نەعلی کرۆکس

زانیاری سەرەکی

ڕوونکردنەوە

  • جۆرەکانی پیاوان و ئافرەتان و منداڵان بەردەستن
  • بە مۆدێلی سادە و بەستیکەر بەردەستە

ناساندنی تەکنیکیی بەرهەم

تایبەتمەندییە سەرەکییەکانی سەندەلی کرۆکس

سەندەلی کرۆکس لە فۆمی EVAی کوالێتیبەرز دروست کراوە، کە  نەرمی و کێشی سووک و گۆراوییەکی ناوازەی هەیە. ئەم فۆمە پاڵەپەستۆی سەر پێ کەم دەکاتەوە و  بۆ بەکارهێنانی درێژخایەن گونجاوە. تایبەتمەندییە گرنگەکانی تری ئەم مۆدێلە بریتین لەمانەی خوارەوە:

  • کونەکانی هەواگۆڕکێ بۆ باشترکردنی سوڕی هەوا و ڕێگریکردن لە ئارەقکردن و بۆنی ناخۆش
  • بە تەواوی بەرگەی ئاو دەگرێت , گونجاوە بۆ مەلەوانگە و کەنار دەریا و ژینگە تەڕەکان
  • دیزاینێکی سووک و دژە خلیسکان بۆ ئاسانکاریی جوڵە
  • تایبەتمەندیی بەکەسیکردن بە پێنی ڕازێنەر کە وا دەکات کرۆکسەکان تایبەت  و بەپێی سەر و سەلیقەی هەر تاکێک دەرکەون

کاراییەکانی نەعلی کرۆکس

بەهۆی دیزاینی ئەرگونۆمی و ماددی قایم، کرۆکسەکان بژاردەیەکی زۆر باشن بۆ  بارودۆخە جیاجیاکانی ڕۆژانە:

  • بەکارهێنانی ڕۆژانە: گونجاوە بۆ ماڵەوە، بازاڕکردن یان پیاسەی سووک
  • شوێنی کار: زۆر گونجاوە بۆ پزیشک و پەرستار و ئەو پیشانەی کە پێویستیان بە پێڵاوی ئاسوودە و سووک هەیە.
  • چالاکییەکانی ئاو: بەرگری لە شێ دەکات و هەڵبژاردەیەکی سەلامەتە بۆ مەلەوانگە و کەناری دەریا و پیاسەکردنی ناو سروشت

کاریگەری کرۆکس لەسەر تەندروستی پێ

کرۆکسەکان نەک هەر ئاسوودەن؛ بەڵکوو پشتگیری تەندروستی پێیەکان دەکەن.دیزاینی ناوەوەیان پشتگیری کەوانەی پێ دەکات و هاوسەنگی جەستە دەپارێزێت. فۆمی نەرم و گۆڕاوی ئەم پێڵاوانە ئەو شۆکەی بە هۆی  ڕۆیشتن یان وەستانی درێژخایەن دروستی دەکات، هەڵدەمژێت، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی پاڵەپەستۆی جومگەکان و ماندوێتی پێ.هەر لەبەر ئەم هۆکارە زۆرێک لە بەکارهێنەران وەک پێڵاوی توببی و ڕۆژانە هەڵیدەبژێرن.

کڕینی نەعلی کرۆکس بە نرخی گونجاو

ئەگەر بەدوای کڕینی کرۆکسی کوالێتیبەرز و ئۆرجیناڵدا دەگەڕێیت بە نرخێکی کەم، ئەوا بەرهەمهێنەری نەعل و پێڵاوی زەیتون یەکێکە لە باشترین بژاردەکان. ئەم کۆمەڵەیە بە نەهێشتنی ناوەندەکان دەرفەتی کڕینی ڕاستەوخۆی لە کارگەکەوە بۆ کڕیاران ڕەخساندووە؛ لە خاڵە گرنگەکان بۆ کطینی کرۆکس دەتوانین ئاماژە بەم خاڵانەی خوارەوە بکەین:

  • هەڵبژاردنی قەبارەی گونجاو: پێش کڕین، ڕێنمایی قەبارەی براندەکە بەکاربهێنە بۆ ئەوەی باشترین قەبارە ئەزموون بکەیت.
  • گرنگی بە ڕەسەنایەتی بەرهەمەکە بدە: بۆ دڵنیابوون لە کوالێتیی  و قایمبوونی بەرەهەمەکە،حەتەن لە فرۆشگە متمانەپێکراوەکان یان بەرهەمهێنەرە فەرمییەکانی وەکوو زەیتوون پێڵاو بکڕە.

بەرهەمە هاوشێوەکان

بینینی هەموو بەرهەمەکان
پێڵاوی زەیتون logo

دەربارەی بزنسەکە

پێڵاوی زەیتون

ناونیشان:
  • کارگە: ئێران، قوم، جادەی کۆنی قوم کاشان، کۆتایی کۆڵانی ئەمیر کەبیر (سەنگبڕیی یەکەم)، پێڵاوی زەیتون، کۆدی پۆستی ٣٧٤٧١٨٧٨٣٩
  • نووسینگەی فرۆشتن: ئێران، قوم، جادەی کۆنی کاشان، کۆڵانی عالیباف، نووسینەگی پێڵاوی زەیتون
  • نووسینگەی فرۆشتنی ئیسفەهان: ئێران، ئیسفەهان، شەقامی پەروین، دوای فرۆشگای ڕیفاه، بەر لە چوارڕێیانی شێخ تووسی، شەقامی شەهید ڕەزاییان، سەرەتای شەقامەکە لای چەپ، پێڵاوی زەیتون
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

کۆمپانیای زەیتون | بەرهەمهێنەری نەعل و پێڵاوی کوالیتیبەرز و نرخی گونجاو

کۆمپانیای زەیتون یەکێکە لە باشترین بەرهەمهێنەرانی نەعل و سەندەل و کالە لە ئێراندا. ئەم کۆمپانیایە بە بەکارهێنانی کەرەستەی خاوی کوالیتیبەرز و دیزاینی مۆدێرن، بەرهەمی کوالیتیبەرز و گونجاو بۆ هەموو سەروسەلیقەکان پێشکەش دەکات. کڕینی ڕاستەوخۆ لە بەرهەمهێنەر، ئەزموونێکی ئێکۆنۆمی و متمانەپێکراوت پێ دەبەخشێت.

بەرهەمهێنەری نەعل و پێڵاوی زەیتون

کۆمپانیای زەیتون یەکێکە لە پێشەنگەکانی بەرهەمهێنانی نەعل و پێڵاو لە ئێراندا. پرۆسەی بەرهەمهێنانی بەرهەمەکانی ئەم براندە بە بەکارهێنانی باشترین کەرەستەی خاو و ئامێری پێشکەوتوو و هێزی کاری پسپۆڕ ئەنجام دەدرێت.

بەرهەمەکانی زەیتوون بریتین لە:

  • نەعل و سەندەلی کرۆکس: جۆرەها مۆدێلی دڵخواز و زۆر ئاسوودە بۆ بەکارهێنانی ڕۆژانە.
  • سەندەلی فەرمی و سپۆرت: گونجاوە بۆ ڕێکردن و چالاکییە جۆراوجۆرەکان.
  • جۆرەکانی کالەی سپۆرت  و ئاسایی: دیزاین کراوە بۆ زۆرترین ئاسوودەیی پێ.

ئامانجمان دابینکردنی بەرهەمێکە کە نەک هەر جوان بێت بەڵکوو ئاسوودە و قایمیش بێت. بە گرنگیدان بە بەرهەمهێنانی مۆدێلی نوێ، هەوڵ دەدەین پێداویستییەکانی کڕیارانمان دابین بکەین و پێشەنگ بین لە بازاڕی کێبڕکێدا.

گەرەنتی و خزمەتگوزاری تایبەتی زەیتوون

کۆمپانیای زەیتون هەمیشە پابەندە بە دانانی نرخی ڕکابەرانە و دادپەروەرانە، بە جۆرێک کە ئێوە دەتوانن لەوە دڵنیا بن کە باشترین نرخی بازاڕ بۆ بەرهەمەکانی خۆتان وەردەگرن. جگە لەوەش گەرەنتی کوالیتی نایاب و ڕەسەنایەتی هەموو بەرهەمەکان دەدەین. کڕینی ڕاستەوخۆ و  بێ نێوەندگیر لە بەرهەمهێنەری زەیتون  خەیاڵت ئاسوودە دەکات لەوەی کە بەرهەمی تەواو ئۆرجیناڵ و قایم وەردەگریت .

بۆچی زەیتون باشترین هەڵبژاردەیە؟

کۆمپانیای زەیتون بە پاڵپشتیی چەندین ساڵ پێشینەی درەوشاوە و ئەزموونێکی قووڵ لە پیشەسازیی بەرهەمهێنانی نەعل و پێڵاو، تێگەیشتنێکی تەواوی  لە پێداویستییەکانی بازاڕ و ستانداردە ڕاستەقینەکانی کوالیتی بەدەست هێناوە. هاوکات لەگەڵ ئەم پاشخانە بەهێزە، پابەندبوونێکی بێوچان بە ڕەزامەندیی تەواوی کڕیار گرنگترین بنەمای چالاکییەکەمانە؛ بۆیە کوالیتی بێهاوتای بەرهەمەکان لە هەموو قۆناغێکدا، لە هەڵبژاردنی وردی کەرەستەی خاو پلە یەکەوە تا چاودێری توندی هەموو پرۆسەکانی بەرهەمهێنان، هەمیشە لە پێشینەی کارەکانمان بووە . کۆمپانیای زەیتون هەڵبژاردەیەکی هۆشمەندانە و متمانەپێکراوە کە تێکەڵەیەکی تەواو لە کوالیتی و ئاسوودەیی و جوانی و نرخێکی گونجاوتان پێشکەش دەکات بۆ کڕینی نەعل و پێڵاو.