پاکەتکردنی بەهارات

زانیاری سەرەکی

ڕوونکردنەوە

پاکەتە مۆدێرن و جوانەکانی ئێمە بۆ هەموو جۆرە بەهاراتێک، بە شێوازێک دیزاین کراون تاوەکوو تام و بۆنی بێ‌هاوتای ئەو بەهاراتە تا کاتی بەکارهینان، تازە و دەستنەخواردوو بهێڵنەوە. ئەم بەرهەمە، بژاردەیەکی گونجاوە بۆ براندەکانی بەرهەمهێنانی بەهارات، فرۆشگا زنجیرەییەکان و ئەو هەناردەکارانەی وا دەیانەوێت بەرهەمەکەیان بە باشترین کوالیتی و ڕواڵەتێکی پڕۆفیشناڵ بخەنە بازاڕەوە. 

ناساندنی تەکنیکیی بەرهەم

پاکەتەکانی بەهاراتی کۆمپانیای فابیاب بە دیزاینی سەرنجڕاکێش و پێکهاتەی بەرگەگری خۆی، ڕێکارێکی پیشەیی بۆ پاراستن و پێشکەشکردنی بەهارات لە هەلومەرجێکی تەندروست و سەلامەتدا دەستەبەر دەکەن. ئەم پاکەتانە لە کەرستەی کوالیتی‌بەرز بەرهەم هێنراون بۆ ئەوەی ڕێگە لە دزەکردنی شێ، رووناکی و هەوا بگرن و بۆن و تامی خۆشی بەهاراتەکە بۆ ماوەیەکی درێژخایەن بپارێزن. 

بژاردەیەکی گونجاو بۆ بەرهەمهێنەران و وردەفرۆشان

بە بەکارهێنانی پاکەتەکانی بەهاراتی فابیاب،  وا بکەن بەرهەمەکانتان لە هی ڕکابەرانتان جیاواز بێت و ناسنامەی براندەکەتان نمایش بکات. ئەم پاکەتانە دەرفەتی ئەوەتان پێ دەدات کە: 

  • دیزاین
  • ڕەنگ
  • لۆگۆ
  • گرافیکی تایبەتی

خۆتان لەسەریان چاپ بکەن؛ لە ئەنجامدا، بەرهەمێک بە ڕواڵەتێکی مۆدێرن، تەندروست و تەواو تایبەتتان دەبێت کە بە شێوەیەکی تایبەت بۆ بەرهەمهێنەرانی بەهارات، فرۆشگا زنجیرەییەکان و براندەکانی کەرستەی خۆراکی دیزاین کراوە. 

بەرهەمە هاوشێوەکان

بینینی هەموو بەرهەمەکان
فابیاب logo

دەربارەی بزنسەکە

فابیاب

ناونیشان:
  • نووسینگەی سەرەکی: عێراق، هەولێر، تاوەری بازەرگانیی ئیمپایر T3، نهۆمی ١١، نووسینگەی ٧
  • ناونیشانی کارگە: عێراق، هەولێر، جادەی مەخموور
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

ئێمە کێین؟ 

فایبیاب کۆمپانیایەکی سەربەخۆ و پێشەنگە لە بواری خزمەتگوزاریی پیشەسازی، تەکنیکی و ڕاوێژکاریدا کە لە ساڵی ٢٠١٥ەوە لە سەر زەوییەک بە ڕووبەری ٣٥٠٠ مەتری چوارگۆشە دەستی بە کار کردووە و هەر لە دەسپێکەوە، لە بازاڕی کاغەز و پاکەتکردنی عێراقدا پێگەیەکی تایبەتی بەدەست هێناوە. ئێمە بە سوود وەرگرتن لە تەکنەلۆژیای سەردەمیانە، لە بەرهەمهێنانی سندووقی مەقەبایی شەپۆلدار و مەقەبای چاپی ئۆفسێت، کوالیتی و وردبینیی تەکنیکیمان لە ئاستێکی بەرزدا پاراستووە بۆ ئەوەی پێداویستییە جۆراوجۆرەکان لە بواری گواستنەوە، پاراستن و پاکەتکردنی بەرهەمەکان دابین بکەین. 

