دۆشەک

زانیاری سەرەکی

ڕوونکردنەوە

  • دۆشەکی کلایما وووڵ پرایم
  • دۆشەکی کلایما وووڵ ئەڵترا
  • دۆشەکی سلیپ‌ویڵ ئینێرجی ئێس
  • دۆشەکی  سویت کۆمفۆرت

گەره‌نتی و خزمه‌تگوزارییه‌کانی دوای فرۆشتن

  • دانانی بێ بەرامبەر
  • گەیاندن بێ بەرامبەرە
  • گەرەنتی 24 مانگ لەسەر هەموو بابەتەكان

ناساندنی تەکنیکیی بەرهەم

خەوێکی ئاسوودە بە دۆشەکێکی گونجاوەوە دەست پێ دەکات

دۆشەکێکی کوالیتی بەرز ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت بۆ خەوێکی تەندروست، کە ڕێگە بە جەستە دەدات بە درێژایی شەو پشوو بدات، پشتیوانی وەربگرێت و هێزی وەبەر بێتەوە. هاوسەنگییەکی گونجاو لە نێوان ئاسوودەیی، توندوتۆڵی، هەناسەدان و کوالیتی کەرستەکان، پشوویەکی بێ‌وچان و بەرەبەیانێکی باشتر گەرەنتی دەکات. جۆرەکانی دۆشەک بریتین لە:

تایبەتمەندییەکانی دۆشەکی سلیپ‌ویڵ ئینێرجی ئێس

  • دیزاین کراوە بۆ دابینکردنی پشتیوانی هاوسەنگ بۆ وەخۆدا هاتنەوەی  ڕۆژانە
  • قوماشی کوانتێک سلیپ یارمەتی دەدات بۆ پاراستنی هاوسەنگیی جەستە و ئاسوودەیی شەوانە
  • چینێک بە تەکنەلۆژیای ڤیسکۆجێل دابەشکردنی پاڵەپەستۆ باشتر دەکات و چڕبوونی گەرما دادەبەزێنێت. 
  • پێکهاتەی ئیسفەنجی مایکرۆبید ئاسوودەیی زیاد دەکات لە چاو ئیسفەنجە ئاساییەکان
  • تایبەتمەندیی فێنک‌کەرەوە یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی ئارەقکردن لە کاتی خەوتن
  • دیزاینی دوو ڕووکار بە ڕووی نەرم و ڕەق بۆ هەڵبژاردنی کەسی
  • کەڤەری سەرەوەی زنجیری هەیە دەتوانرێت لێی بکرێتەوە، گونجاوە بۆ شووشتنی بە ئامێری جلشۆر

تایبەتمەندییەکانی تەخت دۆشەکی سویت کۆمفۆرت

  • پەرەپێدراوە بۆ ئاستی نووستنێکی نەرم  و بانگهێشتکەر
  • قوماشی بایۆسۆفت دروستکراوە لە سەرچاوە ڕووەکی کە تایبەتمەندیی نوێبوونەوەی هەیە
  • پێکهاتەی نەرمی پشتیوانی دەکات لە ژینگەیەکی خەوتنی ئارام و خۆش
  • گونجاوە بۆ ئەوانەی بەدوای ئاسوودەییدا دەگەڕێن بە پێکهاتەی قوماشی سروشتی

تایبەتمەندییەکانی دۆشەکی کلایما وووڵ ئەڵترا

  • بریتییە لە چینێکی ئاسوودەیی لە خوری بزنی سروشتی
  • ڕیشاڵەکانی خوری و کەتان سووڕی هەوا دروست دەکەن بۆ بۆ ڕێکخستنی پلەی گەرمی.  
  • یارمەتیدەرە بۆ پاراستنی شێی هاوسەنگ لە درێژایی شەودا
  • گونجاوە بۆ ئەو کەسانەی بە دوای کەرستەی نووستنی سروشتی و هەناسەدەردا دەگەڕێن
  • دیزاینی بە دوو پلەی ڕەقی جیاواز، کە گونجاوە لەگەڵ سەلیقە جیاوازەکان بۆ ئاسوودەیی گونجاوە

تایبەتمەندییەکانی دۆشەکی کلایما وووڵ پرایم

  • چینی  خوریی بزنی کوالیتی‌بەرز بۆ باشترکردنی ئاسوودەیی و جۆڵانی هەوا
  • تێکەڵەیەک لە لاتێکس، کەتانی سروشتی و خوری پشتیوانی زیاد دەکات
  • پێکهاتەی ڕیشاڵ پشتیوانی دەکات لە هاوسەنگی گەرمی و شێداری
  • دیزاین کراوە بۆ ئاسوودەیی درێژخایەن بە مادە سروشتییەکان
  • گونجاوە بۆ ئەو کەسانەی وا دۆخی نووستنی تەندروست دەکەنە خاڵی سەرەکیان

بەرهەمە هاوشێوەکان

بینینی هەموو بەرهەمەکان
ئیستیکبال logo

دەربارەی بزنسەکە

ئیستیکبال

ناونیشان:
  • بەشی فرۆشتن: عێڕاق، هەولێر ، شەقامی شۆرش، بەرامبەر بەنزینخانەی شۆرش
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

مێژوویەکی بەهێز؛ پێگەی ئیستیکبال لە پیشەسازی مۆبیلیاتی تورکیا

براندی ئیستیکبال، کە لە ساڵی ١٩٥٧ەوە دەستی بە کار کردووە، ئەمڕۆ وەک یەکێک لە پێشەنگەکانی پیشەسازی مۆبیلیاتی تورکیا ناسراوە و هاوکات لە گەشەسەندنی خۆی لە بازاڕەکانی جیهان بەردەوامە. ئەم براندە بە جۆراوجۆری زۆری بەرهەمەکان، دیزاینی خۆراوجۆر، کوالیتی متمانەپێکراو و خزمەتگوزاری دوای فرۆشتنی پیشەیی، بووەتە یەکێک لە دەستنیشانکەرانی ستایل و ڕەوتەکان لە پیشەسازی مۆبیلیاتدا.

فەلسەفەی بەرهەمهێنان؛ تێکەڵەیەک لە داهێنان، کوالیتی و شێوازی ژیانی مۆدێرن

ئیستیکبال بە گرنگیدان بە شێوازی ژیانی ئەمڕۆ و پێداویستیەکانی کڕیارە خاوەن سەلیقەکان، بەرهەمگەلێکی داهێنەرانە، کاراو جوان بەرهەم دەهێنێت. ئەم براندە بە پێشبینیکردنی ترێندە نوێیەکانی دیکۆراتی ناوەوە، پرۆسەی بەرهەمهێنان و خزمەتگوزارییەکانی خۆی بەردەوام نوێ دەکاتەوە. تێکەڵەی داهێنەرانەی داهێنان، تەکنەلۆژیای هاوچەرخ، بازرگانی نوێ و ئەزموونی قووڵ لە پیشەسازیدا، ئیستیکبالی کردووە بە یەکێک لە دەستنیشانکەرانی ستانداردە نوێیەکان لە بواری مۆبیلیات.

لە ژووری دانیشتنەوە تا حەوشە؛ جۆراوجۆرییەکی جیهانی لە زیاتر لە ٦٠ وڵات

ئیستیکبال کۆمەڵەیەکی بەرفراوان لە بەرهەمەکانی خۆی بە دیزاینی کارا و بێ ئەوەی ئاسوودەیی بۆ جوانی یان کارایی فیدا بکات، بە کڕیارە جیهانییەکان پێشکەش دەکات. لە سێتەکانی دانیشتن و کورسی مێزی نانخواردنەوە بگرە تا سێتی ژووری نوستن، ژووری گەنجان، دۆشەکەکان، پایەکان و مۆبیلیاتی فەزای دەرەوە، ئیستیکبال بۆ هەر بەشێک لە ماڵەکەتان بەرهەمێکی هەیە تا ئەو فەزایە بکاتە ژینگەیەک بۆ چێژوەرگرتن لە ژیان.

کۆمەڵەکانی «مانای ماڵەوە» لە ئیستیکبال بە دیزاینە تایبەت و گونجاو لەگەڵ پێداویستیەکانی ڕۆژانەی، فەزای ژیان ئاسانتر و کاراتر دەکەن. ئەم سێتانە پێناسەیەکی نوێ لە ماڵی مۆدێرن پێشکەش دەکەن؛ ماڵێک کە بۆ هەر ئەندامێکی خێزان، ئەزموونێکی تایبەت فەراهەم دەکات. ئیستیکبال بە سەدان بیرۆکە و بەرهەمی جۆراوجۆر، ئیلهامبەخشی ڕێکخستنە کەسیکراوەکانە.

ئامادەبوونی جیهانی بە ژێرخانێکی بەهێز

ئیستیکبال بە نزیکەی ٧٠٠ فرۆشگا لە سەرانسەری تورکیا، ئامادەبوونێکی بەهێزی لە بازاڕی ناوخۆدا هەیە و لە هەمان کاتدا، چالاکی نێودەوڵەتی خۆیشی بە شێوەیەکی بەرچاو فراوان کردووە. ئەمڕۆ بەکارهێنەران لە زیاتر لە ٦٠ وڵات دەتوانن لە ڕێگەی نزیکەی ١٧٠ فرۆشگای فەرمی و زیاتر لە ١٠٠٠ خاڵی فرۆشتن، لە بەرهەمی کوالیتی بەرز و دیزاینی تایبەتی ئەم براندە سوود وەرگرن. هەندێک لەم وڵاتانە بریتین لە: یۆنان، بولگاریا، ئینگلتەرا، ئەڵمانیا، بەلژیک، نەمسا، هۆڵەندا، فەڕەنسا، قازاخستان، تورکمانستان، ئازەربایجان، ئوزبەکستان، تاجیکستان، عێراق، سووریا، لوبنان، مەغریب، بورکینافاسۆ، کەناری عاج، غەنا، لیبێریا، کەنەدا، ویلایەتە یەکگرتووەکان، پورتوگال و ئوسترالیا.