بیمەی ئەندازیاری بۆ داپۆشینی مەترسییە تەکنیکی و دارایی و کارگێڕییەکانی پڕۆژە مەدەنی و بیناسازی و پیشەسازییەکان داڕێژراوە. ئەم بیمەیە قەرەبووی ئەو زیانانە دەکاتەوە کە بەهۆی ڕووداوەکان و لەکارکەوتنی ئامێرەکان و هەڵەی کارگێڕان و کارەساتی سروشتییەوە ڕوودەدات، ئەمەش ڕێگە خۆش دەکات بۆ سەرکەوتنی پڕۆژەکە بە ئارامی.
بیمەی وزە و گەڵاڵە تایبەتەکان داپۆشینی تایبەتمەند بۆ پڕۆژە هەستیار و پیشەسازییەکان دابین دەکات. زیانەکانی ڕووداوەکان، لەکارکەوتنی ئامێرەکان، کارەساتی سروشتی و مەترسییەکانی کارکردن دەگرێتەوە، ئەمەش ئارامیی دەروونی دەدات بە وەبەرهێنەران و بەڵێندەران و ئەندازیاران کە پڕۆژە گرنگ و ئاڵۆزەکان بە ئارامییەکی تەواوەوە بەردەوام دەبن.
بیمەی ئاگرکەوتنەوە داپۆشینی گشتگیر دابین دەکات بۆ پاراستنی بینا و کارگە و کۆگا و موڵکەکانتان لە مەترسییەکانی ئاگرکەوتنەوە و تەقینەوە و ڕەشەبا و کارەساتی سروشتی. بەم بیمەیە دەتوانیت بە ئارامی دەروونییەوە سەرمایە و سەروەت و سامانەکەت بپارێزیت و تێچووی قورسی ئاوەدانکردنەوە یان قەرەبووکردنەوەی زیانەکان کەم بکەیتەوە.
بیمەی باربەری داپۆشینی گشتگیر دابین دەکات بۆ پاراستنی کاڵاکان لە کاتی گواستنەوەدا. ئەم بیمەیە قەرەبووی ئەو زیانانە دەکاتەوە کە بەهۆی ڕووداو و ئاگرکەوتنەوە و دزی و کارەساتی سروشتی و ڕووداوە ئەگەرییەکانی دیکەوە تووشی دەبن، ئەمەش ئارامییەکی دەروونی بە خاوەن کاڵاکە دەدات لە هەر زیانێک یان زیانێکی ئەگەری.
بیمەی بەکۆکەڵی تەمەن و ڕووداوەکان داپۆشینی گشتگیر دابین دەکات بۆ پاراستنی کارمەندان و ئەندامانی ڕێکخراوەیەک لە مەترسییەکانی مردن، کەمئەندامبوون و ڕووداوە چاوەڕواننەکراوەکان. ئەم بیمەیە نەک هەر ئاسایشی دارایی فەرمانبەران و خێزانەکانیان مسۆگەر دەکات، بەڵکوو پاڵنەر و ڕەزامەندییی پیشەییان زیاد دەکات.
بیمەی تەمەن و پاشەکەوت تێکەڵەیەکی هۆشمەندانە لە بەهرەمەندبوون لە بیمەی دڵنیایی و سەرمایەدانانە. ئەم بیمەیە، وێڕای گەرەنگتیکردنی لە پشتگیریی دارایی لە ئەگەری مردن یان ڕووداوی چاوەڕواننەکراو، دەرفەت دەڕەخسێنێت بۆ دانانی سەرمایە و پاشەکەوتی درێژخایەن بۆ داهاتووی خۆت و خێزانەکەت و ئارامیی مدارایی درێژخاتەنت بۆ گەرەنتی دەکات.