چەرمی دورسا
لۆگۆ چەرمی دورسا

چەرمی دورسا

ناونیشان:
نووسینگەی ناوەندی: ئێران، تاران، شەقامی شەریعەتی، لەژوور شەقامی یەخچاڵ، ژمارە ١٤٨٩، بینای دورسا، نھۆمی یەکەم (ئیداری)
ژمارە تەلەفۆنەکان:
نووسینگەی ناوەندی: ۰۰۹۸۲۱۷۵۹۸۲
بەڕێوەبەر: ئەمیر کازم نوورموحەممەدی
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

دەربارەی ئێمە

مێژووی دورسا

شەھین فاتمی و ئەمیر کازم نوورموحەممەدی، دامەزرێنەرانی دورسا، توانییان لە ساڵەکانى تەمەنی لاویدا بنەمای براندی دورسا بکەنەوە بە جەخت کردنە سەر بەرھەمەکانی چەرمی سرووشتی. ئەوان دوای سێ دەیە هەوڵدان و بیرکردنەوەی داھێنەرانە، بنەمای دورسایان بەھێزتر کرد بە درووستکردنی براندەکانى ماڵی دورسا(خانەی دورسا)، زێڕی دورسا و کافەی دورسا و ئامانجی براندەکەیان دیاری کرد بۆ درووستکردنی شێوەی ژیانی داهاتووی تاران.

  • یەکەمین دەیەی ژیانی دورسا بە درووستکردنی بەرهەمە چەرمییەکان لە کارەگەیەکی ١٥ مەتریدا ڕووی دا قەبارە و بیرکردنەوەی سازکردنی ئیش و کارەکان، داھێنان و حەز بە بەرھەمھێنان پاڵنەر و ھاندەری ئەوان بوو. ئەوان لە ساڵی ١٣٧٨ توانییان کارگەیەکی ٢٠٠٠ مەترى دامەزرێنن و ئەم ساڵانە بە پەرەپێدانی ئامانجداری بەرھەمھێنان بەرەو کۆتایی ببەن.
  • دەیەی دووھەمی ژیانی دورسا بە تێڕوانینی پەرەپێدانی براندەکە و فرۆشی زانستییانە دەستی پێ کرد و بەرهەمەکانى دورسا لە یەکەم فرۆشگەی چەرمی سرووشتی بە ناوی دورسا خرایە ڕوو. لە ئەم دەیەدا، دورسا خەریکی پەرەپێدانی فرۆشگەکانی خۆی بوو لە تەواو ئێراندا. بەڕێوەبەرانی دورسا دەیانزانی کە ھەبوونی پێگەیەکی بایەخدار لە مێشکی بەردەنگی ئێرانیدا پێویستی بە تێکۆشان بۆ پەرەپێدانی زۆرترە. بەم بۆنەوە ھاوکات لەگەل بەرەوپێشچوونی تەکنەلۆجیای بەرھەمھێنان، دەستیان کرد بە چالاکی وەکوو دامەزراندن و فێرکاریی کەسانی شارەزا و دیزاینی ئەو بەرھەمانەی کە لەگەل شێوازی ژیانی ئەمڕۆکەی بەردەنگدا گونجاو بوون. بیرکردنەوەی بەڕێوەبردن لە کەڵک وەرگرتن لە زانستی نوێ یارمەتیی دورسای دا لە تەمەنی لاویدا ببێت بە براندێکی پێشکەوتوو لە بواری چەرم و مودێلینگدا.
  • سێھەمین دەیەی ژیانی دورسا بە خوێندنەوەی بیر و ھەڵسوکەتی بەکارھێنەران دەستی پێ کرد. لە ساڵەکانی یەکەمی ئەم دەیە بە بیرکردنەوە لەسەر تێکەڵکردنی زێڕ و چەرم بۆ جیلی نوێ براندی تاجی دورسا درووس بوو. گەورەترین ھەنگاوی دورسا لە دەیەی سێھەمی ژیانی خۆیدا، دەس پێ کردن بە ھاوکاریی ھاوبەش لەگەل براندی نێودەوڵەتیی «سواروسکی» بوو. دورسا توانی لە ساڵی ۱۳۹۵وەکوو یەکەمین براندی شێوازی ژیانی ڕۆژھەڵاتی ناوڕەاست ببێت بە خاوەنی «لایسنس سواروسکی» و بە تێکەڵکردنی شووشە و چەرمی سرووشتی، گەوھەر و زەڕەنگەریی ناوازه درووس بکات. ئەو ھاوکارییە پڕ بایەخە، یەکەمین وەرزی دورسا بۆ چوونەوە ناو سەفەرێکی جیھانی و بەدەسھێنانی پێگەیەکی جیھانی بوو. 

ماڵی دورسا

داواکاریی بەردەنگی ئێرانی بۆ هەبوونی ماڵێکی نوێ و پڕبایەخ، بوو بە ھاندەری دورسا بۆ دیزاینی خانوویەکی جوان و توانییان بە زانست، هونەر و تەکنەلۆجیا، براندی خانووی دورسا بۆ شێوازی ژیانی ئەمڕۆ بەدی بێنن. ھاوکات لەگەل کردنەوەی خانووی دورسا، کافەی دورسا بە ئامانجی سازکردنی تام و چێژێکی خۆشی ژیان لە کەشێکی ھەست بزوێندا دامەزرا. کەشوھەوایەکی ھێمن کە لەناو دڵی قەرەباڵغییەکانی تاراندا بیرەوەرییەکی خۆش درووس دەکات.

لەلایەکی ترەوە، لەم دەیەدا دورسا لەبیری ئەوەدایە تاکوو ئەو جوانی و ڕەسەنایەتییەی کە لە کولتوور و شارستانییەتی ئێمەدایە، دیسانەوە وەبەرھەم بێنێت و ئەو بیرەی لە جیھاندا پەرە پێ بدات تا جیھان قووڵتر سەرنجی پێ بدات. ھەر بەم بۆنەوە «دال» بەدی ھات. دورسا لەم دەیەدا بەرھەم بە کڕیارانی نافرۆشێت بەڵکوو بیری ڕەسەنایەتی پێشکەش دەکات کە لەناو ڕۆحی دورسادا دیارە.

 

بەرهەم

تیمی ئێمە

ئەمیر کاظم نوورمەحمەدی
شەھین فاطمی
شوێن

شوێن