مۆبڵی میلۆ یەکێکە لە تایبەتترین و جیاوازترین مۆدێلەکانی ناو کۆمەڵەی هیلداچووب. ئەم مۆبڵە بە دیزاینی پازڵی و دانانی مۆدێرن، بۆ ئەو کەسانەی دیزاین کراوە کە هەم گرنگی بە جوانی دەدەن و هەم کارایی گرنگە بۆیان.
ستراکچەری ئەم مۆبڵە لە داری ڕووسی کوالیتیبەرز دروست کراوە کە مانەوە و قایمییەکی ناوازەی هەیە. بۆ بەشی دانیشتن کەڵک لە ئیسفەنجی ٣٥ کیلۆیی یۆرولووکس وەرگیراوە تاوەکوو ئەوپەڕی ئاسوودەیی بۆ کاتی دانیشتن یان نووستن فەراهەم بکات.
مۆبڵی میلۆ تایبەتمەندیی گۆڕان بۆ تەختەخەوی هەیە و بۆ خانووەکانی ئەم سەردەمە کە بە دوای بەکارهێنانی چەند مەبەستی لە فەزان، بژاردەیەکی زۆر نایابە. قوماشی بەکارهێنراو تێیدا لە جۆری تێدی ئێلوایە کە هەم نەرمە و هەم دیمەنێکی گەرم بە دیکۆرات دەدات؛ هەروەها ئێوە دەتوانن ڕەنگی قوماش و هەیکەلی مۆبڵەکە بە تەواوی بە پێ سەروسەلیقەی خۆتان هەڵبژێرن تاوەکوو بە تەواوی لەگەڵ کەشی ناوەوەی ماڵەکەتان تەنسیق بکرێت.

هیلدا چووب
هیلداچووب پتر لە ٨ ساڵە بە بڕوایەکی ڕوونەوە چالاکی دەکات:
ئارامیی ڕاستەقینە لە ماڵەوە دەست پێ دەکات و ئەرکی ئێمە ئەوەیە کە ئەم ئارامییە لە ڕێگەی کوالیتی، جوانی و ڕەسەنایەتییەوە بئافرێنین؛ لە سەرەتای ڕێگەکەماندا هەوڵمان داوە تاوەکوو ستانداردێکی نوێ لە پیشەسازیی مۆبڵ و ژووری نووستنی ئێران پێشکەش بکەین؛ ستانداردێک کە پشتی بەستووە بە سێ بنەمای بناغەیی:
هیلداچووب تەنیا وەکوو بەرهەمهێنەرێک کار ناکات؛
ئێمە بە پێشکەشکردنی ڕاوێژکاریی پسپۆڕانەی دیزاین بۆ خانووەکان، هۆتیلەکان و پڕۆژەکانی بیناسازی یارمەتیی کڕیارانمان دەدەین تاوەکووبە پێ ستایل و شوین و سەروسەلیقەی خۆیان باشترین هەڵبژاردنیان هەبێت.
ئێمە بەردەوام خەریکی نوێکردنەوەی بەرهەمەکانین و نوێترین مۆدێلەکانی مۆبڵ، سێتی ژووری نووستن و کەلوپەلی دارین بە پێ ترێندەکانی ڕۆژی دنیا دیزاین دەکەین و بەرهەمیان دەهێنین.
هیلداچووب بە تۆڕێکی گواستنەوە و گەیاندنی پڕۆفیشناڵ،
بەرهەمەکانی خۆی بە سەرانسەری ئێران و هەروەها وڵاتانی دراوسێ هەناردە دەکات تاوەکوو ئەزموونی کوالیتیی ئێرانی بۆ کڕیارانی، سنوورەکان ببەزێنێت.