بۆیاخکردنی داو پێش چنینی قوماشەکە ئەنجام دەدرێت بۆ ئەوەی بۆیاخەکە ڕۆبچێتە قووڵایی ڕیشاڵەکانەوە و سەقامگیرییەکی بەرزی هەبێت. ئەم شێوازە دەبێت بە هۆی ئەوەی قوماشە چنراوەکان نەخشێکی ڕوون و هەماهەنگیان هەبێت. ئەم تەکنیکە گونجاوە بۆ قوماشی نەخشدار وەکوو چوارخانە، ڕێ ڕێ، و مێلانژ و کوالیتی و بەرگەگری و سەرنجڕاکێشیی بەرهەمی کۆتایی زیاد دەکات.
بۆیاخکردنی ڕیەکتیف بە لکانی کیمیاویی بۆیە بە ڕیشاڵە سلۆلۆزییەکان، مانەوەی درێژخایەن و درەوشاوەییەکی ناوازە دروست دەکات. ئەم شێوازە بۆ قوماشێ لۆکە و ڤیسکۆز گونجاوە و کوالیتی و جوانیی قوماش بە تەواوی دەپارێزێت. ڕەنگەکان بە بۆیاخکردنی ڕیەکتیڤ لە بەرانبەر شوشتن و ڕوونکایدا قایم دەبن و پێکهاتەی قوماشەکە نەرم و ناسک دەمێنێتەوە. ئەم شیوازە بۆ بەرهەمهێنانی جلوبەرگی بەکوالیتی و کەلوپەلی قوماشی ماڵەوە زۆر گونجاوە.
بۆیاخکردنی دیسپەرس تایبەتە بە قوماشی دەستکردی وەک پۆلیستەر و نایلۆن، و بۆیاخەکە بۆ پاراستنی مانەوەوە جێگریی باشی ڕەنگەکە بە قووڵی ڕۆدەچیتە ناو ڕیشاڵەکانەوە . ئەم شێوازە دەبێت بە هۆی ئەوەی نەخشەکان تەنانەت پاش بەکارهێنان و شوشتنی درێژخاتەن، ڕوون و زیندوو بمێننەوە. ئەم تەکنیکە گونجاوە بۆ بەرهەمهێنانی جلوبەرگی وەرزشی و قوماشی پیشەسازی و قایم، هەروەها ڕێگە بە دروستکردنی دیزاینی ورد و ڕەنگی گەش دەدات.
بۆیاخکردنی دوو حەمام شێوازێکە بۆ بۆیاخکردنی قوماشی تێکەڵاو بە ڕیشاڵی جیاواز، بەجۆرێک کە ڕەنگەکەی لە سەرجەم ڕووکار و جۆرەکانی ڕیشاڵەکان یەکسان بێت. ئەم پرۆسەیە قوماشی کۆتایی هاوسەنگتر و جوانتر دەکات. بە بەکارهێنانی بۆیاخکردنی دوو حەمام، ڕەنگەکان جێگیرن و بەرگەی شۆردن و ڕووناکی دەگرن. ئەم شێوازە بۆ بەرهەمهێنانی جلوبەرگی کوالێتی بەرز و قوماشی تێکەڵاو زۆر پراکتیکییە و دیمەنێکی پرۆفیشناڵ دەدات بە بەرهەمی کۆتایی.
چاپی پیگمەنت یەکێکە لە شێوازە باو و هەرزانەکانی چاپکردن لەسەر قوماش، کە دەبێت بە هۆی جێگیرکردنی ڕەنگەکان لەسەر ڕووی قوماشەکە و دروستکردنی دیمەنێکی گەشاوە و ڕوون. ئەم شێوازە دەتوانرێت بۆ جۆرەها قوماشی سروشتی و دەستکرد بەکاربهێنرێت و گونجاوە بۆ بەرهەمهێنانی بەکۆمەڵ. لەگەڵ چاپی ڕەنگاوڕەنگ دیزاینەکان بە ڕوونییەکی بەرزەوە دەبینرێن و قوماشەکە بە نەرمی و ناسکی دەمێنێتەوە. ئەم شێوازە ڕێگە بە بەرهەمهێنەران دەدات بە کەمترین تێچوو دیزاینی جۆراوجۆر و ڕەنگی سەرنجڕاکێش دروست بکەن.
چاپی دیسپەرس بە تایبەتی بۆ قوماشی دەستکرد وەکوو پۆلیستەر دیزاین کراوە، و مانەوە و سەقامگیرییەکی بەرز دەدات بە ڕۆچوونی قووڵی بۆیاخەکە بۆ ناو ڕیشاڵەکان. ئەم شێوازە ڕێگە بە ڕەنگەکان دەدات تەنانەت دوای شۆردن و بەکارهێنانی درێژخایەنیش درەوشاوەیی و ڕوونی خۆیان بپارێزن. ئەم تەکنیکە گونجاوە بۆ جلوبەرگی وەرزشی و جلوبەرگی کار و قوماشی پیشەسازی، ڕێگە بە چاپکردنی وردەکاری ورد و ڕەنگی گەش دەدات. هەروەها چاپی دیسپەرس نەرمییەکی زۆر لە دیزاینی نەخشەکان پێشکەش دەکات و زۆر گونجاوە بۆ بەرهەمهێنەرانی پیشەیی.