بابەتی پرۆژە: دیزاینی براند، نوێکردنەوەی براند. خزمەتگوزارییەکان: مارکێتینگی ناوەڕۆک، براندینگ. کڕیار: کۆمپانیای فەکوور مەغناتیس ئێیسپادانا
خاوەنکار: کۆمپانیای ئازەرەنگ بورنا. خزمەتگوزاری: دیزاینی براند، براندینگ، ناسنامەی بەرچاو. سەرنجدان بە دیزاینی براند و ناسنامەی بەرچاو زۆر گرینگە بۆ ئەوەی کە ئەم توخمانە وەکوو نوێنەری سەرەکیی بیزنس و بایەخکانی ئیش دەکات. ناسنامەی بەرچاوێکی بەھێز و ھاودەنگ لەگەل پەیامی براند دەتوانێ ئاسانتر بیزنسەکان بناسرێنێت و پەیوندییەکی بەسۆز و ئەرێنی لەنێوان بەردەنگەکان و براندەکەدا درووس بکات. ئەم پەیونەدییە دەتوانێ ببێتە ھۆی وەفای کڕیارەکان و بردنەسەرەوەی دەرفەتی سەرکەوتن لەناو بازاڕدا. لە دنیای ڕکابەریی ئەمڕۆدا، براندەکان دەبێ بتوانن لە مێشکی بەرکارھێنەرەکاندا بمێننەوە و ناسنامەی بەرچاو دەتوانێ وەکوو ئامێرێکی زۆر گرینگ لەم بوارەدا ئیش بکات. ھەروەھا، دیزاینی دەقێق و ورد و ھاودەنگی «ناسنامەی بەرچاو» یارمەتیی دەدات بە گواستنەوەی پەیامی براند بەشێوەیەکی کاریگەر و سەرنجڕاکێش. ھاودەنگی لە کەڵک گرتن لە ڕەنگەکان، فۆنتەکان، لۆگۆ و توخمە بەرچاوەکانی تر، دەتوانێ ھەستی ھاوڕێ بوون و پڕۆفیشناڵ بوون بگەیەنێتە بەردەنگ. لە ئەگەری سەرنج نەدان بە وردەکارییەکان لەم بوارەدا دەتوانێ ببێتە ھۆی ناسەقامگیری و نادیاریی براندەکە کە ئەمەیش بە ئاسانی لە بەرژەوەندیی ڕکابەردایە. بەم پێیە، دیزاینی دەقێق و زانایانەی ناسنامەی بەرچاو نە تەنیا کاریگەریی لەسەر جوانی ھەیە، بەڵکوو ڕۆڵێکی بنەڕەتیی لە درووسبوونی وێنەیەکی گشتی براندەکە و ئەزموونەکانی کڕیار ھەیە.
خاوەنكار: كۆمپانیای كانگای فەكوور مەغناتیس ئێسپادانا. بابەتی پڕۆژە: ڕاپورتی ڕێکلام. خزمەتگوزاری: دیزاینی گرافیك، وێنەگریی پیشەسازی، بەرھەمھێنانی ناوەرۆك
خاوەنكار: دکتۆر محەممەد عەلی مۆئمێنی بابەتی پڕۆژە: وێنەگرتن. خزمەتگوزاری: وێنەگرتنی پڕۆفێشناڵانە، ماركێتینگی ناوەرۆك
خاوەنكار: زانکۆی بریتیش کۆڵومبیا. بابەتی پڕۆژە: وێنەگرتن. خزمەتگوزاری: وێنەگرتنی هەواڵنێری
خاوەنكار: گرووپی پیشەسازی و بەرھەمھێنانی کانی مەغناتیس تیوا ئەنیس. بابەتی پڕۆژە: دیزاینی کەتەلۆگی کۆمپانیای کانی مەغناتیس. خزمەتگوزاری: دیزاینی کەتەلۆگ، کەتەلۆگی پیشەسازی، ماركێتینگی ناوەرۆك. گرافیك و چاپ لە جیهانی ئەمڕۆدا کە دیجیتاڵی بوونی هەموو شتێك لەسەر لووتکەدایە، مارکێتینگ بە شێوەی کۆن و نەریتی ھەر بەردەوامە. لەم نێوانەدا، کەتەلۆگەکان وەکوو پردێک لەنێوان براند و کڕیارەکاندا ڕۆڵێکی گرینگی ھەیە. وای دابنن لەناو دەستاندا کەتەلۆگێکی ڕێکوپێک و گرافیکی بە ڕەنگگەلێکی سەرنجڕاکێش، ھەستێکی پەیوەندیی ڕاستەوخۆ و بەرچاو ئەدات پێتان کە ھیچ ماڵپەڕێک ناتوانێ بەو شێوەیە ڕای بگوازێتەوە بۆتان. کەتەلۆگ ئەم دەرفەتە ئەدات پێتان کە بە وردەکاریی زۆرتر و بەشێوەی واقیعی و ڕاستەوخۆ بەرھەمەکان بناسن و بەدڵنیاییەوە ھەڵبژێرن. لەم سەردەمەی دیجیتاڵییەدا، کەتەلۆگەکان ناوەند و دڵی مارکێتینگن و بیرەوەرییەکانی براندەکە لە مێشکی کڕیاردا تۆمار دەکەن. بە جەخت کردن لەسەر ناساندنی بەرھەمەکان و پێشکەشکردنی توانا و تواناییەکان، دیزاینی کەتەلۆگی کۆمپانیای کانی مەغناتیس، لە پالادیۆمدا ئەنجام درا.