مۆبڵ مودێل کوین

زانیاری سەرەکی

ڕوونکردنەوە

ئەم مۆبڵە لە مۆدێلەکانی:

  • یەک کەسی
  • سێ کەسی
  • سێتی چوار تا هەشت کەسی

بەرهەم دێت و دەتوانریت لەسەر داواکاریی کڕیار قەبارەی مۆبڵەکە و کەڤەرەکەی بگۆڕێت. 

ناساندنی تەکنیکیی بەرهەم

مۆبڵی چستێر بە هۆی دیزاینی کلاسیک و مۆدێلی فانتازیا، هەم لە دیکۆراتی فەرمی و کلاسیک و هەم لە کەشی مۆدێرن و سپۆرتدا دیمەنێکی زۆر جوان دروست دەکات. ئەو کەرستانەی لە بەرهەمەکەدا بە کار هاتوون بریتین لە:

  • بەکارهێنانی باشترین ماتریاڵی بازاڕ
  • کۆیلی داری رووسی بە گەرەنتیی ١٠ ساڵە
  • ئێسفەنجی ٣٠ کیلۆیی تایبەت لە دەسکەکان و پشتی
  • فۆمی ساردی کۆمپانیایی بۆ دانیشتن (بە کۆدی هەڵکەندراو و گەرەنتی لەسەر هەموو فۆمەکان)

تایبەتمەندییەکانی چەرمی PUی بەکارهێنراو:

  • بەرگری لە بەرانبەر گرمای جگەرە، شقارتە و چەرخ تا پێنج چرکە
  • لە سەرما و گەرمادا ناقڵیشێت
  • لە کاتی بەکارهێنانی ڕۆژانە تووشی سووان و ڕووشان نابێت
  • بەرگەگرە لە بەرانبەر نینۆکی منداڵان 
  •  ٥ ساڵ گەرەنتیی کوالیتیی ئیسفەنج و فۆم و چەرمی هەیە.

ڕێنوێنیی کڕین:

  • بە نرخی یەک لە سر سێی نرخی فرۆشگاکان و بە شێوەی ڕاستەوخۆ لە بەرهەمهێنەری بکڕن و کالای ناوازە وەربگرن.
  • گەرەنتی کردنی کوالیتیی هەموو بەرهەمەکان بە فاکتۆڕی سەرپەڕداری پارسین لەگەڵ وردەکارییەکانی گرنتی و جۆری کەرستەی بەکارهێنراو.
  • ئەگەر کڕیار  هەر بۆ ئەم کەرستانە فاکتۆڕی هەرزانتر نیشان بدات، کۆی ئەو بڕە پارەیەی بۆ کالاکە داویەتی پێی دەدرێتەوە

بۆ وەرگرتنی زانیاریی زۆرتر پەیوەندیمان پێوە بکەن!

بەرهەمە هاوشێوەکان

بینینی هەموو بەرهەمەکان
کۆمپانیای بازرگانیی پارسین logo

دەربارەی بزنسەکە

کۆمپانیای بازرگانیی پارسین

ناونیشان:
  • لقی سەرەکی: ئێران، تاران، گەڕەکی تارانسەر، شەقامی بنەفشەی باشوور، کۆڵانی ٤٥٧ ڕۆژهڵات، ژمارەی ١٠
  • کارگە: ئیران، تاران، ڕێگای سەرەکی تاران ـ ساوە، کۆتایی جادەی بازنەیی شاهێد شار، شارۆچکەی پیشەسازیی پاسارگاد
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

کۆمەڵگەی بەرهەمهێنانی پارسین بە کەڵکوەرگرتن لە زانستی تەکنیکیی سەردەمیانە و بە پشتوانەی ئەزموونی ٣٠ ساڵە لە پیشەسازیی مۆبیلیات و پیشەسازیی دار و کەلوپەلی نووستن، خەریکی بەرهەمهێنان و دابینکردنی کۆمەڵێک بەرهەمە کە بە باشترین شێوە وڵامدەری پێویستییەکانی کڕیاران بێت. ئامانجی ئێمە زۆرترین ڕەزامەندییە بۆ ئەو کڕیارانەی کە بە دوای بەرهەمی بەکوالیتین لە ئاستی ستاندارە جیهانییەکان.

بازرگانیی پارسین بە هاوکاریی گرووپێکی بەئەزموون و پسپۆڕ، توانیویەتی کۆمەڵێک بەرهەمی داهێنەرانە لە ستایلە جیاوازەکاندا دیزاین بکات. لەوانە: 

  • دیزاین و دروستکردنی مۆبڵی کلاسیک و مۆدێرن لە شێوازەکانی چیستەر، کلاسیک، سپۆرت، مینیمال
  • بەرهەمهێنانی کورسیی نووشتاو
  • پێشکەشکردنی دیزاینی داواکراو بە پێ سەروسەلیقەی کڕیار، لەوانە مۆبیلیاتی ماڵەوە، سێتی ئۆفیس و هتد

پارسین کاڵ لە ساڵی ٢٠١٦وە دەستی بە کاری بەرهەمهێنان کردووە. ئەم کۆمەڵگەیە سەرەتا بە دیزاین و بەرهەمهێنانی کورسیی چەماوە و بە ئامانجی یارمەتیدانی بوومەلەرزەلێدراوانی کرماشان، دەستی بە چالاکییەکانی خۆی کرد و لە درێژەدا بەرهەمهێنانی مۆبیلیاتیشی گەشە پێ دا. لە ئێستادا، پارسین بە شێوەی تایبەتمەند چالاکییەکانی خۆی چڕ کردووەتەوە لەسەر بەرهەمهێنانی مۆبیلیاتی کلاسیک لە ستایلی لەمسە و چێستەر. 

ئامانجی ئێمە بەرهەمهێنان و پێشکەشکردنی بەرهەمێکە لە ئاستی جیهاندا تاوەکوو لەگەڵ ناساندنی هونەری دەستی پیشەسازانی ئێران، هەستی پێکەوەژیان و پەیوەندیی کلتووری لەگەڵ جیهان، بەتایبەت وڵاتانی درواسێی ئێران بەهێز بکرێت. لەگەڵمان بن.