قەنەفەی ماڵەوە | مۆدێلی میلانۆ

product.information

ڕوونکردنەوە

  • ڕواڵەتێکی جوان و مۆدێرن
  • چوارچێوەی کانزایی بۆ جێی دەس و پشتێنی کورسییەکە
  • دۆشەکی کورسی یەکپارچە، لە فۆمی پۆلی یورتانی سارد چێکراو
  • پشتیی کورسیی لە جێگۆڕ کە لە ڕیشاڵی ڤیسکۆس دروستکراوە
  • پایەکانی لە توخمی داری ڕاشی کوالێتی بەرز دروستکراون، و دەتوانرێت بەپێی کالیتەی رەنگی دار و ڕەنگە کەڤەرییەکان داوا بکرێت.
  • تەسمەی ئێلاستیکی لە ژێر بەشی دانیشتنی کورسییەکەدا
  • قاپی کورسییەکە لە پلەی وود دروستکراوە

ناساندنی تەکنیکیی بەرهەم

قەنەفەی میلان یەکێکە لە بەرهەمە شیک و مۆدێرنەکانی نیلپەر کە بە دیزاینە جوان و ناوازەکەیەوە، بە ئاسانی دەچێتە ناو هەر دیکۆرێکی مۆدێرنەوە. ئەم قەنەفەیە جگە لە دیمەنە سەرنجڕاکێشەکەی، بە شێوەیەک دروستکراوە کە ئاسوودە و قایمە.

پێکهاتەی دەستە و پشتێنەکەی لە کانزایەکی بەهێز دروستکراوە بۆ دڵنیابوون لە مانەوەی درێژخایەن. کوشنی کورسییەکە لە فۆمی پۆلی یورتانی سارد دروستکراوە، کە هەم ئاسوودەیە و هەم بە تێپەڕبوونی کات تێک ناچێت. پشتێنی جیای هەیە و  لە ڕیشاڵی ڤیسکۆسی نەرم پڕکراوە بۆ ئەوەی لەکاتی پاڵپێوەدان هەستێکی ئاسوودەیی زیاترت پێ بدات.

قاچی قەنەفەکە لە داری ڕاشی کوالێتی بەرز دروستکراوە, و دەتوانرێت ڕەنگی قاچەکان بەپێی سەلیقە و دیکۆری ماڵەکەت هەڵبژێریت. هەروەها تەسمەی قوماشی ئێلاستیکی لە ژێر کورسیەکەدا بەکاردەهێنرێت بۆ ئەوەی هەم کورسییەکە قایمتر بێت و هەم ئاسوودەیی زیاتر بە بەکارهێنەر ببەخشێت. هەروەها چوارچێوەی سەرەکیی قەنەفەکە لە پلەی وودێکی بەهێز دروستکراوە، کە زۆر بەهێز و جێگیرە.

هەموو ئەم تایبەتمەندییانە وا دەکەن قەنەفەی میلان ببێتە هەڵبژاردەیەکی نایاب بۆ ماڵەکانی ئەمڕۆ، چ لە ڕووی جوانی و چ لە ڕووی کوالێتی و چ لە ڕووی ئاسوودەییەوە.

بەرهەمە هاوشێوەکان

بینینی هەموو بەرهەمەکان
سێتی ژووری نوستن نیلپەر | مۆدێلی لاڤان

سێتی ژووری نوستن نیلپەر | مۆدێلی لاڤان

  • ئەم سێتە بە شێوازی نیوکلاسیک و بەتەواوی لە قوماش دروستکراوە، تاجی سیسەمەکەش لەمسە کوتراوە و بە ئۆلگووی لەوزی بێ قۆپچە و بێ مەغزی دووری بە شکڵی دەسی دروست کراوە. 
  • تاج و هەموو بەشە دارەکانی سیسەمەکە لە MDF دروستکراوە  کە بە قوماش کەڤەر کراوە و قاچەکانی لە داری راش چێ کراوە!
  • پڕکەرەوەکان لە پەڕەی ئیسفەنجیی بڕاو دروست دەکرێن.
  • کەنتۆر و پاتەختیی چەکمەجەدار کە لە MDF دروستکراون بە کەڤەری داری سروشتی  و قاچی چێکراو لە داری ڕاش.
  • هەروەها دەتوانرێت دەرگای چەکمەجەی تەنیشت سیسەمەکە و کەنتۆرەکە بەبێ کەڤەری دار و بە ڕەنگی سپی و خۆڵەمێشی داوا بکرێت.
  • چوارچێوەی ئاوێنە لە MDF دروست کراوە لەگەڵ کەڤەری داری سروشتی، هەروەها دەتوانرێت چوارچێوەی ئاوێنە بێ کەڤەری دار و بە ڕەنگی کەڤەری سپی و خۆڵەمێشی داوا بکرێت.
  • ستوولەکە قاچەکانی لە داری ڕاش و بەشی دانیشتنەکەی لە فۆمی ساردی قاڵبی چێ کراوە. 
پەیوەندی بکە بۆ نرخەکان
 مۆبیلیاتی ئۆفیس و ماڵەوەی نیپلەر logo

