عەقاراتی عیمار بە سامانی پەتیی 177.5 ملیار درهەم (نزیکەی 48.3 ملیار دۆلاری ئەمریکی)، وەک یەکێک لە بەناوبانگترین و بەنرخترین کۆمپانیاکانی پەرەپێدانی خانووبەرە لە جیهاندا ناسراوە. ئەم کۆمپانیایە بە گرنگیدان بە پرۆژە گەرەوەکان لە بواری خانووبەرە، وردەفرۆشی و ناوەندەکانی بازەرگانی، میوانداری و کات بەسەربردن، ناوبانگێکی متمانەپێکراو و بەردەوامی دروست کردووە. جگە لە بەهادان بە سەروەت و سامانەکەی لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٣، عەقاراتی عیمار پابەندە بە وڵامدانەوەی بەها و ستانداردەکانی بازاڕ بە شەفافیەت و لێپرسینەوە و هەروەها پاراستنی پێگەی خۆی وەک یاریزانێکی سەرەکی لە کەرتی خانووبەرەی جیهانیدا.
ئێمە ستراتیژی خۆمان بەهێز دەکەین بۆ ئەوەی ببین بە یەکێک لە بەنرخترین و داهێنەرترین و ستایشکراوترین کۆمپانیاکانی جیهان، ئەم لێدوانە بوێرانەیە بۆ ئێمە تەنها ڕاگەیاندنێک نییە بەڵکوو پابەندبوونێکی پراکتیکییە کە لە هەموو پڕۆژەکانماندا دیارە. عەقاراتی عیمار بە گرنگیدان بە باشترین دیزاین، کوالیتی بیناسازی، و گەیاندن لە کاتی خۆیدا، شێوازی ژیانی نوێ لە قاڵب دەدات کە پێداویستییەکانی کۆمەڵگەیەکی چالاک دابین دەکات. تیمەکانی دیزاین و بیناسازیمان، بە هاوکاری بەردەوام، ئەو بنەمایانە ڕەچاو دەکات کە لە سەرووی حوکمدانی تێگەیشتووانەی خاوەنکاران و کڕیارەکانەوەیە ودەگۆڕێت بۆ کۆمەڵێک پڕۆژە بە هاوکاریی درێژخایەن.
هەر یەک لە موڵکەکانمان بە جوانی و دیزاینی ناوازەوە، ئەزموونێک لەسەرووی چاوەڕوانییەوە پێشکەش دەکەن و شێوازی ژیانی خەیاڵی لە کۆمەڵگە پیشان دەدات. ئەم ڕێبازە توانای ئەوەمان پێ دەبەخشێت بە دروستکردنی فەزای گەورە و کارا، شوێنی ژیان و کار و کات بەسەربردن پێکەوە ببەستینەوە و لە ئەزموونکردنی کڕین، کات بەسەربردن و مانەوەدا کڕیارەکان بۆ لای خۆمان ڕابکێشین. تیمی بەڕێوەبەریی کۆمەڵەی عەقاراتی عیمار بە چاودێریی وردی گەڵاڵەکان، لە دەسپێکەوە تا کۆتاییی پڕۆژەکە، هەستی متمانە و ڕەزامەندی لەناو دانیشتووان و سەردانکەراندا بەهێز دەکات و نرخێکی قووڵ بە براندەکەمان دەبەخشێت. تێکەڵکردنی کەشی نیشتەجێبوون، بازەرگانی و کاتبەسەربردن و گرنگیدان بە ئەزموونی و ڕەزامەندیی کڕیار لە براندەکە لە گرنگترین ئامانجەکانی عەقاراتی عیمارە.