فایبیاب کۆمپانیایەکی سەربەخۆ و پێشەنگە لە بواری خزمەتگوزاریی پیشەسازی، تەکنیکی و ڕاوێژکاریدا کە لە ساڵی ٢٠١٥ەوە لە سەر زەوییەک بە ڕووبەری ٣٥٠٠ مەتری چوارگۆشە دەستی بە کار کردووە و هەر لە دەسپێکەوە، لە بازاڕی کاغەز و پاکەتکردنی عێراقدا پێگەیەکی تایبەتی بەدەست هێناوە. ئێمە بە سوود وەرگرتن لە تەکنەلۆژیای سەردەمیانە، لە بەرهەمهێنانی سندووقی مەقەبایی شەپۆلدار و مەقەبای چاپی ئۆفسێت، کوالیتی و وردبینیی تەکنیکیمان لە ئاستێکی بەرزدا پاراستووە بۆ ئەوەی پێداویستییە جۆراوجۆرەکان لە بواری گواستنەوە، پاراستن و پاکەتکردنی بەرهەمەکان دابین بکەین.
لە فایبیابدا داهێنان بەتەنیا دروشمێک نییە؛ بەڵکوو ئەنجامی چالاکی و ماندووبوونەکانی ئێمەیە. گرووپەکەمان بۆ گەیشتن بە باشترین بەرهەم و باشترین کوالیتی، هەمیشە هەوڵی گەشەپێدانی ئەم چالاکییانەی خوارەوە داوە:
تیمی پسپۆڕمان بەردەوام کار لەسەر دابینکردنی دیزاینی داهێنەرانە و کارا دەکات بۆ پاکەتکردنی بەرهەمەکانتان، بەجۆرێک کە هەر پاکەتێک ڕەنگدانەوەی کوالێتی براندەکەتان بێت.
مەقەبای شەپۆلاوی وەک توخمێکی سەرەکی لە زنجیرەی دابینکردندا، ڕۆڵێکی گرنگ لە پاراستن و گواستنەوەی کاڵاکاندا دەگێڕێت. ئێمە لە کارگەی فابیابدا، بۆ هەموو پیشەسازییەک ، لە کشتوکاڵەوە بگرە تا بەرهەمی پیشەسازی و بەکارهێنان، چارەسەری پاکەتکردنی سەقامگیر و سەلامەت و هەرزان دابین دەکەین. ئامانجمان ئەوەیە کە بەرهەمەکانتان هەر لە قۆناغی بەرهەمهێنانەوە تا گەیشتن بە دەستی کڕیار، لە باشترین دۆخدا بمێنێتەوە. ئێمە پابەندین بەوەی کە بە زانستی تەکنیکیی قووڵ، ئەزموونی بەرفراوانی بەرهەمهێنان و تێگەیشتنی ورد لە پێداویستییەکانی بازار، بەردەوام لە تەنیشت کڕیارەکانمانەوە و بین وا بکەین پڕۆسەی بەرهەمهێنانیان خێرا و ورد و هەرزان بێت.
ئێمە لە فابیابدا هەوڵ دەدەین لە ڕێگەی بەرهەمهێنان و پەرەپێدانی چەندین جۆری سندوقی و زەرفی مەقەبایی کە لە کرافت و فلوت و تێستلاینەر دروستکراون، پاکەتکردنێکی قایم و کارا و جوان بۆ بەرهەمە خۆراکی و پیشەسازی و مەسرەفییەکان پێشکەش بکەین. ئامانجمان دابینکردنی پێداویستییەکانی کڕیارانە لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات و پێشکەشکردنی ڕێکاری باش بۆ پاراستنی بەرهەم لە هەموو قۆناغەکانی گواستنەوە و هەڵگرتن و فرۆش بە باشترین شێوە.
ستافەکەمان لە فابیابدا، ئامانجیەتی ببێت بە براندێکی پێشەنگ لە بواری بەرهەمهێنانی پاکەتی شەپۆلاوی و چاپی ئۆفسێتی کوالیتیبەرز. ئێمە کۆمەڵێک پاکەت بەرهەم دەهێنین کە تێکەڵەیەک لە قایمی و جوانی و هەستی متمانە بۆ کڕیارانمان دروست بکەن؛ ئەوەی ئێمە لە هەمووان جیا دەکاتەوە بریتییە لە:
ئەنجام: لە کۆمەڵەی فابیابدا، ئێمە لە بڕوایەداین کە پاکەتکردن تەنیا پۆششێک نییە؛ بەڵکوو بەشێکی گرنگە لە ناسنامەی براندەکەتان. هەر بۆیە، بە تێکەڵکردنی داهێنان، پسپۆڕی و ستانداردە جیهانییەکان، کۆمەڵێک بەرهەم دەئافرێنین کە نەک تەنیا کەلوپەلەکانتان دەپارێزن، بەڵکوو بە باشترین شێوە لە بازاڕە جیهانییەکاندا دەیانناسێنن.
ئێمە بە کەڵکوەرگرتن لە کەرستەی خاوی کوالیتیبەرز و ڕێکاری ژیرانەی پاکەتکردن، سەلامەتی کەرستە و کوالیتیی ئەزموونی کۆتایی گەرەنتی دەکەین. ئامادەبوونی چالاکانە لە کارگەکان و سەنتەرەکانی بەرهەمهێنان و توێژینەو...
ئێمە وەکوو کۆمپانیای فایباب ڕێک بە پێ پێداویستییەکانی ئێوە دیزان و پاکەتکردنەکان ئەنجام دەدەین بۆ ئەوەی بەرهەمەکەتان سەرنجڕاکێشتر و ئامادەی چوونە ناو بازاڕەوە بێت. لە بیرۆکەوە تا جێبەجێکردن، لە هەموو قۆناغەکاندا لە تەنیشتانەوەیەن!
ئێمە بۆ ئەوەی بەرهەمەکانت بە سەلامەتی و بە شێوەیەکی دروست و لە کاتی خۆیدا بگات به دەستی کڕیارەکانت و کارەکەت بەبێ پچڕان بەردەوام بێت، پرۆسەی گەیاندن و پاکەتکردن بە وردی و بە ڕێکوپێکی بەڕێوە دەبەین&n...