ئێکسسواراتی مۆکا بە ڕەنگە گەرمەکانیان و ڕەنگینییە وردەکانیان، کۆتایییەکی شیک بۆ دیکۆراتی ناوەوەتان زیاد دەکەن. ئەم ئیکسسواراتانە بە شێوەیەک دیزاین کراون کە تەواوکەری فەزای مۆدێرن بن، بێ ئەوەی زاڵ بن بەسەر دیکۆرەکەدا کەسایەتی و هاوسەنگی بۆ فەزاکە زیاد دەکەن .
تاقمی کورسی و مێزی نانخواردنی ئێڤا بە هێڵە نەرمەکان و ڕێژەی هاوسەنگ دیزاین کراوە کە ژینگەیەکی دڵگیر و ئاسوودە بۆ نانخواردن بەرهەم دەهێنێت. ناسکییە سادەکەی بە شێوەیەکی سروشتی لەگەڵ دیکۆراتی مۆدێرن تێکەڵ دەکرێت و ئەمەش وایکردووە کە گونجاو بێت بۆ کۆبوونەوە ڕۆژانەکان.
ستاندی تەلەفزیۆنی مۆدێلی ئێڤا بە دیزاینی مۆدێرن و هێلە سادەکان، بژاردەیەکی نایابە بۆ دیکۆراتی سەردەمیانە کە بە دوای تێکەڵکردنی جوانی و کاراییدان. ئەم مۆدێلە بە فۆڕمی هاوسەنگی خۆی، دیمەنێکی ڕێکوپێک و کەشخە بە هۆڵی دانیشتن دەبەخشێت.
مۆبڵی مۆدێلی ناتورا بە ئیلهام لە سروشت و هێڵە نەرمەکان دیزاین کراوە. ماژولی ناتورا بە شێوەی یەکپارچە لە هەیکەلی مۆبڵەکەدایە و بە کەڵکوەرگرتن لە ستراکچەری سروشتی، کەشێکی پراکتیکیی زۆرتر بە بەکارهێنەر دەبەخشێت.
سێتی ژووری نووستنی ناتورا بە ئیلهام لە سروشت، هەڵبژاردەیەکی نایابە بۆ ئەو کەسانەی وا گرنگی بە لووکس بوون و ئاسوودەیی دەدەن. ئەم تاقمی نووستنە بە دیزاینی هەماهەنگ و وردەکاریی ناسک، کەشێکی گەرم و دڵگیر بۆ پشوودانی ڕۆژانە فەراهەم دەکەن.