دەربارەی بزنسەکە

مۆبیلیاتی ئۆفیس و ماڵەوەی نیپلەر

ناونیشان:
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

مێژووی نیلپەر

سەرەتای نیلپەرهاوکات بوو لەگەڵ دەرکەوتنی کۆمپیوتەری کەسی لە بازاڕدا و کۆمپانیاکە گەشتەکەی بە پشتبەستن بە شارەزایی دامەزرێنەرەکەی لە دروستکردنی قاڵب و دیدگای ئەو بۆ داهاتوو دەستپێکرد. نیلپەر لە ساڵی ١٩٩٤ هاتە بواری بەرهەمهێنانی کورسیی ئۆفیس.

نیلپەر لە ماوەی گەشەکردنی خێرایدا، چەندین گۆڕانکاری بەسەردا هات. کۆمپانیاکە چەند جارێک ناونیشانی شوێنی بەرهەمهێنانی خۆی گۆڕی تا ئەو کاتەی وا گواسترایەوە بۆ شوێنی ئێستای کە ڕووبەرەکەی ٤٠ هەزار مەتری چوارگۆشەیە. هەروەها لەگەڵ فراوانبوونی چالاکییەکانیدا، شێوازە تەقلیدییەکانی بەڕێوەبردنی پێداویستییەکانی دابین نەدەکرد؛ بۆیە نیلپەر گۆڕانکاری بنەڕەتی لە سیستەمەکەیدا کرد و بەڕێوەبردنی ستراتیژی و سیستماتیکی خستە ناو پێکهاتەکەیەوە و سەرکەوتوو بوو لە بەدەستهێنانی ستانداردی ISO 9001.

ئەرکی نیلپەر 

بەهۆی پابەندبوونی نیلپەر بە کوالیتی و ڕەزامەندی کڕیارانەوە، و بێتوانایی هەندێک لە بەڵێندەران لە بەرهەمهێنان بە ستانداردە خوازراوەکانی کۆمپانیاکە، نیلپەر بڕیاریدا کۆمەڵێک چالاکیی بەرفراوانی خۆی بگوازێتەوە بۆ ناوخۆی ڕێکخراوەکەی. بۆ ئەم مەبەستە، نوێترین ئامێر و تەکنۆلۆژیا کڕدرا و هێڵێکی بەرهەمهێنانی پێشکەوتووی تەواو تەیار کەوتە ڕێ.

یەکەی توێژینەوە و پەرەپێدان (R&D) لەلایەن کۆمپانیاکەوە دامەزراوە بۆ پاراستنی پەیوەندی نزیک لەگەڵ بەشی مارکێتینگ، فرۆشتن، خزمەتگوزاری دوای فرۆشتن و ئەندازیاری فرۆشتن و گەیاندنی فیدباکەکانی بازاڕ بە دیزاینەران. هەروەها ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت لە هەماهەنگی بەرهەمهێنانی کارگە لەگەڵ پێداویستییەکانی بازاڕ.

دوورەدیمەنی نیلپەڕ

ئەمڕۆ دوای هەوڵ و پابەندبوونی زۆری کارمەندان و کارگێڕی کۆمپانیای نیلپەر ، کۆمپانیاکە لە پێشەنگی پیشەسازی پەیوەندیداردایە لە ناوچەکەدا. نیلپەر زیاتر لە ۱۰۰ بەرهەمی هەمەچەشن لە بەشەکانی وەک کورسی ئۆفیس، منداڵان، چێشتخانە، پیشەسازی، پەروەردەیی و مۆبیلیاتی ماڵەوە بەرهەم دەهێنێت.

هەروەها نیلپەر لە سەرانسەری وڵاتدا تۆڕێکی بەرفراوانی زیاتر لە ٢٠٠ نوێنەری فرۆشتنی هەیە، کە لەلایەن بەشی خزمەتگوزاری دوای فرۆشتنەوە پشتگیری دەکرێت. جگە لەم دەستکەوتانە، بارەگا سەرەکیی نیلپەر لە ئێراندایە و بزنسی خۆی فراوانتر کردووە بۆ وڵاتانی دیکە لەوانە قەتەر، عومان، سوریا، ڕووسیا، عێراق، ئازەربایجان، جۆرجیا، ئەرمینیا، کەنەدا، چین، جەزائیر و ئەفغانستان .