بۆ کۆمەڵێک بەرهەم وەکوو شیرینی و نوقڵ، ڕواڵەتی سەرنجڕاکێش هێندەی کوالیتیی پاکەتکردن گرنگە. پاکەتەکانی ئێمە بە کەڵکوەرگرتن لە مەقەبای بەرگەگر و چاپی سەرنجڕاکێش، هەم بە باشی بەرهەمەکانتان دەپارێزن و هەم لە بەر جامخانەی دووکانەکاندا بە جوانترین شێوە خۆیان دەنوێنن.
پاکەتەکانی قاوەی سەفەریی فابیاب بە دیزاینێکی سووک و ئەرگونۆمی دروستکراوە بۆ ئەوەی هەڵگرتنی چەندین کوپ قاوە لەکاتی ڕۆشتندا زۆر ئاسان و سەلامەت بێت. توخمی بەرگەگر و دەسکی قایم و توانای چاپکردنی تایبەت، ئەم پاکێجە دەکاتە هەڵبژاردەیەکی باش بۆ کۆفی شوپەکان و خزمەتگوزارییەکانی بردنە دەرەوە.
پاکەتەکردنی دەرمانی مارکەی فابیاب بەپێی بەرزترین ستانداردی سەلامەتی و پاکوخاوێنی جیهانی دیزاین کراوە و بژاردەیەکی گونجاوە بۆ دەرزی و دەرمانی شل و بەرهەمە پزیشکییە هەستیارەکان بۆ بەکارهێنان لە پیشەسازییەکانی دەرمان و ناوەندەکانی چاودێری تەندروستی.
پاکەتە مۆدێرن و جوانەکانی ئێمە بۆ هەموو جۆرە بەهاراتێک، بە شێوازێک دیزاین کراون تاوەکوو تام و بۆنی بێهاوتای ئەو بەهاراتە تا کاتی بەکارهینان، تازە و دەستنەخواردوو بهێڵنەوە. ئەم بەرهەمە، بژاردەیەکی گونجاوە بۆ براندەکانی بەرهەمهێنانی بەهارات، فرۆشگا زنجیرەییەکان و ئەو هەناردەکارانەی وا دەیانەوێت بەرهەمەکەیان بە باشترین کوالیتی و ڕواڵەتێکی پڕۆفیشناڵ بخەنە بازاڕەوە.