خاوەنكار: كۆمپانیای فەكوورمەغناتیس ئێسپادانا. بابەتی پڕۆژە: دیزاینی پۆستی ئینستاگرام. خزمەتگوزاری: پۆستی ئینستاگرام، دیزاینی ناوەرۆك، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، دیجیتاڵ ماركێتینگ. دیزاینی سەرنجڕاکێش و ئامانجداری ناوەرۆكەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەتایبەت ئینستاگرام، بۆ کۆمپانیایەکی پیشەسازی زۆر گرینگە. لە جیھانێکدا کە ڕکابەری بۆ ڕاکێشانی سەرنجی بەردەنگ زۆرتر بووە، ئەو ناوەرۆکانەی کە دیزاینی سەرنجڕاکێش و جیاوازیان ھەیە، توانای ڕاکێشانی سەرنجی زۆرتر و بردنەسەرەوەی ھەڵسوکەوتی بەردەنگیان ھەیە. وێنەکان، ڤیدیۆکان و ناوەرۆکەکانی تر کە بە کەڵک وەرگرتن لە توخمەکانی تاک و بێ وێنە درووس دەبن، دەتوانن بۆ ڕاکێشانی ڕوانین و سەرنجی بەکارھێنەرانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان زۆر کاریگەر بن. بەم پێیە، دیزاینی بنەڕەتی و سەرنجڕاکێشی ناوەرۆکی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان نە تەنیا وەکوو ئامێرێکی ڕێکلام کردن کاریگەر دەبن، بەڵکوو وەکوو ڕێگەیەک بۆ بردنەسەرەوەی ناسین و متمانەەی براندەکە جێگای سەرنجن. فەکوور مەغناتیس ئێسپادانا لە گەورەترین کۆمپانیا چالاکەکان لە بواری دیزاین، بەرھەمھێنان و دابین کردنی پێداویستییەکانی پەیوەندیدار بە کانگاکان، دانەبەندی، سیستەمەکانی لەرینەوە(ارتعاشی) و گواستنەوەی ماکەکان دەناسرێت. بەرھەمەکان و کەرەستەکانی بەرھەمھێنان و ھەروەھا خزمەتگوزارییەکانی فەکوور مەغناتیس، تاکوو ئێستا پێویستییە گرینگ و بنەڕەتییەکانی ھێڵەکانی بەرھەمھێنانی ماکە کانگاییەکان و پیشەسازییەکانی پەیوەندیداری چارەسەر کردووە.
خاوەنكار: كۆمپانیای پارس مەعدەن دانا. بابەتی پڕۆژە: دیزاینی ماڵپەڕی کۆمپانیای پارس مەعدەن دانا. خزمەتگوزاری: دیزاینی ماڵپەڕ، دیزاینی ڕووکار، دیزاینی پەڕەکانی ماڵپەڕ. دیزاینی ماڵپەڕ بۆ کۆمپانیا پیشەسازییەکان دەبێت بە لەبەرچاوگرتنی پێداویستی و تایبەتمەندییەکانی تایبەتی بەم جۆرە کۆمپانیایانە ئەنجام بدرێت. جیاواز لە ماڵپەڕە گشتییەکان یان فرۆشگەکان، ماڵپەڕە پیشەسازییەکان دەبیت جەخت بکەنە سەر زانیارییە تەکنیکی و تەواوەکان. ئەم جۆرە ماڵپەڕانە زۆرجار بۆ بۆ ئەو بەردەنگانەی درووس دەکرێن کە دەگەڕێن بە شوێن زانیاریی تایبەتی و بەرھەمە نەناسراوەکاندان. بۆیە پێویستە ماڵپەڕەکان بە شێوەیەک دیزاین بکرێن کە ئەم زانیارییانە بە ئاسانی بخاتە بەردەست. پێشکەشکردنی کەتالۆگەکانی بەرهەمەکان، وردەکارییەکانی تەکنیکی، هێڵکارییەکان و بەڵگەنامەی دقیق بەشێوەی دیجیتاڵ و توانای دابەزاندن، لە گرنگترین تایبەتمەندییەکانی دیزاینی ماڵپەڕە پیشەسازییەکانە. پاش ئەوەش، ئەم ماڵپەڕانە پێویستە بەشە جیاوازەکانیان بۆ خزمەتگوزاریی پاش فرۆشتن و پشتگیریی تەکنیکی هەبێت تاکوو یارمەتیی کڕیارەکان بدات بۆ ئەوەی