ئێمە تەرکیزمان لەسەر داهێنان و کوالیتییە

لە فایبیابدا داهێنان بەتەنیا دروشمێک نییە؛ بەڵکوو ئەنجامی چالاکی و ماندووبوونەکانی ئێمەیە. گرووپەکەمان بۆ گەیشتن بە باشترین بەرهەم و باشترین کوالیتی، هەمیشە هەوڵی گەشەپێدانی ئەم چالاکییانەی خوارەوە داوە: 

  • باشترکردنی ڕێژەی بەرهەمهێنان
  • گەشەپێدانی تەکنەلۆژیای چاپی ئۆفسێت
  • گەشەپێدانی شارەزاییەکانی بڕینی قاڵب
  • پڕۆسەی لەزگەلێدان
  • کەڵکوەرگرتنی باشتر لە ڕیشاڵی مەقەبایی نایاب

تیمی پسپۆڕمان بەردەوام کار لەسەر دابینکردنی دیزاینی داهێنەرانە و کارا دەکات بۆ پاکەتکردنی بەرهەمەکانتان، بەجۆرێک کە هەر پاکەتێک ڕەنگدانەوەی کوالێتی براندەکەتان بێت.

ڕێکارەکانی پاکەتکردن

مەقەبای شەپۆلاوی وەک توخمێکی سەرەکی لە زنجیرەی دابینکردندا، ڕۆڵێکی گرنگ  لە پاراستن و گواستنەوەی کاڵاکاندا دەگێڕێت. ئێمە لە کارگەی فابیابدا، بۆ هەموو پیشەسازییەک ، لە کشتوکاڵەوە بگرە تا بەرهەمی پیشەسازی و بەکارهێنان، چارەسەری پاکەتکردنی سەقامگیر و سەلامەت و هەرزان دابین دەکەین. ئامانجمان ئەوەیە کە بەرهەمەکانتان هەر لە قۆناغی بەرهەمهێنانەوە تا گەیشتن بە دەستی کڕیار، لە باشترین دۆخدا بمێنێتەوە. ئێمە پابەندین بەوەی کە بە زانستی تەکنیکیی قووڵ، ئەزموونی بەرفراوانی بەرهەمهێنان و تێگەیشتنی ورد لە پێداویستییەکانی بازار، بەردەوام لە تەنیشت کڕیارەکانمانەوە و بین وا بکەین پڕۆسەی بەرهەمهێنانیان خێرا و ورد و هەرزان بێت. 

ئێمە لە فابیابدا هەوڵ دەدەین لە ڕێگەی بەرهەمهێنان و پەرەپێدانی چەندین جۆری سندوقی و زەرفی مەقەبایی کە لە کرافت و فلوت و تێستلاینەر دروستکراون، پاکەتکردنێکی قایم و کارا و جوان بۆ بەرهەمە خۆراکی و پیشەسازی و مەسرەفییەکان پێشکەش بکەین. ئامانجمان دابینکردنی پێداویستییەکانی کڕیارانە لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات و پێشکەشکردنی ڕێکاری باش بۆ پاراستنی بەرهەم لە هەموو قۆناغەکانی گواستنەوە و هەڵگرتن و فرۆش بە باشترین شێوە. 

بۆچی فابیاب؟

ستافەکەمان لە فابیابدا، ئامانجیەتی ببێت بە براندێکی پێشەنگ لە بواری بەرهەمهێنانی پاکەتی شەپۆلاوی و چاپی ئۆفسێتی کوالیتی‌بەرز. ئێمە کۆمەڵێک پاکەت بەرهەم دەهێنین کە تێکەڵەیەک لە قایمی و جوانی و هەستی متمانە بۆ کڕیارانمان دروست بکەن؛ ئەوەی ئێمە لە هەمووان جیا دەکاتەوە بریتییە لە: 

  • ئەزموون و شارەزایی تەکنیکیی باڵا: پشتوانەی ساڵانێکی زۆر چالاکی پیشەسازی لە بواری پاکەتکردن و چاپ.
  • گرنگیدان بە کوالیتی و کارایی: گەرنتی کردنی وردبینیی بەرهەمهێنان لە هەموو قۆناغەکانی دیزاین و بەرهەمهێنان. 
  • ڕێکاری تایبەت بۆ هەر پێداویستییەک: لە پاکەتکردنی مادە خۆراکییەکانەوە بگرە تا بەرهەم پیشەسازییەکان. 
  • ستافی پابەند و پیشەیی: لەگەڵتانین لە هەموو قۆناغەکاندا لە بیرۆکەوە تا جێبەجێکردن.

ئەنجام: لە کۆمەڵەی فابیابدا، ئێمە لە بڕوایەداین کە پاکەتکردن تەنیا پۆششێک نییە؛ بەڵکوو بەشێکی گرنگە لە ناسنامەی براندەکەتان. هەر بۆیە، بە تێکەڵکردنی داهێنان، پسپۆڕی و ستانداردە جیهانییەکان، کۆمەڵێک بەرهەم دەئافرێنین کە نەک تەنیا کەلوپەلەکانتان دەپارێزن، بەڵکوو بە باشترین شێوە لە بازاڕە جیهانییەکاندا دەیانناسێنن.