بەرهەمە پاڵاوتەکان و سووتەمەنیەکان لە گرنگترین بەرهەمەکانی زنجیرەی وزەن و ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕن لە دابینکردنی پێداویستییەکانی گواستنەوە و پیشەسازی و ژێرخانی وڵاتدا. تاپیکۆ بە کەڵکوەرگرتن لە توانای کۆمپانیاکانی پاڵاوتنی سەر بە خۆی، کۆمەڵێک سووتەمەنی و بەرهەمی وزەچڕ بەپێی ستانداردەکانی کوالیتی و ژینگەیی بەرهەم دەهێنێت و دابینی دەکات. بەرهەمەکانی ئەم پۆلە بریتین لەمانەی خوارەوە:
ئەگەر بە دوای دابینکردنی بەردەوام و کوالیتیبەرزی ماددە کیمیاوی و پۆلیمەرییەکانەوەن، کڕینی برهەمەکانی پترۆکیمیاویی تاپیکۆ باشترین بژاردەیە بۆ پیشەسازییەکانی خوارەوە. ئێمە کۆمەڵەیەکی تەواو لە کەرستەی بنەڕەتی، پۆلیمری و کیمیاویمان بۆ بەکارهێنانی پیشەسازی و بەرهەمهێنان دابین کردووە کە بریتین لە:
قیر و بەرهەمە قیرەکان لە گرنگترین گروپەکانی بەرهەمهێنانی تاپیکۆن لە زنجیرەی نەوت و پترۆکیمیایی. ئەم بەرهەمانە لە پڕۆژەکانی دروستکردنی ڕێگاوبان و ژێرخانی بیناسازی و عەزلی و پیشەسازییە جیاوازەکاندا بەکاردەهێنرێن و پشت بە توانای بەرهەمهێنانی بەرفراوان دەبەستن و بەشێک لە داواکارییەکانی بازاڕی ناوخۆیی و هەناردەکردن دابین دەکەن. ئەم پۆلە بریتییە لە قیر دروستکردنی ڕێگاوبان، قیر پیشەسازی و قیر هەناردەکردن.
بۆ بەدەستهێنانی بەرزترین کارایی لە پیشەسازیی گواستنەوە و بەرهەهێناندا، کڕینی بەرهەمی لاستیکی و تایەی کوالیتیبەرز، کلیلی سەرکەوتنە. ئەم پۆلینە کۆمەڵەیەکی گشتگیر لە پارچەی ئەندازیاریکراوی بۆ دابینکردنی پێداویستییە توندوتۆڵەکانی سەر بە پیشەسازی و ئۆتۆمبیل کۆ کردووەتەوە.
بۆ دەستڕاگەیشتن بە کەرەستەی خاوی سێلۆلۆزی و بەرهەمی دارینی کوالیتیبەرز، ئەم پۆلە بەرهەمانە بژاردەی ئایدیاڵن بۆ پیشەسازییەکانی پاکەتکردن و پاکوخاوێنی و دیزاینی ناوەوە. ئێمە کۆمەڵێک بەرهەمی بەرفراوان بە ستانداردی بەرز پێشکەش دەکەین کە پێداویستییە هەمەجۆرەکانی بەرهەمهێنان و بیناسازی لە خۆ دەگرن:
هەڵبژاردنی بۆری و فیتینگی (لکانگە)ی ستاندارد، سەقامگیریی سیستمەکانی گواستنەوەی شلەکان لە پرۆژەکانی بیناسازی و پیشەسازیدا گەرەنتی دەکات. تیمەکەمان لە تاپیکۆدا کۆمەڵەیەکی تەواوی جۆرەکان بۆری پۆلیمێری و فیتینگی تایبەت بۆ بەکارهێنانی جیاواز بەرهەم دەهێنیت و پێشکەشی دەکات بۆ ئەوەی بە خەیاڵێکی ئاسوودەوە ژێرخانەکانی خۆتان تەیار بکەن: