ناوەندی ئێرانی نۆڤین
لۆگۆ ناوەندی ئێرانی نۆڤین

ناوەندی ئێرانی نۆڤین

زانیاری پەیوەندی

ناونیشان
ناونیشانی نووسینگەی تاران
ئێران- تاران، شەقامی ڤالیاسر، ژمارە ٢٧ کوچەی مەهناز، نزیک بازنەی پارک وەی، بینای ئێران نۆڤین
ناونیشانی ئۆفیسی کیش
ئێران- دوورگەی کیش، شەقامی ساحل، مەکۆی(کۆمپلێکسی) دیپلۆمات، نهۆمی سێھەم
ناونیشانی ئۆفیسی دوبەی
ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی - دوبەی، میدیا سیتی، تاوەری کۆنکۆرد، ژمارە ١١٠٧
ژمارە تەلەفۆنەکان
ژمارەی نووسینگەی تاران
نووسینگەی تاران
نووسینگەی کیش
ئۆفیسی دوبەی
کاتی کار کردن
شەممە تا پێنجشەممە لە کاتژمێر ٨:٠٠ بۆ ٢٠:٠٠
بەڕێوەبەر
مریەم شافیعی

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

دەربارەی ئێمە

ناوەندی ئێرانی نۆڤین(مۆدێڕن) ڕێکخراوێکی چالاکە لە بواری ڕێکلام و براندکردن و خستنەڕووی ڕێگەچارەکانی کاریگەری بەبازاڕکردن(دۆزینەوەی کڕیار) لەسەر بنەمای نوێترین ڕێبازە زانستی و پیشەییەکان. ئێمە خزمەتگوزارییەکانمان پێشکەش دەکەین بە سودوەرگرتن لە زانستی بەڕۆژ، ئەزموونی چەندین ساڵە و هاوکاری لەگەڵ باشترین کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی ڕێکلام. جێگای شانازییە بۆ ناوەندی ئێرانی نۆڤین کە هەمیشە توانیویەتی بە بەشداریکردن لە پەرەپێدانی زانستی ڕێکلام و براندکردنی نموونەیێکی گونجاو و شیاو بێت بۆ کۆمپانییەکانی چالاک لەم بوارەدا. ئێمە بە بیرکردنەوەیێکی جیاواز و تایبەت و ھونەری، شێوازێک لەسەر بنەمای زانست، کارکردی پڕۆفیشناڵانە و بە پشتیوانیی سەرمایەی مرۆیی لێزان و لێھاتوو بەنیازی وڵامدانەوەی پێداویستیی کڕیارە جۆربەجۆرەکانی خۆمانین.

لەم ڕووەوە هەمیشە هەوڵمان داوەلە تەکنەلۆژیا نوێیەکانی پەیوەندی-میدیایی و سیستەمی بەڕێوەبردنی نوێ کەڵک وەربگرین. ستراتیژییەکی لەم چەشنە بە تێپەڕبوونی کات و دوای تێپەڕین لە کۆسپ و تەگەرەی جۆراوجۆردا، ئەو شانازییەی پێ بەخشیوین کە بتوانین بگەینە لووتکەی پیشەسازیی خزمەتگوزارییەکانی ڕێکلام و براندکردنی ئێران. ئێستا، بۆ ئەوەی پێگەی خۆمان لەم پیشەسازییەدا بپارێزین و زۆرتر سەری بخەین، بڕیارمان داوە ڕێبازێکی "پێشکەوتنی بەردەوام" بگرینە بەر و سوود لە پێداویستییەکانی ستانداردی سیستەمی بەڕێوەبردنی کوالێتی ISO9001:2015 و ستانداردی بەڕێوەبردنی سکاڵای کڕیار ISO10002:2018 پرۆسە ڕێکخراوەییەکانمان ستاندارد کردووە بە جەختکردنە سەری تایبەت بە ناساندنی بەردەوامی هەموو پێداویستیی یاسایی، پێوەدانی، دارایی، کارپێکردن و ڕێکخراوەیی هەموو لایەنە بەھرەمەندەکان و بە یارمەتیی پێداویستییە ستانداردەکانی ISO10004:2018، بتوانین بە ڕێگەی زانستی دەس بە ھەڵسەنگاندنی ڕەزامەندیی کڕیاران و لایەنە بەھرەمەندەکانمان بکەین. بۆ بەدیهێنانی ئەمە، ئەم ئامانجانەی خوارەوەمان کۆکردۆتەوە، کە هاوتەریبن لەگەڵ ستراتیژی و ئامانجە کوالیتییەکانمان و لە لووتکەی چالاکییەکانمان دامان ناوە: دڵنیابوونی کڕیاران لە وەڵامدانەوەی خێرا، لە کاتی خۆیدا و کاروباری قەرەبووکراوی پێویست بۆ سکاڵای کڕیاران. دەستنیشانکردن و دابینکردنی پێداویستییەکان، چاوەڕوانییەکانی کڕیاران و لایەنە بەھرەمەندەکان و هەوڵدان بۆ پاراستن و بەرزکردنەوەی ئاستی ڕەزامەندییان.ناساندنی بەردەوامی کەسە لێھاتووەکان، بەرزکردنەوەی ئاستی زانیاری و لێهاتوویی پڕۆفیشناڵانەی فەرمانبەران لەڕێگەی ڕاهێنانەوە، بە ئامانجی بەرزکردنەوەی کوالێتیی خزمەتگوزارییەکان. زیادکردنی بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای نوێ و ئامێری پێشکەوتوو بە ئامانجی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تایبەتی و داهێنەرانە و بەکوالیتی. بەدەستهێنانی پشکی زیاتر لە بازاڕ و ھەم لەم ڕێگەوە دروستکردنی بەهای هاوبەش بۆ سەنتەر لە ڕێگەی سەرنجدان و جەختکردن بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی کوالێتیدار و جیاواز و ناوازە. لەسەر بنەمای وەھا بیرێک و ڕوانگەیەک، من و هاوکار و هاوڕێیانی ئازیزم، بە ئیرادەیەکی پتەو، بەڵێن دەدەین بە تەواوی تێ بکۆشین بۆ بەدیهێنانی ئامانجە ناوبراوەکان و زۆرتر لە جاران لە وڵاتە خۆشەویستەکەماندا ببین. شانازیی بەردەوامی ئێمە پڕۆفیشناڵ بوون لە بیر و کردەوە و ھەروەھا ھاوسۆزی، ھاوبیری و ھاوڕێ بوون لەگەڵ کڕیارە ئازیزەکانمان لە ڕێگەی سەرکەوتنی ئەواندا.

شوێن

شوێن