پیشەسازیی ستیلی سیلڤەستەر
لۆگۆ پیشەسازیی ستیلی سیلڤەستەر

پیشەسازیی ستیلی سیلڤەستەر

دەرفەتی بەخشینی بریکاریی کۆمەڵەی سیلڤێستەر لە هەموو ناوچەکاندا هەیە!

کۆمەڵەی سیلڤێستەر بەردەوام بە دوای زۆرتر کردنی دەستپێڕاگەیشتنی هاووڵاتیان و هاوکاران بووە لە هەموو شوێنەکانی ئێرانی ئازیز و وڵاتانی دراوسێ بە مەبەستی بەردەستکردنی بەرهەمەکان بە باشترین کوالیتی و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی پاش فرۆشتن. قۆناغەکانی وەرگرتی بریکاری ئەمانەی خوارەوە لە خۆ دەگرێت:

١ـ سەردانی ڕاستەخۆ یان پەیوەندیکردن بەم ژمارەیە ٠٠٩٨٩١٢٧٠٦٣١٩٧

٢ـ پێداچوونەوە بە دواکاری نێردراو و پەیوەندیکردن بە خوازیارەوە

٣ـ ناردنی ڤیدیۆ و وێنە لە شوێنی نوێنەرایەتییەکە

٤ـ لێکۆڵینەوە و سەردانکردنی شوێنەکە لەلایەن کارناسانی کۆمەڵەکەوە

٥ـ واژۆکردنی گرێبەستی هاوکاری

٦ـ خولی ڕاهێنانی تەکنیکی و مارکێتینگ

٧ـ پێشکەشکردنی کەفالەتی دارائئ  سفتە یان گەرەنتیی بانکی بەو ڕێژەیەی وا لە لایەن کۆمەڵەکەوە ڕاگەیدراە

٨ـ هەبوونی دووکانێک بە بارستایی ٥٠ مەتری چوارگۆشە

٩ـ کۆپیی یەکسان بە ئەسڵی گرێبەستی کرێدان یا کۆپیی تاپۆ بە ناوی کەسی خوازیار

١٠ـ نەبوونی پێشینەی سزادان

پابەندبوونەکانی بریکاری

١ـ پەیڕەو کردنی سیاسەتەکانی براندینگ، ڕیکلام، نرخدانان، کلوبی کڕیاران

٢ـ دابەزاندنی سۆفتوێری ژمێریاریی کۆمەڵەکە

٣ـ پێدانی پابەندبوونە داراییەکان لە کاتی خۆیدا

٤ـ هەبوونی کۆگا و شوێنی گونجاو بۆ کۆگاکردنی شیاوی بەرهەمەکان

٥ـ تۆمارکردنی هەموو زانیارییەکانی کڕیار لە سۆفتوێری فرۆشتندا پاش کڕین 

٦ـ ڕێنوێنیی کڕیاران بە مەبەستی بەکارهێنانی دروست لە بەرهەم و خزمەتگوزارییەکان

پابەندبوونەکانی کۆمەڵەی سیلڤێستەر

١ـ واژۆکردنی گرێبەستی فەرمی

٢ـ دابینکردنی ناوەڕۆکی ڕیکلامی

٣‌ـ دابینکردنی کەرستەی داواکراو " بەو مەرجەی هەبێت" لە ماوەی ١٠ بۆ ١٥ ڕۆژی کارکردن

٤ـ فێرکاریی سەرەتایی ستافی بریکاری پاش واژۆکردنی گرێبەستەکە

٥ـ ڕاگەیاندنی ناوی بریکاری لە ماڵپەڕی کۆمەڵەکەدا

٦ـ ڕەچاوکردنی پێشنیارەکانی بریکارییەکان

پێویستە ئاماژە بکرێت بەوەی کە: 

  • لە ئەگەری نەبوونی مەرجەکانی سەرەوە پێداچوونەوە بۆ داواکارییەکە ناکرێت و هیچ وڵامێک نانێردرێت
  • پێشکەشکردنی ئەسڵی ئەو بەڵگەنامانەی وا پێویستن، کە پاش بینین و هاوتاکردن لەگەڵ کۆپییەکانیان دەنێردرێنەوە بۆ خوازیار

داواکاری نوێنەرایەتی پێشکەش بکە

ئایکۆن