گرووپی پیشەسازیی سەفا ئاماژەیە بە کۆمەڵی کۆمپانیا و کارگەکانی موعەزەمی کە لە ساڵی ١٣٤٧ لە لایەن کاک محەممەد ڕۆستەمی سەفا کە سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری ئەم کۆمەڵە بووە دامەزراوە کە بە بەڕێوەبردن و ئەزموونی ٥٠ ساڵەی ئەو بوو بە گەورەترین گرووپی پیشەسازی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. یەکەم کۆمپانیای پیشەسازی و بەرهەمهێنان، کۆمپانیای ئوستاد بوو کە لە ساڵی ١٣٥٥ چالاکییەکانی بە ئامانجی بەرهەمهێنانی پیشەسازیی کانزا و ئامێرەکانی کشتوکاڵ و پیشەسازی دەست پێ کرد و لە ساڵی ١٣٥٧ەوە درووستکردنی پێکهاتەکانی پۆڵای کردە ئامانجی یەکەمی خۆی و بەم شێوەیە خزمەتگوزاریی بەنرخی پێشکەش بە پیشەسازییەکانی وڵات کرد. لە ساڵی ١٣٦١ بە دانانی دەسمایه لە گرووپی پیشەسازیی ئامۆل، چالاکییەکان لە پیشەسازیی بۆری و پڕوفیل دەستی پێ کرد. لە ساڵی ١٣٦٤دا دەسخستنی بەشێکی سەرەکی لە پشکەکانی کۆمپانیای نورد و پڕۆفیلی ساوە بە توانای بەرهەمهێنانی ٣٠ هەزار تۆن لە ساڵێکدا و ١٦٠ فەرمانبەر، لەلایەن بەڕێز محەممەد ڕۆستەمی سەفاوە بەڕێوە دەبرا. لە ئێستادا ئەم کۆمپانیایە توانای بەرهەمهێنانی 2 ملیۆن تۆنە و 1500 فەرمانبەری هەیە کە خزمەت بە پڕۆژە و پیشەسازییەکانی وڵات دەکەن. لە ساڵی 1379 کارگەی ڕۆڵینگ (قەنەک، گرێل) و بۆریی سەفا لە شاری ساوە دامەزرا کە بوو بە گەورەترین بەرهەمهێنەری قەنەک و بۆری لە پیشەسازییەکانی نەوت، غاز، پتروشیمی، گواستنەوەی بەرھەمە نەوتییەکان، ئاو و ئاوەڕۆ لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا و ھەروەھا شانازییەکی گەورەیە بۆ وڵاتەکەمان ئێران.
لە ساڵی ١٣٨١ کۆمپانیای پێکھاتە کانزاییەکان (میتال ستراکچەرز) و کەرەستەکانی پیشەسازیی سەفا دامەزرا بە ئامانجی درووستکردنی هەموو جۆرە پێکهاتەیەکی پۆڵایی، ئامێر و دەزگاکانی پیشەسازی، جۆرەکانی قۆلینگ(گرانکێش، جەرسەقیل)، کۆڵەکە وئەستوونی موخابراتی و ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی، درووستکردنی ئامێری ڕۆڵکردنی بۆری و پرۆفیل و ئامێرەکانی کشتوکاڵ. لە ساڵی ١٣٨٣، کارگەی بۆری و ڕۆڵینگی سەفا تووس لە مەشهەد درووست کرا و خرایە کارەوە بە مەبەستی ئەنجامدانی پڕۆژەی بۆریی گواستنەوەی ئاوی بەنداوی دووستی و بۆ دابینکردنی تێچووی گواستنەوەی بۆرییەکە بۆ پارێزگای خوراسان. لە ڕێبەندانی ساڵی ١٣٨٧ کۆمپانیای پیشەسازیی پۆلیمری ئەهوازدامەزرا بە ئامانجی بەرهەمهێنانی ئاوێتە پۆلی ئۆلفینییەکان، کە ماکێکیی سەرەتاییە بۆ ڕوپۆشکردنی بۆرییە پۆڵاکان، بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی کارگەکانی بۆریی گرووپی پیشەسازیی سەفا و بە توانای ٢٥٠٠ تۆن لە ساڵێکدا خرایە بواری جێبەجێکردنەوە. لە ساڵی 1388 گرووپی پیشەسازیی سەفا ھەنگاوی ھەڵنا بۆ ناو پیشەسازییەکی نوێ و ڕێگەی خۆی بۆ جیهانی پەڕاوگە (شتومەکی نووسین) کردەوە بە دامەزراندنی کۆمپانیایەک بە ناوی قەڵەمی خودکاری سەفا. ئەم کۆمپانیایە بە بەکارهێنانی مۆدێرنترین ئامێرەکان و بە ئەزموونترین کارمەندان و تاقیگەی کۆنترۆڵی کوالێتی، زیاتر لە ٢٤٠ ملیۆن پێنووسی جەوھەردار(قەڵەم ئووچ) بەرهەم دەهێنێت و بۆ بازاڕەکانی ناوخۆ و دەرەوە دابینیان دەکات.
