سێتی نووستنی نۆیان

زانیاری سەرەکی

ڕوونکردنەوە

  • قوماشی تێدیی نەهال
  • کەرستەی هەیکەل MDFی کوالیتی‌بەرز
  • توخمی قاچەکان داری نارەوەن
  • هەمەچەشنی لە هەڵبژاردنی رەنگی قوماش

گەره‌نتی و خزمه‌تگوزارییه‌کانی دوای فرۆشتن

ماوەی گەرەنتی: دوو ساڵ

ناساندنی تەکنیکیی بەرهەم

سێتی نووستنی نۆیان لە کۆمەڵەی تایبەت و مۆدێرنی نۆیان چووب، بە دیزاینێکی سادە، بەکارهێنانی قوماشی تێدیی نەهال و کەرستەی کوالیتی‌بەرز، دیمەنێکی گەرم و تایبەت بە ژووری نووستنەکەتان دەبەخشێت. ئەم تەختەخەوە بە تێکەڵەی ڕەنگی هەمەچەشن، چستێری ناسک و قاچی دارینی خۆشتراش، بژاردەیەکی ئایدیالە بۆ ئەو کەسانەی هۆگری دیزاینی مۆدێرن و تایبەتکراون.

سێتەکە پێک هاتووە لە تەختەخەو و ئاوێنە و کەنتۆر؛

بۆ دروستکردنی هەیکەلی تەختەکە کەڵک لە MDFی کوالیتی‌بەرز وەرگیراوە و قاچەکانی لە داری نارەوەنی سروشتی دروست کراون کە جگە لە جوانی، مانەوە و پتەوییەکی باشی پێ دەبەخشن . قوماشی تێدیی نەهال بە چنینێکی نەرم و ناسک، هەستێکی ئاسوودە و لووکس بە فەزاکەتان دەبەخشێت. هەروەها دەتوانرێت بە پێ سەلیقە و دیکۆری ژوورەکەتان ڕەنگی قوماشەکە هەڵبژێردرێت.

دەتوانرێت ئەم مۆدێل تەختەخەوە لە قەبارەی جیاوازدا داوا بکرێت:

  • سایزی ٩٠
  • سایزی ١٢٠
  • سایزی ١٦٠
  • سایزی ١٨٠

 

بەرهەمە هاوشێوەکان

بینینی هەموو بەرهەمەکان
هیلدا چووب logo

دەربارەی بزنسەکە

هیلدا چووب

ناونیشان:
  • لقی سەرەکی: ئێران. خوراسانی ڕەزەوی. مەشهەد، لەنێوان بلواری وەکێڵ ئاباد ٢٧ و ٢٩
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

هیلداچووب پتر لە ٨ ساڵە بە بڕوایەکی ڕوونەوە چالاکی دەکات:
ئارامیی ڕاستەقینە لە ماڵەوە دەست پێ دەکات و ئەرکی ئێمە ئەوەیە کە ئەم ئارامییە لە ڕێگەی کوالیتی، جوانی و ڕەسەنایەتییەوە بئافرێنین؛ لە سەرەتای ڕێگەکەماندا هەوڵمان داوە تاوەکوو ستانداردێکی نوێ لە پیشەسازیی مۆبڵ و ژووری نووستنی ئێران پێشکەش بکەین؛ ستانداردێک کە پشتی بەستووە بە سێ بنەمای بناغەیی: 

  • باشترین کەرستەی خاو
  • تەکنەلۆژیای مۆدێرن
  • شارەزایی مرۆیی

ڕاوێژکاریی پسپۆڕانەی دیکۆرات

هیلداچووب تەنیا وەکوو بەرهەمهێنەرێک کار ناکات؛
ئێمە بە پێشکەشکردنی ڕاوێژکاریی پسپۆڕانەی دیزاین بۆ خانووەکان، هۆتیلەکان و پڕۆژەکانی بیناسازی یارمەتیی کڕیارانمان دەدەین تاوەکووبە پێ ستایل و شوین و سەروسەلیقەی خۆیان باشترین هەڵبژاردنیان هەبێت.

بەردەستکردنی نوێترین مۆدێلەکانی مۆبڵ و سێتی ژووری نووستن

ئێمە بەردەوام خەریکی نوێکردنەوەی بەرهەمەکانین و نوێترین مۆدێلەکانی مۆبڵ، سێتی ژووری نووستن و کەلوپەلی دارین بە پێ ترێندەکانی ڕۆژی دنیا دیزاین دەکەین و بەرهەمیان دەهێنین. 

ناردن بۆ سەرتاسەری ئێران و وڵاتانی دراوسێ

هیلداچووب بە تۆڕێکی گواستنەوە و گەیاندنی پڕۆفیشناڵ،
بەرهەمەکانی خۆی بە سەرانسەری ئێران و هەروەها وڵاتانی دراوسێ هەناردە دەکات تاوەکوو ئەزموونی کوالیتیی ئێرانی بۆ کڕیارانی، سنوورەکان ببەزێنێت.