مێزی نانخواردنی مۆدێل پیانۆ

زانیاری سەرەکی

نرخی بەرهەم

٦٩٠$

ڕوونکردنەوە

تایبەتمەندییە پراکتیکییەکان:

  • تەواو ستیلی ٣٠٤
  • سەرمێزی بەردی سروشتی
  • شووشەی پەمپێر
  • بە تایبەتمەندیی هەڵبژاردنی ڕەنگی قوماشی شوێنی دانیشتنەکەی

ناساندنی تەکنیکیی بەرهەم

ڕەنگی ئاڵتوونیی ستیل، هێمای شکۆ و جوانییە کە بەتایبەت لە دیکۆراتی مۆدێرن و نیۆکلاسیکدا خۆی دەنوێنێت. مێزی ناوەڕاستی ستیلی ڕەنگ ئاڵتوونی بە هۆی ڕەنگدانەوەی تیشک و دیمەنی درەوشاوەی خۆی، کەشی ژوورەکە ڕووناک و دڵبازتر نیشان دەدات و بە ئاسانی لەگەڵ مۆبڵی ڕوون، کرێمی یان تەنانەت تۆخدا ڕێک دەخرێت. ئەم مۆدێل مێزانە جگە لە ڕۆڵی پراکتیکی، وەکوو پارچەیەکی ڕازێنەری بەرچاو ئیش دەکەن و هەڵبژاردەیەکی گونجاون بۆ ئەو کەسانەی وا بۆ دیزاینی ناوەوەی ماڵ یان شوێنی کارەکەیان بە دوای تێکەڵکردنی جوانی و پتەویدا دەگەڕێن.

بەرهەمە هاوشێوەکان

بینینی هەموو بەرهەمەکان
پیشەسازیی ستیلی سیلڤەستەر logo

دەربارەی بزنسەکە

پیشەسازیی ستیلی سیلڤەستەر

ناونیشان:
  • لقی سەرەکی: ئێران ـ تاران ـ بازاڕی مۆبڵی یافت ئاباد ـ تەلاری کوروش ـ ڕوکنی کۆڵانی سەفەر خان ـ ژمارە ٢١٦
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

سیلڤێستەر لە ساڵی ٢٠١١ بە ئامانجی بەرهەمهێنانی بەرهەمی دیکۆراتی ناوەوەی بەکوالیتی و بەرگەگیر، دەستی بە چالاکی کرد. ئێمە وەکوو یەکێک لە چالاکانی پسپۆڕی بواری دیکۆراتی ستیل، بە پشتبەستن بە ئەزموون، شارەزایی و ستانداردەکانی ڕۆژ، بەردەوام لە ڕێڕەوی ئافراندنی بەرهەمی جوان و قایم و کارادا هەنگاومان هەڵگرتووە. 

سیلڤێستەر بە شێوەیەکی سەرەکی گرنگی دەدات بە دیزاین و بەرهەمهێنانی بەرهەمی دیکۆراتی بە کەڵکوەرگرتن لە ستیلی ٣٠٤؛ ماددەیەک کە بە هۆی تایبەتمەندییە ناوازەکانیەوە، لە دیزاینی ناوەوەی پڕۆفیشنالانەدا، پێگەیەکی تایبەتی هەیە. ئەم جۆرە ستیلە بە هۆی: 

  • بەرگریی بەرز لە بەرانبەر ژەنگهێنان و شێ
  • مانەوەی زۆر و پاراستنی دیمەنی بریقەداری بە تێپەڕبوونی ساڵەکان
  • بەهێزی و بەرگەگیر بوونی زۆر باش لە بەرانبەر کێش
  • ڕووی ساف، بریقەدار و شیک
  • توانایی ناوازە بۆ ئاوکاری و فۆڕمپێدانی ورد

باشترین هەڵبژاردەیە بۆ دروستکردنی بەرهەمی دیکۆراتیی مۆدێرن و بەرگەگیر. 

بەرهەمەکانی ئێمە بریتین لە: 

  • میزی ناوەڕاست، مێزی تەنیشت مۆبڵ و کورسی مێزی نانخواردن
  • کۆنسووڵ و مێزی تی ڤی
  • کورسیی ستیل
  • ڕەفە و ستاند
  • جۆرەکانی بەرهەمە دیکۆراتییە داواکراوەکان بە ستیلی ٣٠٤

لە سیلڤێستەردا هەموو بەرهەمێک بە وردبینیی ئەندازیاری، بڕینی ورد، جۆشکاریی پیشەیی و پڕۆسەی کفتاندنی ستاندارد بەرهەم دێن تاوەکوو جگە لە جوانیی ڕواڵەت، بۆ ساڵانێکی زۆر کوالیتی و پتەویی خۆی بپارێزێت. ئێمە لە بڕوایەداین سیلفێستەر تەنیا دیکۆر نییە، هونەری بەرهەمهێنانی کەشێکی ناسنامەدارە، سەروسەلیقە و ستایلی ژیانی ئێوەیە؛ هەر بۆیە سیلڤێستەر هەلی بەرهەمهێنانی خوازراوی تەواوی ڕەخساندووە بۆ ئەوەی هەر بەرهەمێک ڕێک بە پێ سەروسەلیقەی کڕیار دیزاین و جێ‌بەجێ بکرێت. 

سیلڤێستەر، تێکەڵکردنی جوانی، کوالیتی و پتەوی.

ئێمە لە ساڵی ٢٠١١ەوە تاوەکوو ئەمرۆ، وامان کردووە جوانی هەمیشەیی بێت.