گرووپی پیشەسازیی سەفا کۆمەڵێک کۆمپانیای پێشەنگن کە دەکەوێتە پارێزگا جیاوازەکانی وڵاتەوە، کە لە بواری پۆڵا، پێکهاتە کانزاییەکان، پیشەسازیی پۆلیمر، وایەر(سیم)، کەلوپەلی نووسین و پیشەسازیی خۆراک چالاکن. گەورەترین بەشی ئەم گرووپە لە بواری بەرهەمهێنانی هەموو جۆرە بەشەکانی پۆڵادایە بۆ دابینکردنی بازاڕەکانی ناوخۆ و وڵاتانی دراوسێ ئەم بەشە پۆڵایانە هاوتەریبن لەگەڵ گواستنەوەی بەرهەمە نەوتییەکان، گواستنەوەی ئاو و ئاوەڕۆ، پیشەسازییەکانی ئۆتۆمبێلی سووک و قورس، پرۆفیلی تایبەتیی HSS بۆ بیناسازی بەرز لە پیشەسازیی بیناسازیدا، هەروەها بەشەکانی پۆڵا بە گەرمی ڕۆڵکراو، وەکوو دار ئاسن (تیر)، دار ئاسنی گرد(مێڵ گرد) و شتە هاوشێوەکانی تر.
گەورەترین و کۆنترین کۆمپلێکسی بەرهەمهێنانی ئەم گرووپە لە پارێزگای مەرکەزی دامەزراون بە ناوی "کۆمپانیای بۆری و پرۆفیلی ساوە" و "کۆمپانیای ڕۆڵ و بۆریی سەفا" کە لە تەنیشت یەکەوە هەڵکەوتوون. توانای بەرهەمهێنانی ئەم کارگانە ساڵانە ٣ ملیۆن تەنە و هەلی دامەزراندنی ٢٠٠٠ کەسە، کە هەموو جۆرە بەشەکانی پۆڵا بەرهەم دەهێنێت لە تیری(کوتەر،ڕیسە)١٠ ملم بۆ ٣٠٠٠ ملم بە بەکارهێنانی مۆدێرنترین هێڵی بەرهەمهێنان، بە کوالێتیی گونجاو و بەگوێرەی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان، بۆ بازاڕە ناوخۆیی و دەرەکییەکان دەنێرێت.
محەممەد ڕۆستەمی سەفا لە مانگی خەرمانانی ساڵی ١٣٢٦ لە تاران، لە بنەماڵەی بازرگانانی بواری ئاسن و پۆڵا لەدایک بووە. بە پەیڕەوکردنی ڕێبازی باوکی و بە لەبەرچاوگرتنی خوێندەواریی پەیوەندیدار، بیزنسی بنەماڵەکەیانی لە ڕۆتینێکی نەریتانە و تەقلیدییەوە گۆڕی بۆ چالاکیی بەرهەمهێنانی پیشەسازییانە لە پیشەسازیی پۆڵادا.
