بیمەی تەمەن و پاشەکەوت

زانیاری سەرەکی

ڕوونکردنەوە

بیمەی تەمەن و پاشەکەوت: ئاسایشی دارایی ئەمڕۆ و سبەیت

بیمەی تەمەن و پاشەکەوت تێکەڵەیەکی هۆشمەندانە لە بەهرەمەندبوون لە بیمەی دڵنیایی و سەرمایەدانانە. ئەم بیمەیە، وێڕای گەرەنگتیکردنی لە پشتگیریی دارایی لە ئەگەری مردن یان ڕووداوی چاوەڕواننەکراو، دەرفەت دەڕەخسێنێت بۆ دانانی سەرمایە و پاشەکەوتی درێژخایەن بۆ داهاتووی خۆت و خێزانەکەت و ئارامیی مدارایی درێژخاتەنت بۆ گەرەنتی دەکات.

ناساندنی تەکنیکیی بەرهەم

بیمەی تەمەن و پاشەکەوت؛ پشتوانەی ئاسوودەیی و سەرمایەگوزاری بۆ سبەینێ 

بیمەی تەمەن و پاشەکەوت ئامرازێکی پیشەیی و هۆشمەندانەیە بۆ پاراستنی ژیان و سەرمایەکەت. ئەم بیمەیە  بە تەواوی  مردنی سروشتی و ڕووداوە چاوەڕواننەکراوەکان دەگرێتەوە و لەگەڵ ئەوەشدا ڕێگەت پێ دەدات سەرمایە و پاشەکەوتی درێژخایەن دروست بکەیت. بەم بیمەیە، دەتوانیت هەم لە ئاسایشی دارایی خێزانەکەت لە بارودۆخێکی چاوەڕواننەکراودا دڵنیا بیت و هەم سەرمایەیەک بۆ داهاتوو و پلانە درێژخایەنەکانت دروست بکەیت. 

سوودەکانی بیمەی تەمەن و پاشەکەوتکردن: 

  1. پاڵپشتی دارایی خێزان: لە ئەگەری مردن یان ڕووداوی نەخوازراو، بیمەی دڵنیایی قەرەبووی پێویست دەدات بە خێزان یان کەسانی پەیوەندیدار.
  2. پاشەکەوت و سەرمایەدانانی درێژخایەن: بەشێک لە پارەی بیمەکە بە شێوەیسەرمایەدانانی بەڕێوەبەریکراو کۆدەکرێتەوە و بەهای پارەکەت بە تێپەڕبوونی کات زیاد دەکات.
  3. ئاسایش و ئارامی دەروونی: هەبوونی  بیمە ی دڵنیایی و پاشەکەوتکردن هاوکات دەبێت بە هۆی ئارامی دەروونی و ئاسایشی دارایی بۆ تۆ و خێزانەکەت.
  4. نەرمی لە پلاندانانی داراییدا: خاوەن بیمەکە دەتوانێت بەم بیمەیە پلان دابنێت بۆ  ئامانجە درێژخایەنە داراییەکانی خۆی وەکوو خوێندنی مناڵەکان، کڕینی خانوو یان خانەنشینی.
  5. بەهێزکردنی کولتووری دارایی کەسی: ئەم بیمەیە هانی تاکەکان دەدات بۆ بیمەکردنی داهاتووی خۆیان و خێزانەکانیان لە ڕێگەی پلاندانانی دارایی ڕێکوپێکەوە.

بەکارهێنان و بوارەکانی بەکارهێنان:

بیمەی تەمەن و پاشەکەوتکردن گونجاوە بۆ ئەو کەسانەی گرنگی بە ئاسایشی دارایی خێزانەکەیان دەدەن، بەنیازن سەرمایە و پاشەکەوتی درێژخایەن بنیات بنێن و دەیانەوێت لە هەمان کاتدا ئەزموونی  بیمەی دڵنیایی و سەرمایەدانان بکەن. ئەم بیمەیە دەرفەت بۆ پلاندانان لە ڕووی داراییەوە بۆ خانەنشینی و پەروەردەکردنی منداڵان و گەیشتن بە ئامانجە داراییە کەسییەکان دەڕەخسێنێت. بیمەی تەمەن و پاشەکەوتکردن تێکەڵەیەکی هۆشمەندانەیە بۆ پاراستن و سەرمایەدانان کە هەم ئاسایشی دارایی تۆ و خێزانەکەت مسۆگەر دەکات و هەم داهاتوویەکی گەش و متمانەپێکراوت بۆت دروست دەکات.

