کورسی و مێزی نانخواردن

زانیاری سەرەکی

ڕوونکردنەوە

کورسی و مێزی نانخواردنی کانزایی ئاڵتوونیمان ب کەرستەی کوالیتی‌بەرز و بەرگەگر بەرهەم دێن؛ بەکارهێنانی ستیلی ٣٠٤ لەگەڵ پۆشێنی تایتانیۆمی، مانەو و جوانی لەتەنیشت یەکدا فەراهەم کردووە و  لە دیزاین و قەبارەی دڵخواز بە پێ داواکاریی کڕیار بەرهەم دێت. 

ناساندنی تەکنیکیی بەرهەم

کارسی و مێزی نانخواردنی کانزایی ئاڵتوونیمان بە شێوازێک لە سەر بنەمای کوالیتی، بەرگەگری و جوانیی دیزاین بەرهەم هاتوون. لە پرۆسەی بەرهەمهێنانی ئەم بەرهەمانەدا، هەڵبژاردنی کەرستەی کوالیتی‌بەرز و وردبینی ئەندازیاری ڕۆڵێکی گرنگ دەبینێت بۆ ئەوەی بەرهەمی کۆتایی جگە لە دیمەنێکی مۆدێرن، کارایی و نەمریی درێژخایەنیشی هەبێت. 

تایبەتمەندییە بەرچاوەکانی کورسی و میزی نانخواردنی کانزایی ئاڵتوونی:

  • بەرهەم هاتووە لە ستیلی دژەژەنگی ٣٠٤ بە بەرگەگریی زۆر لە بەرامبەر ژەنگ و شێ
  • بە پۆشێنی تایتانیۆم تەیار کراوە بۆ بەرزکردنەوەی مانەوەی ڕووکار و پاراستنی جوانی بە درێژایی کات
  • توانای بەرهەمهێنان بە قەبارەی جیاواز بۆ ئەوەی لەگەڵ کەشی ماڵەوە یان کەشە بازرگانییەکان بگونجێت
  • لە دیزاین و شێوازی جۆراوجۆر بەردەستە بۆ ئەوەی لەگەڵ سەلیقەی جیاوازدا بگونجێت
  • بە پێ داواکاریی کڕیار دیزاین و دروست کراوە
  • بە سەرپەرشتی ئەندازیاری شارەزا دروست دەکرێت بۆ دڵنیابوون لە کوالیتی و ستانداردی بەرهەمهێنان

ڕێگاکانی کڕین لە وای‌کی دیزاین میتاڵ

/img/temp/method-purchase.png

بەرهەمە هاوشێوەکان

بینینی هەموو بەرهەمەکان
وای‌کی دیزاین میتاڵ logo

دەربارەی بزنسەکە

وای‌کی دیزاین میتاڵ

ناونیشان:
  • نووسینگەی هەولێر: هەرێمی کوردستانی عێراق، هەولێر، شەقامی ٤٠ مەتری، بەرامبەر نەخۆشخانەی منداڵبوون
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

پێشانگای وای‌کی دیزاین میتاڵ لە بواری بەرهەمهێنانی ئێکسسوارە کانزاییەکان بە دیزاینی مۆدێرن چالاکە و هەموو بەرهەمەکانی بەپێی ئەندازە، نەخش و داواکاری کڕیار پێشکەش دەکات. ئەم ئەکسسوارانە لە ستیلی ژەنگ‌نەگر ٣٠٤ دروست دەکرێن و بە ئاوکاری تیتانیۆم لە ڕەنگەکانی وەک زێڕینی بریسکەدار، ڕۆزگۆڵدی بریسکەدار، شامپاین، زیویی وە هەروەها ڕەنگە ماتەکان بەرهەم دەهێنرێن. بەرهەمهێنانی بەرهەمەکان لەسەر بنەمای داواکاری تایبەتی کڕیاران، ئەندازیاران، کۆمپانیاکان و بەڵێندەران ئەنجام دەدرێت.

لە دروستکردنی ئەکسسوارەکاندا، لە باشترین و پاکترین جۆری ستیلی ژەنگ‌نەگر کەڵک وەردەگیرێت بۆ ئەوەی کوالیتی، وردی و ناسکی دیزاین بگاتە بەرزترین ئاست. ستیلی ٣٠٤ جگە لە دیمەنی جوان و گونجانی لەگەڵ ژینگە، بەرگەگرتنەوەیەکی بەرزی لە دژی ژەنگ‌لێ‌بوون و گۆڕانی ڕەنگ هەیە. هەروەها بەهۆی پرۆسەی ئاوکاری تیتانیۆمەوە، ڕەنگی کانزا بۆ ماوەیەکی درێژ ـ لایەنی کەم ١٠ ساڵ دوای بەرهەمهێنان ـ جێگیر و نەمر دەمێنێتەوە.