ئەو هەموو کات پێی وایە: "لە نێوان سەخت و سەختتردا، سەختترین هەڵدەبژێرم".
لە ساڵی ١٣٤٧ەوە بە هاوردەکردنی ئاسن چالاکیی بازرگانی خۆی بە شێوەیەکی چڕکراو و بەرفراوان دەست پێ کرد.
لە ساڵی ١٣٥٤ بە وەگەڕ خستنی دەسمایە لە گرووپی پیشەسازیی ئامۆل دەستی بە کارکردن کرد لە پیشەسازیی بۆری و پرۆفیل و لە ساڵی ١٣٥٦ بە لەبەرچاوگرتنی ڕۆحی نەتەوەیی و باوەڕ بە خۆبژێویی ئێران، بە بەرهەمهێنانی ئامێر و کەرەستەی پیشەسازی لە کۆمپانیای پیشەسازیی ئۆستاد هاتە بواری بەرهەمهێنانەوە.
لە ساڵی ١٣٦٤ بووە خاوەن پشک و بەڕێوەبەری سەرەکیی کۆمپانیای قەنەک(ڕۆڵینگ، گرێل، غەڵتەک) و پرۆفیلی ساوە. لەساڵی ئاماژەپێکراودا ئەم کۆمپانیایە توانای 30 هەزار تەن و 160 کارمەندی هەبووە، بەڵام ئێستا ئەو کۆمپانیایە لەژێر ئیدارەی ئەم کارگێڕەدا، توانای بەرهەمهێنانی 2 ملیۆن تەن و هەزار و 500 کارمەندی هەیە.
دوای ئەوە بە پێی بەڵگەنامەی ڕوانگەی بیست ساڵەی وڵات و پلانی پەرەپێدانی ژێرخانی وڵات، لە ساڵی ١٣٧٩ کارگەی ڕۆڵ و بۆریی سەفای لە شاری ساوە دامەزراند. ئێستا ئەم کارگەیە گەورەترین و مۆدێرنترین کارگەی ڕۆڵینگ و بەرھەمھێنەری بۆرییە لە پیشەسازییەکانی نەوت، غاز، پترۆکیمیایی، بەرهەمە نەوتییەکان، ئاو و ئاوەڕۆ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەروەها بە شەرەفێکی گەورە بۆ وڵاتەکەمان ئێران دادەنرێت.
لە ساڵی ١٣٨٣ بە پێی پڕۆژەی سەرەخس – مەشهەد کارگەی ڕۆڵینگ و بۆریی سەفا تووسی لە شاری مەشهەد دامەزراندووە کە دوای تەواوبوونی پڕۆژەکە، بە پێی پێویستییەکانی پلانی گەشەپێدان لە پارێزگای خوراسان، هێڵی بەرهەمهێنانی ڕۆلینگی گەرم دەستی پێ کرد لەم کارگەیەدا و دەستی کرد بە بەرهەمهێنانی تیری ئاسنی پان.
لە نێوان ساڵانی ١٣٨٥ بۆ ١٣٨٧ محەممەد ڕۆستەمی سەفا بە بیرۆکەی بەرهەمهێنانی نیشتمانی و دابینکردنی کەرەستەی خاوی پێویست بۆ کارگەکانی ئاماژەپێکراو، دەستی کرد بە دامەزراندنی کارگەکانی وەک "کۆمپانیای پێکهاتە کانزایییەکانی سەفا و ئامێری پیشەسازی" و "کۆمپانیای پیشەسازیی پۆلیمری ئەهواز". هەروەها لە نێوان ساڵانی ١٣٧٨ بۆ ١٣٨٠، دەسمایەی خستە گەڕ لە کارگەکانی وەک "تەل و وایەر ئەهواز" و "پیشەسازییەکانی خۆراکیی حامیران".
