردنی کوالیتی تاقیگەیی، هەر لە قۆناغی پشکنینی ڕیشاڵ تاوەکوو بەرهەمهێنانی کۆتایی داو، هەموو پڕۆسەکان لەژێر چاودێریی وردی تەکنیکیدا ئەنجام دەدات.
لەم یەکەیەدا بە تێکەڵکردنی تەکنەلۆژیای مۆدێرن و ئەزموونی پسپۆڕان و هەڵبژاردنی وردی کەرەستەی خاو، جۆرە جیاوازەکانی داوی و دەزووی کوالیتی بەرز بەپێی ستانداردە جیهانییەکان بەرهەم دەهێنرێن. توانای بەرهەمهێنانی ڕۆژانەی ئەم بەشە دەگاتە ٤٢ تەن داو بە مۆدێل و تێکەڵەی جۆراوجۆر.
کارگەی بەرهەمهێنانی قوماشی خۆی توانای بەرهەمهێنانی بەرفراوانی هەموو جۆرە داوێک بۆ بەکارهێنانی جۆراوجۆری قوماش و جلوبەرگی هەیە، لەوانە:
دوای بەرهەمهێنان لە یەکەی ڕستندا، داوەکان دەگوازرێنەوە بۆ بەشی بۆیاخکردنی کارگەکە. لەم بەشەدا بە کەڵکوەرگرتن لە ئامێری باش و تەکنەلۆجیای بۆیاخکردنی مۆدێرن، هەر جۆرەداوێک بە ڕەنگی خوازراو بە پێی داواکاری کڕیار بۆیاخ دەکرێت، بە بەرزترین کوالێتی و سەقامگیری ڕەنگەکان.
پابەندبوونی توند بە ستانداردە نێودەوڵەتییەکان لە پرۆسەی بۆیاخکردندا وایکردووە بەرهەمە کۆتاییەکانی کارگەی قوماشی خۆی لە ڕووی درەوشاوەیی و مانەوەی ڕەنگ و نەرمی پێکهاتەدا لە ئاستی کێبڕکێی جیهانیدا بێت. پاش پرۆسەی بۆیاخکردن و کۆنترۆڵکردنی کوالیتی کۆتایی، داوی بەرهەمهێنراو ئامادەیە بۆ ناردن بۆ کڕیارانی ناوخۆیی و بۆ هەناردەکردن.
هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نیە

کارگەکانی بەرهەمهێنانی قوماشی خۆی
کارگەکانی بەرهەمهێنانی قوماشی خۆی (کۆمپانیای پشکی گشتی) لە ساڵی ١٩٨٤ بە وەبەرهێنانی بانکی سەنعەت و مەعدەن (صنعت و معدن)، لە دڵی یەکێک لە ناوەندە پیشەسازییە گرنگەکانی باکووری ڕۆژئاوای ئێران دامەزراوە. ئامانج لە دامەزراندنی ئەم کۆمەڵگە کامڵە، بەرهەمهێنانی قوماش بە توانای بەرهەمهێنانی ساڵانە ٤٣٠٠ تۆن داو و پتر لە ١٠ ملیۆن مەتر قوماشی تەواو (جل و جینز، کراس و هتد) و ڕەخساندنی هەلی کار بۆ نزیکەی هەزار کرێکاری لێهاتوو بوو.
هەڵکەوتەی جوگرافیای ئەم کارگەیە یەکێکە لە سوودە ستراتیژییەکانی. کارگەی قوماشی خۆی نزیکەی ١٥٠ کیلۆمەتر لە ناوەندی پارێزگاکانی ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵاتی ئازەربایجانەوە دوورە و لە کەمتر لە دوو کاتژمێردا بە ئۆتۆمبێل دەتوانیت بگەیت بەو شارە. جگە لەوەش گەیشتن لە ڕێگەی وشکانی یان بە فڕۆکە لە تارانەوە لە ڕێگەی تەورێز و ورمێیەوە کەمتر لە چوار کاتژمێر دەخایەنێت.
نزیکبوونی کارگەکە لە سنوورە نێودەوڵەتییەکان، ڕێڕەوی هەناردەکردنی بە شێوەیەکی بەرچاو ئاسان کردووەتەوە:
ئەم هەڵکەوتە جوگرافییە نایابە وای کردووە کە کارگەی بەرهەمهێنانی قوماشی خۆی ببێت بە یەکێک لە ئەکتەرە گرنگەکانی هەناردەکردنی قوماش وداوی ئێران بۆ وڵاتانی دراوسێ.
