ئایسکرێمەکانی کالە بە تێکەڵەیەک لە شیری تازە و تامی داهێنەرانە، هاوڕێیەکی شیرینە بۆ ساتەکانتان. جا هیچ جیاوازییەکی نییە حەزتان لە ئایسکرێمی ئاسایی بێت یان کوپ یان دسێری بەستوو؛ هەمەچەشنیی نایابی کالە بەم ژێرپۆلانە وەکوو:
بۆ هەر سەروسەلیقەیەک هەڵبژاردەیەکی تایبەت و کوالیتیبەرز و لەبیرنەکراوی هەیە.
پەنیرەکانی کالە لە بەناوبانگترین بژاردەکانن بۆ نانی بەیانی، ژەمی سووک و خواردن لێنان. ئەم کۆمەڵەیە بە فرەچەشنیی نایاب لە پەنیری وەرەقەیی و پەنیری تایبەتی پیتزا، کوالیتییەک لە ئاستی ستانداردەکانی رۆژی دنیا دەهێنێتە ناو چێشتخانەکانتانەوە. بە هەڵبژاردنی پەنیرەکانی کالە، لە هەموو ژەمێکدا ئەزموونی تامێکی تازە و تەندروست بکەن.
کرێمی کالە بە پێکهاتەیەکی نەرم و یەکسان، بژاردەیەکی ناوازەیە بۆ ژەمە خۆراکێکی وزەبەخش. کرێمی میوەیی کالە بە پێکهاتەیەکی نەرم و تامی سروشتیی میوەکان، بژاردەیەکی تەواو بۆ ئێوەی ئازیز. ئەگەر بە دوای کرێمێکی میوەیی فرێش و بەچێژدا دەگەڕن، بەرهەمەکانی کالە بە کوالیتیی ناوازە و کەڵکوەرگرتن لە میوەی کوالیتیبەرز، تام و بۆنێکی جیاواز دەبەخشێتە ساتەکانتان.
دیزێرتەکان کۆتایی خۆشی ژەمەکانی خواردنن، بەڵام ئەگەر کاتی پێویستتان نییە بۆ دروستکردنیان، دیزێرتە ئامادەکانی کالە باشترین هەڵبژاردەن بۆ ئێوە. بە فرەچەشنییەکی ناوازە لە پاناکۆتا و تیرامیسۆ تا دیزێرتە میوەییەکان و خواردنەوەکان، دەتوانن بێ ژانەسەری خواردنلێنان، تامێکی هاوچەشنی دیزێرتەکانی کافێ شۆپەکان و بە کوالیتییەکی بەرزەوە لە ماڵەوە یان لە شوێنی کارەکەتان ئەزموون بکەن و ساتەکانتان شیرینتر بکەن.
کەشکی کالە توخمیکی جیانەکراوەی سفرەی ئێرانییە، بە پێکهاتەیەکی نەرم و تامێکی پاکەوە ئامادەیە بۆ خواردن. پێویست ناکات ئەم بەرهەمە زۆر بکوڵێنیت و هەر ئەمەش وا دەکات چێشتلێنانێکی ئاسان و تەندروست لە چێشتخانەکەت ئەزموون بکەیت. لە کەشکی سادەوە بۆ شۆربای خۆماڵییەکانەوە بگرە تا تامی ناوازە و بوێرانەی "کەشک بلووچیز"، کالە باوەڕێکی جیاواز و کوالیتیبەرز لە بەرهەمێکی بەسوودی بۆ ژەمە خۆراکەکانتان دابین کردووە.
پرۆشیری کالەپرۆ، هەڵبژاردەی یەکەمی وەرزشوانان و ئەو کەسانەیە وا گرنگی بە تەندروستی خۆیان دەدەن. بە 40 گرام پرۆتینی پەتی لە هەر پاکەتێکدا، بێ چەوری و هیچ شەکرێکی زیادکراوە، ئەم بەرهەمە ژەمەخواردنێکی سووک و گونجاوە بۆ گەشەی ماسولکەکان و دابینکردنی وزەی ڕۆژانە. ئەگەر بەدوای خۆراکێکی ژیرانەدا دەگەڕێیت کە بە ستیڤیا شیرین بکرێت و هەرسکردنی بەردەوامی هەبێت، ئەوە پرۆشیری کالە باشترین هاوڕێتە.