لە ساڵی ١٣٨٨دا ئەزموونێکی نوێی لە پیشەسازیی پەڕاوگەدا(کەلوپەلی نووسین) بەدەست هێنا و بە دامەزراندنی "کارگەی قەڵەمی خودکاری سەفا" یەکەمین کارگەی کەلوپەلی نووسینی لە ئێران دامەزراند.
محەممەد ڕۆستەمی سەفا ڕاهێنەری پیشەسازییە و بەردەوام سەرقاڵی پێکهێنانی تیم و یەکەی پیشەسازییە، خۆشترین چێژەکانی بەدیهێنانی بیرۆکە و دامەزراندنی ھێڵی نوێی بۆرییە. ئەو پێی وایە سەروەت و سامان ئەمانەتێکە کە خودا پێی بەخشیوە و هەوڵ دەدات ئەو ئەمانەتە بگەڕێنێتەوە بە پەرەپێدانی یەکەیەکی پیشەسازی و دروستکردنی قوتابخانە و نەخۆشخانە و یارمەتیدانی کەسانی شایستە و ئازادکردنی زیندانییەکان.
ئەو پێی وایە: "هەرگیز کێشەکان دەرنەبڕن، بەڵکو بەڕێوەی ببەن. بەڕێوەبردن هونەری زاڵبوونە بەسەر کێشەکاندا".
بە پشتبەستن بە سیاسەت و ستراتیژی داڕژاو، ئەم کۆمەڵە(کۆمپلێکس) پیشەسازییە بە ڕوانگەی پەرەپێدانی چالاکیی بەرهەمهێنانی خۆی و زیادکردنی جۆراجۆریی بەرهەمەکان، هەمیشە بەرەو زیادکردنی جۆراوجۆری و باشترکردنی کوالێتیی بەرهەمەکان هەنگاوی ناوە بە مەبەستی دابینکردنی بەشێکی سەرەکی لە پێداویستییەکانی شتومەکی نووسینی کۆمەڵگا لە داهاتوویەکی نزیکدا و ڕێگری بکات لە دەرچوونی دراو لە وڵات و هاوردەکردنی بەرهەمی بیانی. لەم ڕووەوە کۆمپانیای قەڵەمی خودکاری سەفا پڕۆژەکانی داهاتووی خۆی، وەک بەرهەمهێنانی هایلایتەر مارکەر، ڕەوان نووس، و ماکی هەڵەگیری خستووەتە بەرنامەی کاریی خۆیەوە و بە هاوکاریی خودای مەزن ئەم بەرهەمانە لە داهاتوویەکی نزیک وەبەرھەم دێت و دەخرێتە ناو بازاڕەوە.
کۆمپانیای پیشەسازیی قەڵەمی خودکاری سەفا لە ئێستادا سەرقاڵی بەکارهێنانی مۆدێرنترین ئامێر و بەئەزموونترین کارمەند و تاقیگەیەکی کۆنترۆڵ کردنی کوالێتی بە وەرگرتنی نیشانەی ستانداردی نیشتمانیی ئێران و بڕوانامەی کوالێتی سیستەمی بەڕێوەبردنی ISO 9001:2008 و ISO 14001:2015، ئامادەیە بۆ بەرهەمهێنانی زیاتر لە 200 ملیۆنێک قەڵەمی جەوھەری و 20 ملیۆن مارکەر و 100 ملیۆن قەڵەمی هەیە بە کوالێتییەکی نایاب.
لە ئێستادا ئەم کۆمپانیایە وەک گەورەترین بەرهەمهێنەری کەلوپەلی نووسین بە مارکەی ئێرانی، بە دابینکردنی قەڵەمی کیان و سۆفی، هەروەها هەموو جۆرە مارکەر و قەڵەمێک لە ژێر مارکەی کیان، بووەتە ڕکابەرێکی ڕاستەقینە بۆ بەرهەمە هاوردەکراوەکان بە براندە بەناوبانگەکانەوە.