مۆدێلی دینۆ

زانیاری سەرەکی

نرخی بەرهەم

٧٤٠$

ڕوونکردنەوە

مۆبڵی دینۆ یەکێکە لە مۆدێلە سەرنجڕاکیش و سەردەمییانە و فانتازییەکانی مۆبیلیات کە بۆ ٨ کەس گونجاوە و بریتییە لە:

  • دانیشتنی لەڕادەبەدەر ئاسوودە
  • دیزاینی مینیماڵ و بچووک

گەره‌نتی و خزمه‌تگوزارییه‌کانی دوای فرۆشتن

گەرەنتی: 

هەموو کارەکانی کۆمپانیای MP گەرەنتیی ٢ سالەیان هەیە

بابەتەکانی گەرەنتی: 

  1. چوارچیوە و قاچەکانی بەرهەمەکە
  2. ئیسفەنج و ڕووی بەرهەمەکە

ناساندنی تەکنیکیی بەرهەم

مۆبڵی دینۆ بە تێکەڵکردنی دیزاینی کلاسیک و وردەکاریی جیاواز لە قەنەفە و تاکە یەک کەسییەکان، هەڵبژاردەیەکی گونجاوە بۆ کەشی فەرمی و نیمچە فەری و هەمەچەشنی لە جێبەجێکردن دیمەنێکی تایبەت بە دیزاینەکە دەبەخشێت، هەروەها ئەم مۆبڵە دوو قەنەفەی سێ کەسیشی هەیە:

  • مۆدێلێکی سادە بە گۆشەی سویسری
  • مۆدێلێک کە شوێنی تەپڵەکی هەیە

هەروەها پێویستە ئاماژە بەوەش بکەین کە تاکە یەک کەسییەکانی مۆدێلی دینۆ بە دەسکی دارین دیزاین دەکرێن و بەرهەم دەهێنرێن

تایبەتمەندییەکان:

  • بریتییە لە: دوو قەنەفەی سێ کەسی و دوو تاکی یەک کەسی
  • کەرستەی چوارچێوە: داری سنەوبەری ڕووسی و MDF
  • قاچ و بنکە: ئیسفەنجی تایبەتی ٣٥ کیلۆگرامی بە ئەستووریی ١٣ سانتیم 
  • قوماش: هاوردەکراو (سینی)

ڕێگاکانی کڕین لە مۆبیلیاتی MP

/img/temp/method-purchase.png

بەرهەمە هاوشێوەکان

بینینی هەموو بەرهەمەکان
مۆبیلیاتی MP logo

دەربارەی بزنسەکە

مۆبیلیاتی MP

ناونیشان:
  • کارگە و نووسینگەی فرۆشتن: ئێران، تاران، ڕێگەی سەرەکیی ئازادێگانی ڕۆژئاوا بۆ ڕۆژهەڵات، شەقامی عیرفان، شەقامی حیشمەت، مۆبیلیاتی MP
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

مێژووی MP

دەسپێکی چالاکیی ئێمە لە ساڵی ١٩٩٠ بە شێوەی تەقلیدی و بێ براندینگ دەستی پێ کرد و بە درێژایی ساڵانێکی زۆر بە بەرهەمهێنانی مۆبیلیاتی کوالیتی‌بەرز توانی لە بازاڕەکانی ئەو ڕۆژانەدا کڕیارانی خۆی پەیدا بکات، گەشەی خێرای MP بوو بە هۆی ئەوەی کە چەند جار شوێنی خۆی بگۆڕێت و لە کۆتاییدا بگوازرێتەوە بۆ شوێنی ئێستای کە ڕووبەرەکەی ٣٠٠٠ مەترە. لە ساڵی ١٩٩٩شەوە تاوەکوو ئەمڕۆ لەژێر ناوی براندی MP ناسراوە و درێژەی بە چالاکییەکانی داوە. 

ئامانجی MP

بە هۆی پابەندبوون بە بەرهەمهێنانی مۆبیلیاتی کوالیتی‌بەرز و ڕەزامەندیی کڕیار، براندەکەمان لەم ساڵانەدا هەرگیز بەرهەمهێنانی مۆبیلیاتی نەخستووەتە سەر ئەستۆی بەڵێندەران و هەموو بەرهەمەکانی خۆی بە پێ ستانداردی پێوسیتی خۆی بەرهەم هێناوە کە ئەم کارە بووە بە هۆکاری سەرەکیی بەرهەمهێنانی مۆبیلیاتی کوالیتی‌بەرز بە نرخی گونجاو. 

بەرهەمەکانی MP

کۆمەڵەی بەرهەمهێنانی مۆبیلیاتی ئێمە لە بواری بەرهەمهێنانی جۆرەکانی مۆبیلیات چالاکی هەیە؛ لەوانە:

  • قەنەفە
  • مۆدێرن
  • نانخواردن
  • کۆنسول
  • مێزی ناوەڕاست

دوورەدیمەنی MP

ئێستاکە پاش ساڵانێکی زۆر هەوڵ و تێکۆشان و پابەندبوون بە بەرهەمهێنانی مۆبیلیاتی کوالیتی‌بەرز لەگەڵ هاوکارانی پڕۆفیشناڵ و بەئەزموون و هەروەها ئامێری پێشکەوتوو و گرووپی دیزاینی خۆی هەوڵ دەدات لە بازاڕی مۆبیلییاتدا پشکێکی زۆرتری هەبێت و بتوانێ ڕەزامەندیی کڕیاران مسۆگەر بکات.