لە ساڵانی نەوەدەکاندا، بە ڕاکێشانی ٣٤ ملیۆن فاینانسی دارایی دراوی بیانی، کۆمەڵێک لە پێشکەوتووترین ئامێرەکانی ڕستن و چنین لە براندە بەناوبانگەکانی سویسری و ئەڵمانی کڕدرا و هاوردەی وڵاتی ئێران کرا. پرۆسەی گواستنەوە و وەرگرتن و دانانی ئەم ئامێرانە لە ساڵی ١٩٩٢ە دەستی پێ کردووە و لە ساڵی ١٩٩٤ تەواو بووە؛ دواتر بەرهەمهێنانی تاقیکاری دەستی پێ کرا و پاشان بەرهەمهێنانی بەکۆمەڵ. بەشی خوری ڕستن لە تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٩٤ بە فەرمی دەستی بە چالاکییەکانی کرد و لە مانگی ئەیلولی ساڵی ١٩٩٥ بە شێوەیەکی فەرمی بە ئامادەبوونی ئایەتوڵڵا هاشمی ڕەفسەنجانی سەرۆکی ئەوکاتە خرایە کار. هەروەها له درێژه ی پڕۆسه ی گەشەپێدان، به کڕینی 180 ئامێری چنین له کارگه ی غه دیر، بەشێ چنینیش لە ساڵی ١٩٩٧ کرایەوە و به خولی بەرهەمهێنان زیاد کرا.
توێژینەوە و جێبەجێکردنی پڕۆژەی بەرهەمهێنانی قوماشی جینز لە ساڵی ١٩٩٨ دەستی پێکرد و لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٠٢ کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، لەم پڕۆژەیەدا پێشکەوتووترین ئامێری ئەوروپی لە براندە پێشەنگەکانی وەک:
دانرا و خرایە کار. ئەم پڕۆژەیە بە خاڵێکی وەرچەرخان دادەنرێت لە پەرەپێدانی بەرهەمەکانی کارگەکە و هەبوونی جددیتری لە بازاڕەکانی هەناردەکردندا.
لە بەشی ئامادەکردنی چنین، کۆمەڵێک ئامێری چلەپێچی بەخشی و سیستەمی قەبارەدانانی دروستکراوی ئەڵمانیا کاردەکەن، کە ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕن لە ئامادەکردنی داوەکان بۆ پرۆسەی چنین. هەروەها دانانی ئامێرێکی پێشکەوتووی قەبارەدانان، کە لە ساڵی ٢٠٠٨ لە ئەڵمانیا دروستکراوە، لە ئارادایە و لەگەڵ خستنە ڕێی ئەو ئامێرە توانا و وردبینیی ئەم بەشە بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکات. لە تەنیشت ئەم ئامێرانەوە، یەکەی ئیندیگۆش بە کەڵکوەرگرتن لە تەکنەلۆژیای مۆدێرن بۆ بۆیاخکردن، توانای بەرهەمهێنانی قوماشی جینز بە ڕەنگی جۆراوجۆر، بەتایبەتی ڕەنگی شین و ڕەشی فەراهەم کردووە؛ ئەو قوماشانەی کە توانای کێبڕکێیان لەگەڵ نمونە نێودەوڵەتییەکان هەیە لە ڕووی کوالیتی و مانەوەی ڕەنگ و پێکهاتە، و پێگەی بەرهەمی ناوخۆیی لە پیشەسازی قوماشدا باشتر کردووە.
کارگەی بەرهەمهێنانی قوماشی خۆی نەک تەنیا هەر وەک یەکێک لە گەورەترین یەکە پیشەسازییەکانی باکووری ڕۆژئاوای وڵات ناسراوە، بەڵکو ڕۆڵی سەرەکی لە گەشەپێدانی ئابووریی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا و ناوچەی خۆی بینیوە. ئەم دامەزراوەیە هەر لە سەرەتای دامەزراندنیەوە، بە ڕەخساندنی هەلی کارێکی ڕاستەوخۆ بۆ سەدان کرێکاری پسپۆڕ و دامەزراندنی ناڕاستەوخۆ بۆ سەدان کەس لە بوارەکانی گواستنەوە، دابینکردنی کەرەستەی خاو، خزمەتگوزاری تەکنیکی و بازرگانی، ڕۆڵێکی بێهاوتای لە گەشەپێدانی بەردەوامی هەرێمدا بینیوە .
بە پشتبەستن بە تەکنۆلۆژیای مۆدێرنی ئەوروپی و ئەزموونی دەیان ساڵەی پیشەسازی، کارگەکە توانیویەتی پێگەی خۆی وەک یەکێک لە جێی متمانەترین دابینکەرانی قوماشی کوالێتی بەرز لە بازاڕەکانی ناوخۆ و دەرەوەدا جێگیر بکات. هەناردەکردنی بەردەوامی بەرهەمەکان بۆ وڵاتانێک وەکوو تورکیا، ئەرمینیا، عێراق و ڕووسیا، توانای کێبڕکێی بەرزی ئەم دامەزراوەیە لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا نیشان دەدات. جگە لەوەش، کارگەی بەرهەمهێنانی قوماشی خۆی، بە هاوکاری زانکۆ و ناوەندە تەکنیکییەکانی ناوچەکە، وەک یەکەیەکی پیشەسازیی دایک، ڕۆڵێکی کاریگەر دەگێڕێت لە ڕاهێنانی هێزی مرۆییی لێهاتوو و بەرزکردنەوەی ئاستی زانیاری تەکنیکی پیشەسازی قوماشی وڵات.