خاوەنكار: گرووپی پیشەسازی و بەرھەمھێنانی کانی مەغناتیس تیوا ئەنیس. بابەتی پڕۆژە: دیزاینی کەتەلۆگی کۆمپانیای کانی مەغناتیس. خزمەتگوزاری: دیزاینی کەتەلۆگ، کەتەلۆگی پیشەسازی، ماركێتینگی ناوەرۆك. گرافیك و چاپ لە جیهانی ئەمڕۆدا کە دیجیتاڵی بوونی هەموو شتێك لەسەر لووتکەدایە، مارکێتینگ بە شێوەی کۆن و نەریتی ھەر بەردەوامە. لەم نێوانەدا، کەتەلۆگەکان وەکوو پردێک لەنێوان براند و کڕیارەکاندا ڕۆڵێکی گرینگی ھەیە. وای دابنن لەناو دەستاندا کەتەلۆگێکی ڕێکوپێک و گرافیکی بە ڕەنگگەلێکی سەرنجڕاکێش، ھەستێکی پەیوەندیی ڕاستەوخۆ و بەرچاو ئەدات پێتان کە ھیچ ماڵپەڕێک ناتوانێ بەو شێوەیە ڕای بگوازێتەوە بۆتان. کەتەلۆگ ئەم دەرفەتە ئەدات پێتان کە بە وردەکاریی زۆرتر و بەشێوەی واقیعی و ڕاستەوخۆ بەرھەمەکان بناسن و بەدڵنیاییەوە ھەڵبژێرن. لەم سەردەمەی دیجیتاڵییەدا، کەتەلۆگەکان ناوەند و دڵی مارکێتینگن و بیرەوەرییەکانی براندەکە لە مێشکی کڕیاردا تۆمار دەکەن. بە جەخت کردن لەسەر ناساندنی بەرھەمەکان و پێشکەشکردنی توانا و تواناییەکان، دیزاینی کەتەلۆگی کۆمپانیای کانی مەغناتیس، لە پالادیۆمدا ئەنجام درا.
دەزگای ڕێکلامی پالادیۆم
پالادیۆم دەزگایەکی براندینگ و ڕێکلام کردنی دیجیتاڵە. ئێمە بە شێوەیەکی تایبەتی لەگەڵ کۆمەڵە پیشەسازییەکان کار دەکەین و هەوڵ دەدەین تاکوو چەمکی دیزاین و یەکپارچەیی لە چوارچێوەی سیستەمی بیزنسەکاندا جێبەجێ بکرێت. ئەگەر خاوەنکارەکانی ئێمە کە لە ھەر پیشەسازی و لە ھەر قەبارەیەکدا بن، تەنیا وزەی گۆڕانکاری و جیاوازبوونیان تێدا بەدی بکرێت، ئەمە ئەبێتە سەرەتای ھاوڕێ بوونێکی درێژخایەن لەگەل ئێمەدا.
بەدڵنیاییەوە دەزانن کە پالادیۆم ناوی کانزایەکی بەنرخە. کانزایەکی نامۆ بە چەن تایبەتمەندیی سەرنجڕاکێش. ئێمە هەوڵمان داوە کە بتوانین تایبەتمەندییەکانی کانزای پالادیۆم لە دەزگای ڕێکلام و پەیوەندییە داھێنەرەکانی پالادیۆم پیشان بدەین. ئەو تایبەتمەندییانەی کە دەتوانن کاریگەرییەکی بەرز و بەرچاویان ببێت لەسەر ئەدای بیزنسەکان.
ئێمە وەکوو پالادیۆم کە لە تەنیشت کانزا بەهادارەکانی تر وەکوو زێڕ و پلاتینیۆم دەدۆزرێتەوە، هەوڵ دەدەین تاکوو بەرز و بەنرخ بین، کاریگەر بین و ئاسانکاری بکەین، لە بەرانبەر بنەما ئێخلاقی و پڕۆفیشناڵەکاندا پێداگر و بە زەبر بین و لە پەیوەندی و ھەڵسوکەوتەکانماندا ئاسانکاری بکەین. ھەر وەکوو پالادیۆم کە ھەندێ کات سفت و ھەندێ کات نەرم و ھەموو کاتێکیش ئیشی گەیاندنی کارەبا بە توندی و بە باشی جێبەجێ دەکات. تێکەڵکردنی ئەم تواناییانە دەبێتە ھۆی بەدیھاتنی دیزاینگەلێکی داھێنەرانە.
ئەمڕۆ ئێمە لێرەین تاکوو بە هەموو ئەو تایبەتمەندییە باشانەی کە لە کانزای بەنرخی پالادیۆم وەرمان گرتووە بۆ پەیڕەوەکانی سیستەمی وستراتیجییەکانی خۆمان، دەسپێکەری وتارێکی بەنرخ بین. چیرۆکێک کە بڕیارە لەگەل ھاوڕێکانمان داھێنەری بەھا و بایەخ بین. بەم شێوەیە بمێنینەوە و لە باشییەکانی بۆ گەیشتن بە ڕێگەچارە تاک و تایبەتەکان کەڵک وەر بگرین.