بەرهەمە هاوشێوەکان

بینینی هەموو بەرهەمەکان
بیمەی دانا logo

دەربارەی بزنسەکە

بیمەی دانا

ناونیشان:
  • بینای ناوەندی: ئێران، تاران، شەقامی گاندیی باشوور، شەقامی شەشەم، تەلاری فەدەک، ژمارە ٢، نهۆمی ٣
  • بینای سەعدی: ئێران، تاران، شەقامی سەعدی، ناگات بە سێ ڕێیانی ئێکباتان، شەقامی کامکار، ژمارە ١
  • کۆمەڵگەی خزمەتگوزاریی بیمەی دڵنیایی فێردوسی: ئێران، تاران، شەقامی ئوستاد نێجاتوڵاهی، کۆڵانی شەهید محەممەدی، ژمارە ٤٣
  • بینای شێخ بەهایی: ئێران، تاران، شەقامی گاندیی باشوور، شەقامی شەشەم، تەلاری فەدەک، ژمارە ٢، نهۆمی ٣
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

بیمەی دانا؛ پێشەنگی متمانە و ئاسایش لە پیشەسازیی بیمەی دڵنیایی ئێران

کۆمپانیای بیمەی دڵنیایی دانا کە مێژوویەکی زیاتر لە نیو سەدەی هەیە، لە ساڵی ١٩٧٤ بە هاوبەشیی بیمەی دڵنیایی بەڕیتانیا وەکوو کۆمپانیایەکی پشکی گشتی بە سەرمایەی کەرتی تایبەت دامەزرا. دوای پێنج ساڵ چالاکی لە قاڵبی کەرتی تایبەت، کۆمپانیاکە لە مانگی تەموزی ساڵی ١٩٧٩ بە پێ بڕیارنامەی ئەنجومەنی شۆڕش و حکومەتی کاتی، لەگەڵ ١٢ کۆمپانیای دیکەی بیمەی دڵنیایی ئەهلی وەکوو کۆمپانیای نیشتمانی ڕاگەیندرا.

لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ١٩٨٨دا، بەپێ “ یاسای بەڕێوەبردنی کۆمپانیاکانی بیمەی دڵنیایی ”، کۆمەڵێک کۆمپانیای بیمەی نیشتمانی، لەوانە  ئاریا، ئومێد، پارس، توانا، تاران، حافز، بیناسازی و کار، شەرق و میللی، لە کۆمپانیای پشکی گشتیی بیمەی دڵنیایی دانا یەک خران.  لەسەر بنەمای ئەم یاسایە، بیمەی دڵنیایی دانا ئەرکی پشکنینی حیسابەکان و یەکلاکردنەوەی قەرزەکانی حکومەت و خاوەن پشکەکانی کۆمپانیا یەکگرتووەکانی پێ سپێردرا، هەروەها وەکوو کۆمپانیایەکی تایبەتمەند لە بواری بیمەی دڵنیایی کەسیدا دەستی بە چالاکییەکانی خۆی کرد.

بەهۆی سنوورداربوونی بازنەی چالاکییەکانی و نەبوونی ئەگەری کێبڕکێ لەگەڵ کۆمپانیاکانی دیکەی بیمە، لە ساڵی ١٩٩٧ بە پەسەندکردنی مادەیەک لەلایەن پەرلەمانی شۆرای ئیسلامییەوە، بیمەی دڵنیایی دانا ڕێگەی پێ درا وەک کۆمپانیاکانی دیکەی بیمە دەست بە چالاکییە گشتیەکانی بکات. بەم شێوەیە لە سەرەتای ساڵی ١٩٩٧ەوە بیمەی دڵنیایی دانا چالاکییە گشتیەکانی فراوانتر کرد و بوونی خۆی لە بازاڕی بیمەی وڵاتدا جێگیر کرد.

لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا کۆمپانیای بیمەی دڵنیایی دانا بە هەوڵ و تێکۆشانی بەڕیوەبەران، کارمەندان و نوێنەرانی خۆی، لەگەڵ پاراستنی متمانەی بیمەدەرە پێشووەکانی و ڕاکێشانی کڕیاری نوێ،  بە بەردەوامی پێگەی خۆی لە بازاڕی بیمەی دڵنیاییدا باشتر کردووە. کۆمپانیاکە لە مێژە گرنگییەکی تایبەتی بە ستانداردکردنی چالاکییەکانی داوە و لە ڕێگەی بەدەستهێنانی بڕوانامە لە بەڕێوەبردنی مەترسی و ئاراستەکردنی کڕیار و کوالیتی خزمەتگوزاری، بەرەو پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری جیاواز هەنگاوی ناوە.

ئەمڕۆ بیمەی دڵنیایی دانا لەلایەن  بیمەی دڵنیایی ناوەندیی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە وەک بیمەی دڵنیایی پڕۆفیشناڵ و بەئەخلاق ناسێنراوە. زیادبوونی متمانەی بیمەدەرەکان بەم کۆمپانیایە توانای دابینکردنی دڵنیایی بە بەرهەمهێنەران و پیشەسازییەکان و خاوەن پشکەکان نیشان دەدات.

کۆمپانیای بیمەی دڵنیایی دانا بە زیاتر لە نیو سەدە ئەزموون، لە ساڵی ١٤٠٣ی هەتاویدا توانی بە هەبوونی نزیکەی ١٢٪ی پۆرتفۆلیۆی پیشەسازی بیمەی دڵنیایی وڵات، توانی لە نێوان کۆمپانیا ئەهلییەکانی بیمەی دڵنیاییەوە، لە رووی قەبارەی بازاڕ و ڕاکێشانی کڕیار، پلەی یەکەم بەدەست بهێنێت و پێگەی خۆی وەک یەکێک لە پێشەنگەکانی پیشەسازی بیمەی ئێران جێگیر بکات.