بەڕێوەبردنی نەخشەکان و بەڵگەنامەکانی Drafting یەکێکە لە بەشە گرنگەکانی یەکەکانی تەکنیکی و توێژینەوە و پەرەپێدانی ڕێکخراوەکانی بەرهەمهێنان. لە هەموو ڕێکخراوەیەکدا کێشانی نەخشە تەکنیکییەکان لەسەر بنەمای ڕێسا و ستاندارد و ڕێنمایی دیاریکراو ئەنجام دەدرێت بۆ ئەوەی هەموو بەشەکان شێوازێکی یەکگرتوو پەیرەو بکەن. کۆمەڵێک زانیاری وەکوو ناونیشانی نەخشە، ژمارەی لاپەڕە، کورتکراوە، ڕێکەوتی گۆڕانکارییەکان، تایبەتمەندییەکانی بەرهەمهێنەر و دۆخی پەسەندکردنی بەڵگەنامە دەبێت بە شێوەیەکی ورد لە نەخشەکەدا تۆمار بکرێت. لەگەڵ زیادبوونی ژمارەی نەخشەکان، کۆنتڕۆڵکردنی ئەم بابەتانە بە شێوازی تقلیدی کارێکی قورس و درێژخایەنە و ئەگەری هەڵەی مرۆیی تێدایە.
سیستەمی کۆدکردنی ڕێکخراوەیی یەکێکە لە بەشە گرنگەکان لە ناسینەوە و کەتەلۆگکردنی شتومەک و پارچەکان لە ڕێکخراوەکانی بەرهەمهێناندا. ئەم سیستەمە یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی هەر چەشنە کالا یان پارچەیەک بە ناسێنەرێکی تایبەت و بە ڕوونی لە هەموو ڕێکخراوەکەدا تۆمار بکرێت و بەڕێوە ببرێت. لە پڕۆژەکانی PLM و ERP دا، دیزاین و پەسەندکردنی پێکهاتەی کۆدکردن پێویستە لە هەمان قۆناغە سەرەتاییەکاندا ئەنجام بدرێت. چونکە پێش داخڵکردنی زانیاری و بەڵگەنامەکان پێویستە یەک چوارچێوەی تۆمارکردن و پۆلێنکردن و کۆنترۆڵکردنی بابەتەکان لە سەرتاسەری ڕێکخراوەکەدا هەبێت.
لە سیستەمەکانی PLMدا لەگەڵ تێپەڕینی کات، قەبارەی زانیارییەکان و ژمارەی بەڵگەنامەکان، پارچەکان و دەیتا تۆمارکراوەکان لە ڕێکخراوەکەدا زۆر زۆر دەبێتەوە. لە وەها بارودۆخێکدا، دەستڕاگەیشتن بەە زانیارییانەی وا پیویستن زۆر گرنگ دەبێت. یەکێک لە باشترین ڕێگاکان بۆ بەڕێوەبردنی ئەم قەبارە لە داتایە، بەکارهێنانی ئامرازی گەڕان و ئیندێکسکردنی وردە. ئەم تایبەتمەندییە یارمەتی بەکارهێنەران دەدات لە ماوەیەکی کەمتردا دەستیان بە زانیارییە دروست و پێویستەکان بگات.