زانیاریی و یارمەتییەکانی پێویست بخاتە بەردەست. جیا لە پێشکەشکردنی زانیاریی تەکنیکی، دیزاینی ماڵپەڕی کۆمپانیا پیشەسازییەکان پێویستە سەرنج بدات بە براندینگ و متمانە درووسکردن. ئەم ماڵپەڕانە دەبێت بە شێوەیەک دیزاین بکرێن بۆ نیشاندانی متمانە و تواناکانی کۆمپانیاکان. بەکارهێنانی وێنە بە کوالێتیی بەرز لە کەرەستەکان، پڕۆژەکان و دامەزراوەکان و ھەروەھا پێشکەشکردنی بەڵگەنامەکان و خەڵاتەکان دەتوانێت متمانەی کۆمپانیاکە بەرز بکاتەوە. دیزاینی لەبەرچاو و دەرەکیی ماڵپەڕیش پێویستە پڕۆفیشناڵ و گونجاو لەگەل پیشەسازییەکەدا بێت بە کەڵک وەر گرتن لە ڕەنگ و دیزاینگەلێک کە ڕەنگدانەوەی پێداگری و پڕۆفیشناڵ بوونە. بەشێوەیەکی گشتی، دیزاینی ماڵپەڕ بۆ کۆمپانیا پیشەسازییەکان دەبێت تێکڵاوییەک بێت لە پێشکەشکاریی ورد و تەکنیکی و بەھێزکردنی وێنەی براندەکە تاکوو بەباشترین شێوە پێداویستییەکانی بەردەنگ دابین بکات. کۆمپانیای پارس مەعدەن دانا، درووسکردنی ماڵپەڕەکەی خۆی دا بە دەزگای ڕێکلام کردنی پالادیۆم.
خاوەنکار: فرۆشگەی ئینتەرنێتی نانۆ کالا. بابەتی پرۆژە: جێبەجێکردنی ماڵپەڕی فرۆشگەی ئینتەرنێتی نانۆ کالا. خزمەتگوزارییەکان: جێبەجێکردنی ماڵپەڕی تایبەتی، دیزاینی ڕووکاری بەکارهێنەر، دیزاینی لاپەڕەکان. جێبەجێکردنی ماڵپەڕ بۆ فرۆشگەیەکی ئۆنلاین پێویستە تا ڕادەیەک بەھێز بێت کە ئەزموونی بەکارھێنانێکی تەواو و چێژبەخشی ببێت. دیزاین پێویستە ڕواڵەتێکی سەرنجڕاکێش و وەلامدەر بێت و لەگەل تەواو ئامێرەکاندا کێشەی نەبێت. جێبەجێکردنی ماڵپەڕ پێویستە بەشێوەیەک بێت کە بەکارهێنەر بتوانێت بەئاسانی لەناو بەرهەمەکاندا بگەڕێ و بیانکڕێت بێ ئەوەی تووشی سەرلێشێواوی و گرفتە تەکنیکییەکان بێت. خێرایی ئاپلۆدکردنی(ھەڵخستنی) لاپەڕەکانیش زۆر گرنگە، بۆ ئەوەی کە وەدواکەوتن دەبێتە ھۆی لەدەسدانی کڕیارەکان. لەگەڵ ئەمەشدا، دیزاینی ماڵپەڕەکە دەبێت سێئۆ(SEO) بکرێت تاکوو لە ئاکامەکانی گەڕاندا باشتر ببینرێت. جێبەجێکردنی ماڵپەڕ پێویستە تایبەتمەندییەکانی پاراستنی زانیارییەکان و بڵاوکراوەکانی ببێت تاکوو زانیاریی کڕیارەکان و کاروبارەکانیان بەباشی چاودێری بکرێت. لە تەنیشت ئەم پاراستنەدا، بۆ ئەوەی کە ئەزموونی کڕینێکی ئاسان و متمانەپێکراو درووس بێت، ئەمانەیشی بۆ جێبەجێ بکرێت: بەدواداچوونی داخوازیی بەرھەمەکە، بۆچوونی بەکارھێنەران، شێوازەکانی جیاوازی پارە دان. بەشێوەیەکی گشتی، جێبەجێ کردنی ماڵپەڕ بۆ فرۆشگەیەکی ئۆنلاین دەبێ بە ڕێکوپێکی و سەرنجدان بە وردەکارییەکان ئەنجام بدرێت تاکوو جیا لە ڕاکێشانی کڕیاری نوێ، کڕیارەکانی ئێستایشی ڕەزامەند بھێڵێتەوە و وەفایان بۆ براندەکە بەھێزتر بکرێت. نانۆ کالا کە چەندین ساڵ ئەزموونی لە بواری ھاوردەکردنی کەلوپەلی بیرکاری - فێرکاریی مناڵاندا ھەیە، دیزاین و جێبەجێ کردنی ماڵپەڕی فرۆشگەکەی خۆی دا بە پالادیۆم.