بیمەی تەندروستیی بەکۆمەڵ ئامرازێکی پیشەیییە بۆ پشتگیریکردن لە تەندروستیی کارمەندان و ئەندامانی ڕێکخراوە یان کۆمپانیایەک. بە کەڵکوەرگرتن لەم بیمەیە کۆمەڵێک خزمەتگوزاری پزیشکی لەوانە سەردانی پزیشک، دەرمان، خەواندن لە نەخۆشخانە، نەشتەرگەری و خزمەتگوزاری پاراکلینیک بە شێوەیەکی تەواو گشتگیر پێشکەش بە ئەندامانی گروپەکە دەکرێت. ئەم بیمەیە نەک تەنیا دەبێت بە هۆی کەمکردنەوەی دڵەڕاوکێی کارمەندا و بەرزکردنەوەی ئاستی ڕەزامەندییان، بەڵکوو یارمەتیدەرە بۆ باشترکردنی بەرهەمهێنان و پاڵنەرێکە بۆ شوێنی کارەکە.
کۆمپانییاکان دەتوانن بە بیمەی تەندروستیی بەکۆمەڵ، بە تێچوویەکی گونجاو ئاسایش و ئارامیی دەروونی بۆ تیمەکەیان مسۆگەر بکەن و نیشان بدەن کە تەندروستی هێزی کارەکەیان بۆیان گرنگە.
بیمەی دڵنیایی ئۆتۆمبێل بەشێوەیەکی گشتگیر ئۆتۆمبێلەکەت دەگرێتەوە و بریتییە لە قەرەبووکردنەوەی ئەو زیانانەی بە هۆی ڕووداوی هاتوچۆ بەر ئۆتۆمبێلەکەت دەکەوێت، دزی، ئاگرکەوتنەوە و کارەساتە سروشتییەکان. ئەم بیمەیە نەک هەر ئارامی دەروونی بۆ شۆفێرەکە گەرەنتی دەکات، بەڵکو تێچووە کتوپڕ و قورسەکانی چاککردنەوە یان قەرەبووکردنەوەش کەم دەکاتەوە. بە بیمەی دڵنیایی ئۆتۆمبێل، دەتوانیت بە متمانەیەکی تەواوەوە لە جادەکاندا گەشت بکەیت و لە پارێزراویی هەموولایەنەی ئۆتۆمبێلەکەت و سەرمایەکەت دڵنیا بیت.
بیمەی بەرپرسیارێتی بریتییە لە بیمەیەکی تایبەتمەند کە تاک و بزنسەکان لە زیانە داریی و گیانییەکان دەپارێزێت کە بە هۆی کەمکاری یان ڕووداو بە سەر کەسانی تردا دێن. بەم بیمەیە دەتوانیت بە متمانەوە لە چالاکییە پیشەییەکانت بەردەوام بیت و لە تێچووە پێشبینینەکراوەکانی قەرەبووی زیانەکان و داوا یاساییەکان پارێراو بیت.